ئێره‌ شاره‌ شاخ نیه‌

0
341

كه‌نعان به‌هادین

له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌ولێر به‌ شارێكى بازرگانى و كارو كه‌سابه‌ت ناسراوه‌ ، له‌نێو هه‌موو جه‌نگ و ئاشوبێك ، ئه‌گه‌ر 72سه‌عاتى هودنه‌ راگه‌یانرابێت ، هه‌ولێرییه‌كان بازاڕیان كردۆته‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌كاسبی ..
براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه‌ ، له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى ناوه‌خۆی پارتى و یه‌كێتى ، جه‌وله‌یه‌كیان شه‌هید ئه‌كره‌م مه‌نتكی وه‌ك ئه‌ندامى شاندی گفتوگۆكار له‌گه‌ڵ براده‌رانى یه‌كێتى ، ئه‌وكات له‌سه‌ر ئاستى هه‌ولێر لقى دووى پارتى و مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌..
شه‌هید ئه‌كره‌م مه‌نتك یه‌كڕا ست داواى هودنه‌و راگرتنى شه‌ڕى كرد ، داواى كرد كه‌سابه‌ت و بازاڕ به‌رووى هه‌ولێرییه‌كان بكرێته‌وه‌ ، چیتر شه‌ر نه‌یه‌ته‌ نێو شار..
دواجار لێیان پرسی كه‌ بۆچى داواى هودنه‌ كرا ، له‌ وه‌ڵامدا شه‌هید مه‌نتك گووتى، ئێره‌ شاره‌ ، شاخ نیه‌..
له‌كاتى راگه‌یاندنى یه‌كه‌مین كه‌ره‌نتینه‌ بۆ خۆپارێزى له‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا ، كه‌ به‌رێز فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگاری ئێستاى هه‌ولێر بۆ پاراستنى گیانى هه‌ولێرییه‌كان ئه‌مه‌ى راگه‌یاند ، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ زۆری خایاند ، من له‌ ژووره‌كه‌ى پارێزگار بووم ، كۆمه‌ڵێ دووكاندار و كاسبكاری شێخه‌ڵا لاى پارێزگار بوون و دیار بوو به‌ جدى داواى كردنه‌وه‌ى بازاڕیان له‌ دكتۆر فه‌رسه‌ت ده‌كرد ، ئه‌میش بێ سێ و دوو پێیانى فه‌رموو ئێوه‌ بڕۆن دوو رۆژى تر بازاڕتان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و قه‌تاو قه‌تیش دایناخه‌ینه‌وه‌ لێتان ، فیعله‌نیش بازاڕ دانه‌خرا ..
پارێزگاری ئێستاى هه‌ولێر ، له‌هه‌موو دۆخێكى دژواردا به‌رده‌وام له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان داواى یه‌كه‌مى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دووكان و كه‌سابه‌ت له‌ سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ولێر دانه‌خرێت ، چونكه‌ هه‌ولێرییه‌كان بێ كاسبی ناتوانن ..
بۆیه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ململانێى سیاسی بگوازنه‌وه‌ هه‌ولێر ، ده‌بێ به‌ پێى مێژووى رابوردوو و دۆخى ئێستاش له‌ هه‌ولێر تێ بگه‌ن ، ئه‌وان ژیانیان پێویسته‌ و حه‌زیان له‌ جوڵه‌و قه‌ره‌باڵغى بازاڕه‌ ، نه‌ك مشتومڕى سیاسه‌تێكى هه‌رزه‌كارانه‌ .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكوومەت راده‌گیرێت

جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێ…