ئومێد خۆشناو: فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی پابه‌ند ده‌بن به‌ رێككەوتنەكانی ھەردوو حزب

0
69

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرله‌مانی كوردستان رایگەیاند، ئێمە وەكو ھەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی پابەندكراوین كە پابەندی رێكەوتنەكانی پێشووی پارتی و یەكێتی بین و ئێمە لەو كۆبوونەوەیەدا جەختمانكردووتەوە كەوا ھەردوو فراكسیۆن پابەندین بەو رێككەوتنانەی لە نێوان مەكتەبی سیاسی ھەردوو حزبدا واژووكراون.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆن پارتی لە پەرلەمانی كوردستاندا، گوتی: راستە پێشتر ھەندێك جار ناكۆكی لەنێوان ھەردوو فراكسیۆندا ھەبووە، بەڵام ئێستا رێكەوتووین، ھەردوو فراكسیون بە تەواوی پابەندی ئەو رێكەوتنانەی رابردوو دەبین، كە لە نێوان ھەردوو حزبدا “پارتی و یەكێتی” واژووكراون و لەو چوارچێوەیەدا لە كارەكانی پەرلەماندا ھەنگاو دەنێین.

خۆشناو گوتیشی: ئەم رێككەوتنە بەو واتایە نایه‌ت، ئێمە وەكو دوو فراكسیۆنی گەورە لە پەرلەماندا قۆرغكاری دەكەین و پەرلەمان بەو شێوەیەی كە دەمانەوێت ئاراستە دەكەین، بەڵكو بەشێكی گرنگ دەبین لە كاراكردنی كاری پەرلەمان، لە رێزگرتن لە ئۆپۆزیسیۆن و چاودێركردنێكی باشتری كاری حكومەت.

روونیشیكردەوە، بە دڵنیاییەوە ھیچ یەكێك لە ئێمە، لە بەشداربووانی حكومەت ناتوانین خۆمان بێبەری بكەین لە  كارەكانی حكومەت و پشتیوانی لە كارەكانی حكومەتیش دەكەین.

ئاشكراشیكرد، ئەو رێككەوتنە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی پێشوی نێوان لایەنەكانی پێكھاتنی حكومەتە لە پارتی و گۆڕان و یەكێتی.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی …