دڵشاد مستەفا وەسانی
بۆچی‮ ‬زۆر بە جدی‮ ‬كار بۆ دوو بابەت دەكرا،‮ ‬یەكیان پەلەكردن لە هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق،‮ ‬دووەمیش دواخستنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە هەردووكیشیاندا نەخشەسازی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەمەریكا و ئێران‮ ‬و لایەنی‮ ‬جێبەجێكار‮ ‬حزب و لایەنە عێراقی‮ ‬و كوردستانییەكان‮ ‬رۆڵیان دیار بوو‮.‬

ئەمەریكا بەپێی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بۆ ناوچەكەی‮ ‬داناوە،‮ ‬بەتایبەتیش لە پرسی‮ ‬پەیوەند بە ئێرانەوە،‮ ‬بەدوای‮ ‬ئەوەدا دەگەڕا حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق،‮ ‬ببێتە هۆیەك بۆ جێبەجێ كردنی‮ ‬بەرنامەكانی،‮ ‬هەر بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵیدا حەیدەر عەبادی‮ ‬ببێتەوە سەرۆك وەزیران،‮ ‬بەڵام بۆی‮ ‬نەچووەسەر،‮ ‬ئێرانیش هەوڵیدا حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق رۆڵی‮ ‬بۆ رۆژی‮ ‬تەنگانە هەبێت،‮ ‬كاتێ عادل عەبدولمەهدی‮ ‬بۆ سەرۆك وەزیران كاندید كرا،‮ ‬بێگومان بە پشتیوانی‮ ‬ئێران،‮ ‬ئەمەریكاش سەری‮ ‬بۆ لەقاند،‮ ‬دیارە ئەمەریكاییەكان لارییان نەبوو كە لایەنەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بچنە ناو حكوومەتەوە،‮ ‬بەڵام نەیانویست سەرۆك وەزیران بكەوێتە دەست حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬بۆیە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬بە لای‮ ‬ئەمەریكاشەوە قبووڵ بوو،‮ ‬دوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬واشنتۆن و تاران چاو دەبڕنە بەغدا،‮ ‬ئاخۆ بەرنامەی‮ ‬كامەیان رەچاو دەكات؟

هەوڵی‮ ‬زۆر درا هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2018 نەكرێت،‮ ‬بەتایبەتیش كە دەركەوت پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە هەڵبژاردنی‮ ‬12ی‮ ‬ئایاری‮ ‬2018ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬عێراق و كوردستان بەدەست هێنا،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬دواخستنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬كوردستان چڕتر بوونەوە،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكەم بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬بە دڵی‮ ‬دەوڵەتە ئیقلیمییەكان و هەندێ حزبی‮ ‬كوردستان نەبوو،‮ ‬دەیانویست نەخشەی‮ ‬نوێی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەبێتە بنەما،‮ ‬یان ئەگەر بكرێ بۆشاییەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست بێت،‮ ‬بەڵام هەوڵی‮ ‬دواخستن شكستی‮ ‬هێنا،‮ ‬لێ كاتێ لە هەڵبژاردنی‮ ‬كوردستان پارتی45 ‮ ‬كورسی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬لە بەغدا لێنەگەڕان سەرۆك كۆمار بۆ پارتی‮ ‬بێت‮.‬

لە زۆنی‮ ‬سەوز‮ ‬2ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بە رۆژێكی‮ ‬گرنگ داندرا،‮ ‬وەك هەنگاوی‮ ‬دیكەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬سەیركرا،‮ ‬هەندێ بەرپرس بە حەماسەوە دەیانگوت بە پارتی‮ ‬دەڵێین بەسە،‮ ‬لە میدیادا رایاندەگەیاند بە وەرگرتنی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك كۆمار دەرگای‮ ‬بەغدامان لەسەر پارتی‮ ‬داخست،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێران وەك كارەكتەری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 رۆڵی‮ ‬لە‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬سەرۆك كۆمار بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئۆكتۆبەر بووە مانگی‮ ‬نەشئەی‮ ‬یەكێتی،‮ ‬لە بەرامبەریشدا مانگی‮ ‬ئۆكتۆبەر رەشتر سەیر كرا‮.‬

ئاماژەكان پێمان دەڵێن،‮ ‬نەشئەی‮ ‬ئۆكتۆبەر درێژەی‮ ‬نابێ،‮ ‬رەشایەتی‮ ‬ئۆكتۆبەریش چیدی‮ ‬مایەی‮ ‬بێ ئومێدی‮ ‬نابێت،‮ ‬هێشتا هەموو وەزیرەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق دیاری‮ ‬نەكراون،‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك بۆ ئێران رادەگیرێ،‮ ‬بەمەش سەرەتای‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬ئەمەریكا بۆ سەر ئێران كە بڕیارە لە‮ ‬4ی‮ ‬نۆڤەمبەر بكەوێتە واری‮ ‬جێبەجێ كردنەوە دەست پێدەكات،‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك بە بۆڕیی‮ ‬كوردستاندا دەڕواتە بەندەری‮ ‬جەیهانی‮ ‬توركیا لەسەر دەریای‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬گرووپی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬هەموو هێلكەكانی‮ ‬یەكێتییان خستە سەبەتەی‮ ‬ئێران،‮ ‬پێیان وابوو چوار وەرزی‮ ‬ساڵ ئۆكتۆبەر دەبێت،‮ ‬بەڵام ئۆكتۆبەر تەنیا مانگێكی‮ ‬ساڵە و نۆڤەمبەری‮ ‬بەدوادا دێت‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…