ئەركان ڕەئووف.. هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دژ بەخەباتی پێشمەرگە دەزانێ و نیگەرانە لەو دەنگە نەشازانە

0
291

ساسان دەرویش – هۆڵەندا
لە دوای چەند دەنگێكی نەشاز لەلایەن هەندێ كەس و لایەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان، لەلایەن خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەو خاوەن قوربانییەكانی كوردستان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوەو زۆرینەیان بەشێوازی جیاجیا نیگەرانی خۆیان دەربڕی و داوایان كرد لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بكرێ . ئەركان ڕەئووفیش یەكێكە لە پێشمەرگە دێرینەكانی شاخ كە هەموو گەنجێتی خۆی لە خەباتكردن و پێشمەرگایەتی بەسەربردووە و خانەوادەكەشی قوربانی زۆریان داوە بۆ ئەم ئازادییەی ئەمڕۆی كوردستان، ناوبراو لەمبارەیەوە بۆ خەبات دواو گوتی: ئەوانەی بۆ كوردستان ماندوو بوون، بۆیان هەیە بڕیار لە سەر داهاتووی كوردستان بدەن، بەكرێگیراو و خائینان دەبیت وەك شۆڕشی جەزائیریان لێ بكریت كە ناپاكەكانیان بۆ هەتا هەتایە لە وڵات دەركرد. منیش وەك پێشمەرگەیەكی شاخ و وەك كەسێك كە تەمەنی گەنجیم لە رێی رزگاری و سەربەرزیی گەل و نیشتمانەكەم سەرف كردووە و بۆ كوردستانەكەم ماندوو بووم و خۆم بە خاوەنی دەزانم، ئێستاو داهاتووش وەك رابردوو بە خوێن هەتا ماوم هەمان پارێزگاری لێ دەكەم تا گەیشتن بە رزگاری یەكجاری و سەربەخۆیی. ئەو هەقەم هەیە و دەتوانم بڵێم، هەرێمی كوردستان موڵكی هیچ كەس و حیزب و لایەنێك نییە. هەرێم بە خوێن و ئەنفال و كیمیاباران و ماڵوێرانی و تێكۆشانی هەزاران ڕۆڵەی ئەو وڵاتە دروست بووە. بە خەباتی شاخ و خۆڕاگریی پێشمەرگە ئەو هەرێمە دروستبووە، كەس ناتوانیت ئینكاری لە گەندەڵی و نادادپەروەری بكات، بەداخەوە لەم هەلومەرجەی ئێستای كوردستان و قەیرانەكانی هەندێك كەس و لایەن بەناوی دڵسۆزی بۆ كوردستان و فریودانی خەڵك خەریكی پیلانگێڕین دژ بەم هەرێمە بەخوێن سووربووەی خوێنی شەهیدان، ئەمانە ‌هیچیان یەك كاتژمێر بۆ كورد ماندوونەبوون و هاتوونەتە سەرحازری و بوونەتە دەنگی نەشاز لەنێو كۆمەڵگەكەمان بەداخەوە كە یاسایەك نییە بۆ لێپێچینەوەیان و دادگاییكردنیان كە دژبە ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەجوڵێنەوە چونكە ئەمە بەخیانەت دەژمێردرێت. بۆیە ئەركی سەرشانی دڵسۆزانە، بێ دەنگ نەبن لە بەرانبەر خائین و بەكرێگیراو و خاكفرۆشان و نەهێڵن پێی گڵاویان بخەنە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان. پێویستە دادگایەكی نیشتمانی هەبێت، ئەوەی دژی هەرێمە دەبێت ریسواو دەربەدەر بكرێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكوومەت راده‌گیرێت

جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێ…