2447 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 63 کەسیش گیانیان لەدەستدا

0
106

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی دۆخی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 447 توشبووی نوێ دەستنیشان کراون و 63 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئابی 2020، نوێترین ئاماری کۆرۆنای ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا 14 هەزار و 399 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراون، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

بەغدا\ڕەسافە: 222

بەغدا\کەرخ: 220

شاری پزیشکی: 47

نەجەف: 56

سلێمانی: 26

هەولێر: 202

دهۆک: 49

کەربەلا: 294

کەرکوک: 102

دیالە: 108

واست: 84

بەسرە: 472

میسان: 55

بابل: 511

دیوانیە: 5

زیقار: 41

ئەنبار: 28

موسەنا: 19

نەینەوا: 175

سەڵاحەدین: 15

بەوپێیە، کۆی گشتیی توشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 129 هەزار و 151 توشبوو، لەو ژمارەیە 91 هەزاری نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە کە ڕێژەى 71%ی کۆی گشتیی پێک دەهێنن.

هەروەها 63 توشبووی تر گیانیانلەدەستداوە و کۆی گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە چوار هەزار و 868 کەس.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کو…