خەبات:تریفە ئازاد‮ ‬
لە‮ ‬12ی‮ ‬5ی‮ ‬2018 هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق ئەنجام درا و هێشتا حكومەتی‮ ‬نۆێی‮ ‬عێراق بە تەواوەتی‮ ‬دەستی‮ ‬بە كارەكانی‮ ‬نەكردووە شاری‮ ‬كەركووكیش تا ئێستا بە داگیر كراوی‮ ‬ماوەتەوە و لە ژێر حوكمی‮ ‬عەسكەرتاریەت دایە و‮ ‬ڕۆژانەش هێزە عێراقیەكان و حەشد ئازاری‮ ‬خەڵكەكە دەدەن‮ ‬،بەڵام ئەوەی‮ ‬لە داهاتوو بە زوترین كات كە پێوەیستە چارەسەر بكرێت ئایا چارەنووسی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك لە حكومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق بەكۆی‮ ‬دەگات‮.‬

سەید حەسەن شێخانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە شاری‮ ‬كەركوك لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬پێش هەمووشتێك كەركووك لە‮ ‬ڕابردوو و ئێستا و ئایندەشدا چەقی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬نێوان كورد و هەموو ئەو دەسەڵاتدارانەی‮ ‬كە لەعێراق هەبوون وە لەبەر گرنگی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك وە دەوڵەمەندی‮ ‬شارەكە هەر لەمێژەوە كەوتۆتە بەر سیاسەتی‮ ‬تەعریب كردن و‮ ‬ڕاوەدوونانی‮ ‬كورد لە كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەت لەژێردەسەڵاتی‮ ‬بەعسییەكاندا لەدوای‮ ‬ساڵی‮ ‬1963 وە هەروەها هاتنی‮ ‬بەعسییەكان لەساڵی‮ ‬1968 كەركووك كەوتە بەر بەرنامەرێژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق وە لەدوای‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئێران‮ – ‬عێراق دا لەساڵی‮ ‬1988 بە دڕندەترین سیاسەت كەوا شاڵاوی‮ ‬ئەنفال و كیمیابارانكردنی‮ ‬هەڵەبجە و وێرانكردنی‮ ‬نزیكەی‮ ‬420 لادێی‮ ‬كورد لە پارێزگای‮ ‬كەركووك بەمجۆرە لە شاری‮ ‬كەركووك دەورووبەری‮ ‬كوردی‮ ‬ڕەسەن لەم شارەدا دەركران هەروەها عەرەبی‮ ‬هاوردە نیشتەجێكران لەم شارە،‮ ‬وە لەهەموو ئەو وتووێژانەی‮ ‬كە لەنێوان كورد و حكومەتی‮ ‬عێراق دا بووە بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد كەركووك و بووەتە خاڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان هەردوولا تاوەكو ساڵی‮ ‬2005 كە دەستووری‮ ‬عێراق بەڕای‮ ‬زۆری‮ ‬عێراقییەكان پەسەندكرا دوو بڕگە لە‮ ‬یاسای‮ ‬ئیدارەی‮ ‬دەوڵەت كە پۆل برێمەر سەرپەرشتی‮ ‬دەكرد ماددەكانی‮ ‬53 و‮ ‬58 دوای‮ ‬ئەوە ماددەی‮ ‬58 گۆردڕا بۆ ماددەی‮ ‬140 لە دەستووری‮ ‬عێراقدا كە لە بڕگەیەكی‮ ‬ماددەكەدا هاتووە بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬خواست و ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كەركووك ناوچە دابرێنراوەكان بە سێ قۆناغ‮ ‬دەبوو ئەم ماددەیە جێبەجێكرابایە،‮ ‬تاوەكو دوا مۆڵەت كە‮ ‬29/12/2007 بەڵام مخابن هەموو ئەو حكومەتانەی‮ ‬كە هاتن لەدوای‮ ‬2005 هیچیان كاریان بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 نەكردووە،‮ ‬وە سەركردایەتی‮ ‬كورد و نوێنەرەكانی‮ ‬لە بەغدا ئەوەندەی‮ ‬بەدوای‮ ‬پۆست و ئیمتیازاتی‮ ‬شەخسی‮ ‬گەڕان داكۆكیكەری‮ ‬ڕاستەقینە نەبوون بۆ مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬وە هەموو ساڵێك بودجەی‮ ‬تایبەت دەستنیشان دەكرا بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 لەحكومەتەكەی‮ ‬عەبادیدا تەنانەت ئەو بودجە تایبەتییەشی‮ ‬بە ماددەی‮ ‬140ەوە لابرد،‮ ‬دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش كورد بۆماوەی‮ ‬چوار ساڵ بەتەواوەتی‮ ‬ناوچە دابڕێنراوەكانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە خوێن پاراست ئەوكاتەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق بە دشداشە و پێ پەتی‮ ‬هەڵهاتن بووە هۆی‮ ‬گەورەترین شكست لە مێژووی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقدا وە لەوكاتەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬دا لە‮ ‬25ی‮ ‬9ی‮ ‬2017 بە هەر چوار پارێزگاكەی‮ ‬هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە دیارە ئەمە ناڕەزایەتییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لێكەوتەوە بەتایبەت لەلایەن ئێرانەوە هەر بەوهۆیەوە دەستیان كردە پیلانگێڕان دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوەكو خیانەتكارییەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬ئێستا كەركووك داگیركراوە وە بە‮ ‬ڕای‮ ‬ئێمە ئەگەر سەركردایەتی‮ ‬كورد تەنها خەمی‮ ‬پۆستیان هەبێ لە بەغدا و خەمی‮ ‬كەركووكیان نەبێت جارێكی‮ ‬دیكە كورد ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم چونكە حكومەتی‮ ‬عێراق ئەوەندە لەژێر هەژموونی‮ ‬ئێراندایە ناتوانێ هیچ بریارێك بدرێ بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەولێر و بەغدا وە ئێستا داواكارین كورد ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬یەك بخات ئەوكات گەڕانەوەی‮ ‬بۆ كەركووك ئاسانە‮.‬

دكتۆرە مەیادە محەمەد نەجار ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق لە فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو پرۆسە لە داهاتوو بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬یەكێك لەو پرسانەی‮ ‬كە زۆرجار لەلایەن‮ ‬ڕاگەیاندنەكانەوە دەوروژێنرێت و باسی‮ ‬لێوەدەكرێت و پرسیاری‮ ‬ئەوە دەكرێت‮ ‬،‮ ‬ئایا لە حكومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق چارەنووسی‮ ‬كەركوك چی‮ ‬بەسەر دێت؟‮ ‬ڕەنگە وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارە ئاسان نەبێت و پێویستی‮ ‬بەشیكردنەوەیەك و لێكۆڵینەوەیەكی‮ ‬وردی‮ ‬سیاسی‮ ‬بێ چونكە دەبێت لەچەند روانگەیەكی‮ ‬جیاوازەوە تەماشای‮ ‬پرسەكە بكەین‮. ‬كەركوك ئەو شارە پیرۆزەی‮ ‬كوردستان بەدرێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد خالێكی‮ ‬یەكلاكەرەوەبووە،‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬كەركوك وایكردووە كەسروشتێكی‮ ‬هەبێت لەهەموو ناوچەكانی‮ ‬تر جیاواز بێت زیاتر پێویستی‮ ‬بەمامەڵەیەكی‮ ‬تایبەت بێت‮ . ‬ئەگەر ئێمە لەرووی‮ ‬سیاسیەوە بمانەوێت بگەینە ئەو خاڵەی‮ ‬كە ئایە لە حكومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق چارەنووسی‮ ‬كەركوك چی‮ ‬بەسەر دێت،‮ ‬ئەوا وەڵامەكەی‮ ‬ڕوونە چونكە هیچ كاتێك‮ ‬ڕژیمەكانی‮ ‬بەغدا ئامادەنابن ئەو پرسانە بەویستی‮ ‬خۆیان‮ ‬یەكلابكەنەوە بەڵكوو وەك دەوترێت ماف دەسەنرێت نادرێت‮ ‬،‮ ‬واتا دەبێت ئێمەی‮ ‬كورد هەوڵەكانمان لەگشت لایەكەوە چڕبكەینەوە بۆ سەرلەنوێ گەراندنەوەی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان و گشت ناوچە داگیركراوەكان بۆ خاكی‮ ‬هەرێم ئەم كارە گرنگەش پێویستی‮ ‬بەچەندین هەنگاوی‮ ‬گرنگ هەیە‮ ‬ئەگەر ئێمە تێڕامانێك بۆ‮ ‬ڕەوشی‮ ‬كەركوك بكەین ئاوڕێك لەڕۆژانی‮ ‬پێش‮ ‬ڕووداوە نەخوازراوەكەی‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر بدەینەوە ئەوكات دەبینین كە شاری‮ ‬كەركوك هیچ جۆرە كێشەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەمابوو لەسایەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان ئاسایشی‮ ‬و ئارامی‮ ‬لەم شارەدا سەقامگیربوو‮ ‬،‮ ‬سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكان هەستیان بەوپەری‮ ‬ئارامی‮ ‬دەكرد‮ ‬،‮ ‬تەنانەت لەو ماوەیەدا بەتەواوەتی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك لەگشت بوارە ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و كەلتووری‮ ‬گەشەكردنێكی‮ ‬بواری‮ ‬بەخۆیەوە بینی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان لەسەر گشت دامەزراوەكانی‮ ‬ئەم شارەدا دەشەكایەوە،‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقیش ناچاربوو ئەم‮ ‬ڕەوشە قبوڵبكات و خەریك بوو ملی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاستی‮ ‬بابەتەكە دەنا ئەم بابەتەش بەڕوونی‮ ‬دیارە بەڵام بەداخەوە بەهۆی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و بەهاوكاری‮ ‬خیانەتكارانی‮ ‬ناوخۆ‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬نەخوازراو‮ ‬ڕوویدا گەورەترین كارەسات بەسەر ئەم شارە هات‮.

هەروەها مەیادە نەجار دەڵێت‮: ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەیەكەم‮ ‬ڕۆژەوە هەموو هەولێكی‮ ‬ئەوەبووە شاری‮ ‬كەركوك بگەڕێتەوە باوەشی‮ ‬نیشتیمان لەم پێناوەشدا پارتی‮ ‬هەموو هەوڵێكی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬لایەنەكان بەڵام بەداخەوە هەندێك لە حزبەكان بۆ پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییە حزبییەكانی‮ ‬خۆیان دەستیان لەگەڵ بەغدا تێكەڵ كردبوو باشترین بەڵگەش لەسەر ئەم بابەتە دژایەتی‮ ‬هەموو لایەنە شۆڤێنیە عەرەبەكانە بۆ نوێنەرەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەم بابەتەش لەكاتی‮ ‬پرسی‮ ‬سەرۆك كۆماردا بەئاشكرا دەركەوت،‮ ‬لەبەر ئەوەش ئێستا سەرۆك كۆمارێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بێ هێزلە بەغدایە كە بەدەنگی‮ ‬عەرەب هاتۆتە سەر دەستەڵات و تەنانەت جگە لە حزبەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬هیچ كام لە پارتە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان دانی‮ ‬پێدا نانین لەبەر ئەوەش زۆر بەداخەوە سەرۆك كۆمار بۆ رازی‮ ‬كردنی‮ ‬لایەنە شۆڤێنیەكانی‮ ‬كەركوك هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬كەركوك نەگەڕێتەوە بۆ باوەشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەئاشكرا دژایەتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە دەكات بۆ شاری‮ ‬كەركوك‮ ‬،‮ ‬ئەم هەنگاوەی‮ ‬سەرۆك كۆماریش رەنگدانەوەیەكی‮ ‬خراپی‮ ‬لەسەر رەوشی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك و چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬ئەو شارە دەبێت‮ ‬،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬ئەم هەنگاوانەش وادەكات كە گرفتی‮ ‬زیاتر و بەربەستی‮ ‬زۆرتر بۆ چارەسەی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەركوك دروست بێت‮. ‬پارێزگار و سیناریۆی‮ ‬سەرۆك كۆمار لەئێستادا ئەو لایەنەی‮ ‬كە شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ئەنجامدا دەیەوێت بەهەمان سیناریۆی‮ ‬سەرۆك كۆمار لە هەڵبژاردنی‮ ‬پاریزگاردا لەكەركوك دووبارە بكاتەوە ئەمەش گەورەترین كارەسات دەبێت چونكە ئەو