ئیسرائیل و ئیمارات رێككەوتننامەیەكی مێژوویی ئاشتیان واژوو كرد

0
95

بەچاودێری ئەمەریكا، میرنشینه‌ یەكگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب (ئیمارات) و ئیسرائیل گەیشتنە “رێككەوتنێكی مێژوویی” بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانییان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكی ھاوبەشی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات و ئیسرائیلدا هاتووه‌: سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ و جێنشینی ئەبووزەبی، محەمەد بن زاید ئال نھیان، ئەمڕۆ بەیەكەوە قسەیان كردووە و رێككەوتوونە لە سەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكان لە نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیماراتدا.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: “رێككەوتنەكە هه‌ڵبڕانێكی دیپلۆماسی مێژووییە و دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و بەڵگەیە لە سەر سەركەوتنی دیپلۆماسییەتی بوێر و دیدگای ھەر سێ سەركردەكە و بوێری ھەر یەك لە ئیمارات و ئیسرائیل لە سووربوونیان لە سەر نەخشەكردنی رێڕەوێكی نوێ، كە رێگا بەئازادكردن و دەرخستنی توانا گەورەكان دەدات لە ناوچەكەدا”.

ھەروەھا ھاتووە: ھەر سێ وڵات رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری ھاوبەش دەبنەوە و سوود لەم دەسكەوتە مێژووییە وەردەگرن.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ھەندێك لە بەرپرسانی كۆشكی سپیی گواستووەتەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە نێوان ترەمپ، ناتنیاھۆ و جێنشینی ئەبووزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئال نھیان رێككەوتنی ئاشتی ئەنجام دراوە.

ھەروەھا بەرپرسان گووتوویانە: لە چواچێوەی رێككەوتنەكەدا ئیسرائیل رازی بووە بەھەڵپەساردنی سەپاندنی سەروەری خۆی بە سەر ھەندێك لە ناوچەكانی كه‌ناری رۆژئاوادا.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی …