وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای نوێی ئابووریی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و به‌رپرسدا سه‌پاندووه‌، كه‌ پێكهاته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كڕن.

نووسینگه‌ی چاودێری دراوی بیانیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی ده‌ستنیشانكرد، كه‌ له‌ 6 كۆمپانیا و 4 كه‌س پێكهاتوون كارئاسانییان بۆ كڕینی كاڵا هه‌ستیاره‌كان كردووه‌، له‌وانه‌ش ئه‌و پێكهاته‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی دروستكراوی ئه‌مه‌ریكین بۆ كۆمپانیای “ICI”ی ئێرانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كڕدرێن، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازیی ژێر فره‌مان و كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی به‌رگری و لۆجیستییه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ناو كۆمپانیا ئامانجكراوه‌كاندا هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیای Hoda Trading، Proma Industry، Industry Co. Soltech، Naz Technology Co و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ هه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: “رژێمی ئێران تۆڕێكی جیهانیی كۆمپانیاكان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی، كه‌ كاریان تێكدانی سه‌قامگیرییه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌مه‌ریكا له‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری دژ به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ هاوكاری هه‌وڵه‌ سه‌ربازییه‌كان و رژێمی ئێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ك ده‌كه‌ن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران کوژاوێک و 49 برینداری لێکەوتەوە

لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەر…