له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ناو شار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خانووی زێده‌ڕۆیان هه‌یه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌ ناو بازنه‌ی 120 مه‌تری و مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، ده‌ست به‌ مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر:

ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی سنووری ناوەندی هەولێر دەکەینەوە کە کەوتوونەتە ناو بازنەی 120م و بەزێدەڕۆ خانوویان دروستکردووە و مەرجەکانی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یان تێدا بەرجەستە دەبێت، تاوەکو 2020.11.1 داواکارییەکانیان پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بکەن، بەمەبەستی تەملیککردنی و تاپۆکردنی خانووەکانیان.

لەگەڵ ڕێزدا

‏‎راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر

2020/9/19

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…