دوای دوو هه‌فته‌ له‌ شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، هه‌ردوو وڵات ئاگربه‌ستیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ته‌رمه‌كانی نێوانیان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌ی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ، ناوچه‌ی جێناكۆكی نێوان هه‌ردوولا، راده‌گیرێت.
به‌ به‌شداریی به‌رپرسانی گروپی مینسك-ی سه‌ربه‌ رێكخراوی ئاسایش و هاوكاریی ئه‌وروپا ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ له‌ نزیكترین كاتدا.
ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا دوای 10 كاتژمیر له‌ گفتوگۆ راگه‌یه‌ندرا كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ناوبراو پێی گه‌یشتن و مه‌به‌ست لێی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ته‌رمی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ به‌ هاوكاری لیژنه‌یه‌كی له‌ رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…