لایەنە دەوێت بۆ ئەوەی‮ ‬پارێزگارێكی‮ ‬بێدەستەڵات دەستنیشان بكات ئامادەیە هەموو جۆرە سازشێك بۆ عەرەب و توركمانەكان بكات و دەست بەرداری‮ ‬كوردستانیەتی‮ ‬كەركوك بێت‮ ‬،‮ ‬ئەمەش وادەكات كە چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬كەركوك ئەوەندەی‮ ‬تر قورس بێت‮ ‬،‮ ‬واتا دەتوانین ئەم هەنگاوە ناو بنین پارێزگار بەسیناریۆی‮ ‬سەرۆك كۆمار چونكە تاقمەكەی‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر دەیانەوێت هەمان سیناریۆ لەشاری‮ ‬كەركوك دووبارە بكەنەوە‮. ‬پارتی‮ ‬و هەنگاوەكانی‮ ‬بەغدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەدرێژای‮ ‬مێژوو كەركوكی‮ ‬بەهێلی‮ ‬سوور زانیوە بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە دەست بەرداری‮ ‬بێت تەنانەت‮ ‬یەكەم مەرجی‮ ‬دانووستانی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەبەغدا چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كەركوك بوو لەكاتێكدا كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬و هەندێك لەحزبەكانی‮ ‬تر داوای‮ ‬پۆست و ئیمتیازاتیان دەكرد،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكەم مەرجی‮ ‬بۆ دانیشن لەگەل بەغدا گەراندنەوەی‮ ‬ناوچە داگیركراوەكان بوو بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬ئەوەش كە تارادەیەك بەڕوونی‮ ‬دەركەوتووە حكومەتی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬دەیەوێت هەنگاوی‮ ‬چارەسەكردن لەپرسەكان دەست پێبكات و وەك دەردەكەوێت عادل عەبدولمەهدی‮ ‬كەسێكی‮ ‬تارادەیەك میانرەوە بەجیاوازتر لە كەسایەتیەكانی‮ ‬تری‮ ‬شیعە دەیەوێت كێشەكان چارەسەر بكات،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە هەڵویستی‮ ‬جوامێرانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هێژا‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬وایكردووە كە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا ناچار بێت هەنگاوەكانی‮ ‬چارەسەكردنی‮ ‬كەركوك دەست پێبكات،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە عەبدولمەهدی‮ ‬نایەوێت دژایەتی‮ ‬كورد بكات و ئامادەنیە هەمان چارەنووسی‮ ‬مالكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬و جبوری‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دووبارە بكاتەوە‮. ‬پرسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و‮ ‬ڕەوشی‮ ‬كەركوك ئەمرۆ رەوشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬سەردەمی‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەرە چونكە لەكاتی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەردا ئێران بەئاشكرا پشتگیری‮ ‬داگیكردنی‮ ‬ئەم شارەی‮ ‬دەكرد عێراق و ئێران توانیان دەست بەسەر نەوتی‮ ‬ئەم شارەدا بگرنی‮ ‬و بەتاڵان بیبەن بەڵام ئەمرۆ دیمەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬تەواو پێچەوانەیە چونكە گەمارۆ ئابوورییەكان لەسەر ئێران وایان كردووە كە ئێران تووشی‮ ‬زۆر گرفتی‮ ‬ئابووری‮ ‬بێت و عێراقیش پشتی‮ ‬لێبكات ئەمەش وادەكات كە ئێران چیتر پشتگیری‮ ‬عێراق نەكەن‮.‬

