2018-04-16

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵا ، پارتى دیموكراتى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌ست پێكرد به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵا و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى ، یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى له‌شارى هه‌ولێر ده‌ست پێكرد .
 
له‌ده‌ستپێكى ووتاره‌كان كاكه‌ مین نه‌جار به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێرى پارتى دیموكراتى كوردستان ووتارى به‌خێر هاتن و ڕونكردنه‌وه‌ى پێویستى دا له‌سه‌ر كاندیدانى پارتى له‌سنورى هه‌ولێر له‌به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، وه‌به‌رنامه‌ى پارتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی ده‌بێـت به‌شێك له‌ وته‌كانى كاكه‌ مین نه‌جار له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا بریتى بوو له‌  : به‌بانگه‌شه‌یه‌كى ئارام و به‌ڕێزه‌وه‌ پارتى له‌سنورى هه‌ولێر ده‌ست به‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ كاندیدانى ده‌كات ، وه‌پارتى كه‌پارێزه‌رى خاكى كوردستان و قوربانى بۆی داوه‌ له‌شه‌ڕى داعش و وه‌له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر پارتى شه‌ڕى خاكى كوردستانى كرد له‌پێناو پارێزراوى ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان بۆیه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێویسته‌ ده‌نگ بده‌ن به‌پارتى بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراو بن

دواتر نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌مه‌ڕاسیمى یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پارتى له‌شارى هه‌ولێر له‌به‌شێك له‌ووته‌كانى  ڕایگه‌یاند :  هه‌ڤاڵان تا پارتى به‌هێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت ، پارتى بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان دامه‌زراوه‌ ، پارتى پارێزگارى له‌خاكى كوردستان كردووه‌ و پێكهاته‌یته‌كى گرنگى كوردستانه‌ و هه‌رواش به‌گرنگى ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌پارتى بڕواى به‌ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌یه‌ .

 نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : پارتى به‌هیچ لایه‌ن و ناحه‌زو دوژمنێك  له‌خه‌بات و تێكۆشانى سارد ناكرێته‌وه‌ ، به‌ڵكو پارتى تا به‌هێز بێت ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌تر له‌ڕێگا ده‌بێت ، ته‌واوى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ژێر ئاڵاى پارتى دێته‌ دی ، وه‌پارتى پارتێكى دیموكراته‌ بۆیه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ مافه‌ ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان ، وه‌یه‌ك سه‌ركرده‌مان هه‌یه‌ له‌ژێر ئاڵاى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ داهاتومان بۆ مافه‌كانمان بۆ به‌ده‌ست هێنانیان ..

 نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : پارتى هێزى یه‌كه‌مى كوردستانه‌ ، هه‌ر به‌و هێزه‌ یه‌كه‌مه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ به‌كوێرای ناحه‌زانى پارتى ئێمه‌ هه‌ر به‌كگرتووى ده‌مێنینه‌وه‌ به‌یه‌كه‌مى كوردستان

جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌2003 وه‌ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ، كارى گه‌وره‌ى بۆ كورد كرد له‌به‌غدا وه‌له‌ڕه‌شنووسى ده‌ستورى هه‌میشه‌ى عێراق توانى مافه‌ ڕه‌واكانى كوردستان  جێگیر بكات 
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : پارتى پێگه‌یه‌گى گرنگى پێكهاته‌یى عێراقه‌، پارتى سازش له‌مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى خه‌لكى كوردستان ناكات ، پارتى ده‌یه‌وێت به‌هێزێكى گه‌وره‌وه‌ له‌به‌غدا بمینێته‌وه‌ .
جێگرى سه‌رۆكى پارتى ڕاشیگه‌یاند یه‌ك ده‌نگیش بۆ پارتى گرنگه‌ ، ده‌بێت هه‌موومان ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بچینه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان ده‌نگ به‌ 184 بده‌ین

له‌كۆتادا كاندیدانى پارتى دیموكراتى كوردستان ناسێندران و په‌یامی كاندیدان خوێندرایه‌وه‌

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