ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق؛ سێ هەزار و 325 تووشبوون و 74 مردن

0
86
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا سێ هەزار و 325 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 74 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە 08-08-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، 17 هەزار و 125 پشکنین کراون. سێ هەزار و 325 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 74 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها دوو هەزار و 307 کەس چاکبوونەتەوە.
ئەو 74 کەسەی گیانیان لەدەستداوە 19 کەسیان لە بەغدا، 4 لە سلێمانی، 8 لە هەولێر، 4 لە کەربەلا، 4 لە کەرکووک، 1 لە دیالە، 1 لە واست، 10 لە بەسرە، 3 لە میسان، 5 لە بابل، 1 لە دیوانیە، 2 لە زیقاڕ، 4 لە موسەنا، 1 لە ئەنبار، 6 لە نەینەوا و 1 لە سەلاحەدین.
کۆی گشتیی ئەوانەی چاکبوونەتەوە 105 هەزار و 504 کەسە، واتە بەڕێژەی لە 71.6%. هەروەها تاوەکو ئێستا 147 هەزار و 389 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 5 هەزار و 310 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکانی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت خەڵک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و ماسک و دەستکێش ببەستن و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە.
تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 497 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە 10 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و 623 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. تەنیا رۆژی هەینی 413 تووشبووی کۆرۆنا راگەیێندرا.
زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی …