سیناتۆرێكی دیاری ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بە فەرمی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كشاوەتەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، رۆبێرت مینیندی، سیناتۆری دیموكراتخوازەكانی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، كۆنگرێس بەلاغێكی فەرمی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكەیان پێگەیشتووە و تێیدا كشانەوەی وڵاتەكەی بە فەرمی لە رێكخراوی تەندروستی جیهان پشتڕاست كراوەتەوە.

ئەو سیناتۆرە ئەمەریكییە رەخنەشی لە ترەمپ گرت، كە لە سەروبەندی تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا لە جیهان ئەو هەنگاوەی ناوە و ئاماژەی بەوە دا، ترەمپ بەشێوەیەكی پشێویگێڕانە مامەڵە لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا دەكات و بەو شێوەیەش نە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دەكات و نە لە ژیانی ئەمەریكییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مانگی ئایاری رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا نیازی وڵاتەكەی بۆ كشانەوە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، ئەمەش وەك ئاماژەی پێدا، بەهۆی گوێنەدانی ئەو رێكخراوە بە داواكارییەكانی ئەمەریكا لەبارەی چاكسازیكردن لە رێكخراوەكە.

ترەمپ رێكخراوی تەندروستی جیهانیی بەوە تۆمەتبار كرد، كە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا لایەنگیری وڵاتی چینی كردووە و راستییەكانی سەرهەڵدانی ئەو پەتایەی لە چین پەردەپۆش كردووە.

K24

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…