دكتۆر محمەد شەهاب مامۆستای‮ ‬زانكۆ و شارەزا لە بواری‮ ‬یاسی‮ ‬دەستوری‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬لە پێش كارە ساتی‮ ‬16 ئۆكتۆبەر كەركووك پێگەیەكی‮ ‬بە هێزی‮ ‬هەبوو بە پیشتوانی‮ ‬خودای‮ ‬گەورە وبە حیكمەتی‮ ‬جە نابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وبە خوێنی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان كورد توانی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پراكتیكیەوە خاكی‮ ‬ناوچەكوردستانیە كانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم بگە رینیتەوە باوەشی‮ ‬نیشتمان پیلانی‮ ‬ناحەزان كەچەندین ساڵ خەریكی‮ ‬بوونبە اعترافی‮ ‬خۆیان‮ ‬پوچەڵ بكاتەوە بەڵا م زۆربەداخەوە خیانە تی‮ ‬16 ئۆكتیۆبەر ریسە كەی‮ ‬لێمان كردوە خوری‮ ‬وە دە‮ ‬یان دە ستكەوتی‮ ‬یاسای‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لەچەند كاژمێری‮ ‬لە ناو برد وە دە‮ ‬یان ئاسە وأری‮ ‬تری‮ ‬خراپی‮ ‬دروست كرد لە سە ر دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬نەتەوەكەمان‮ . ‬لەبەرامبەریش دا حوكمەتی‮ ‬عە بادی‮ ‬گەورەترین پێشیل كاری‮ ‬دستوری‮ ‬بەرامبەر ركووك و كوردستان ئەنجام دا بە بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكداری‮ ‬بۆ چارەسە ركردنی‮ ‬كێشە‮ ‬یەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەنێوان هەرێم و عێراق كە ئەم كارە پێچەوانەی‮ ‬دەقی‮ ‬مادەی‮ ‬9 بڕگەی‮ ‬ی‮ ‬اولا أ‮ ‬لە دە ستوری‮ ‬عێراقە‮. ‬كە دەلێێت‮ ‬القوات المسلحە‮…. ‬لا تكون أداە لقمع الشعب العراقی‮ ‬ولا تتدخل فی‮ ‬الشؤون السیاسیە ولا دور لها فی‮ ‬تداول السلطە‮.‬
بەڵام بۆ ئەوی‮ ‬بتوانین دۆخی‮ ‬ناوچەكوردستانیە كانی‮ ‬دەرە وە ئیدارەی‮ ‬هەرێم چارەسەر بكە‮ ‬ین لە ئێستادا پێش هە موو كارێك دەبێ ناو ماڵی‮ ‬خۆمان رێك بخە‮ ‬ین وبە‮ ‬یەك تیم لەگەل بەغدا گفتۆگۆ بكەین
بۆ گەڕاندنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئەو ناوچانە بۆ بارودۆخی‮ ‬پێش‮ ‬2014، وەهەوڵبدەین‮ ‬كە سی‮ ‬شیاو بو ئیدارەی‮ ‬ئە و ناوچاونانە هەڵبژێرین كە توانای‮ ‬بەرەنگار‮ ‬بوونەوەی‮ ‬دۆخەكە‮ ‬یان هەبێ وەئامادە نەبن خیانە ت بكەن لە هەمان كات هەوڵی‮ ‬جیبە جێكردنی‮ ‬ماددە‮ ‬ی‮ ‬140 بدە‮ ‬ین لە دوو ئاستدا‮. ‬یەكەم پێكهێنانی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬بە تواناو دڵسۆز لە ئەندامانی‮ ‬كورد لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق بۆ بەدواداچون و ئەنجام دانی‮ ‬هە ر كاری‮ ‬بێویست بكا بۆ جێبەجێ كردنی‮ ‬ئەم ماددە گرنگە‮. ‬دووەم دروست كردنی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬باڵا لە ئەنجومەنی‮ ‬وە زیرانی‮ ‬هەرێم بۆ بەدوا داچون هەوڵدان بۆ جێبە جێكردنی‮ ‬ئەم ماددە‮ ‬یە لە كۆتاییدا ئەمە راستیە كی‮ ‬یاسای‮ ‬گرنگ باسبكە م‮. ‬بە پێیی‮ ‬ستوری‮ ‬عێراقی‮ ‬ئێستا ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوە‮ ‬ی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هە رێم دانی‮ ‬پێنراوە كەبەلایەنی‮ ‬كەم‮ ‬لەسەدا پەنجا بە بە شێك لە خاكی‮ ‬هەرێم هەژمار دەكرێ وە كاری‮ ‬ئێمە ئە ویە سە دا‮ ‬پەنجاكەی‮ ‬تر بسەلمێنین لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬مادەی‮ ‬سە دوو چل‮ ‬140‮‬ دە ستووری‮ ‬وە ئەمەكارێكی‮ ‬ئە ستەم نیە ئەگەر بەیەك هەوڵوێست و‮ ‬یەك‮ ‬دەستی‮ ‬كار بكەین و هەموو پێگە‮ ‬دەستوریكانمان لەبەغدا و هەرێم‮ ‬بەكار بێنین وە هەروەها‮ ‬هەموو مادە دەستوری‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬كە لەبەرژەوەندی‮ ‬دۆزی‮ ‬گەلەكەمانە كە سوودی‮ ‬لێوەرگرین‮.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…