2018-04-16

بەدرخان زاوێتەیی

روون و ئاشكرایە،‮ ‬كە لە سەرەتای‮ ‬2014 ەوە بەغدا لە هەوڵی‮ ‬ئەوە دایە رۆڵی‮ ‬هەرێم بەرتەسك بكاتەوە و لە كۆتاییدا هەر نەیهێڵێت،‮ ‬واتە ئیدی‮ ‬شتێك نەمێنێتەوە لە ناو عێراق بە ناوی‮ ‬فیدرالیزم بەداخەوە هەندێك لە حزبە كوردستانییەكان ئەم سیاسەتەیان پیرۆز‮ ‬كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش‮ ‬یارمەتی‮ ‬بەغدایان داوە و ئێستاش هەر بەردەوامن‮. ‬

ئەمەش زیاتر بوو پاش ریفراندۆمی‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬پاش رووداوەكانی‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و خیانەتی‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬كورد و رێكەوتنیان لەگەڵ حەشد و رادەستكردنی‮ ‬كەركوك و ناوچەكانی‮ ‬دیكە بێ شەڕ‮ ‬و ئیدی‮ ‬ئەوە بوو حكوومەتی‮ ‬عیراق دەستی‮ ‬بە مامەڵەیەكی‮ ‬ئەوتۆ لەگەڵ هەرێم كرد وەك زیندانێك بێت‮. ‬بەڵام هەموو هەوڵەكانی‮ ‬فەشەلی‮ ‬هێنا بەتایبەتی‮ ‬پاش سەردانەكەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ پاریس و بەرلین و پێشوازیكردنی‮ ‬وەك سەرۆك وەزیرانێك و نوێنەری‮ ‬كورد‮. ‬ئێستا ئاماژەكان جەخت دەكەنەوە بەغدا دەبێتە مەیدانی‮ ‬ململانێیەكی‮ ‬گەورە لە نێوان سیاسییەكان لەلایەك و لە نێوان ئەجێنداكان،‮ ‬كە عێراقی‮ ‬بەم قۆناغە گەیاندووە‮.‬

كاتێك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە‮ ‬20‮/‬1‮/‬2018‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كرد و دواتر سەردانی‮ ‬تارانی‮ ‬كرد و دواتر چوو بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی‮ ‬داڤۆس لە سویسڕا،‮ ‬ئینجا بەشداری‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬میونیخ كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەركردەگەلێك و وەزیرانی‮ ‬دەوڵەتان كرد بەتایبەتی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عیراق،‮ ‬ئەو كاتە زۆر لە كۆتەكانی‮ ‬شكاند،‮ ‬كە بەغدا بەسەر هەولێری‮ ‬سەپاندبوو و ناچاری‮ ‬كرد دانووستاندن لەگەڵ هەولێر بكات بەبێ ئەوەی‮ ‬هیچ‮ ‬یەك لە مەرجە ئەستەمەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬جێبەجێ بكات بەتایبەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردنەكانەوە هەبوو‮.‬

شلو خاوی‮ ‬عەبادی‮ ‬و درۆودەلەسە بەردەوامەكانی‮ ‬چ لەگەڵ هەرێم لەبارەی‮ ‬فڕۆكەخانەكان و مووچە و چ درۆ شاخدارەكانی‮ ‬لەگەڵ سونە و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬دیكە و بەهەند هەڵنەگرتنی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬دەوڵەتان،‮ ‬كە داوایان لێ دەكرد دانووستاندن لەگەڵهەرێم بكات و گرفتەكان چارەسەر بكات بە پێچەوانەوە بەردەوام بوو لە پەیڕەوكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كات كوشتن و دروستكردنی‮ ‬پشێوی‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم ئامادە بوو بە هەموو شێوەیەك كێشەكانی‮ ‬لەگەڵ چارەسەر بكات‮.‬

هەموو ئەمانە بوونە هۆی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬كە كۆمەڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و داوودەزگەكانی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬راستەوخۆ لەسەر هێڵ بن و بۆ ئەم مەبەستەش مەرجی‮ ‬گەورەیان بەسەر بەغدا دا سەپاند بەرامبەر چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكان لەگەڵ كوردستان وەك سندوقی‮ ‬نەختینەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬فشارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خستە سەر بەغدا دووركەوێتەوە لە سیاسەتی‮ ‬تایفەگەریێتی‮ ‬و نەژادپەرستی،‮ ‬كە بەرامبەر كورد تەبەنی‮ ‬كردبوو،‮ ‬كە دواهەمینیان رەتكردنەوەی‮ ‬قانونی‮ ‬بودجەی‮ ‬2018 ی‮ ‬عیراق حكومەتی‮ ‬بەغدای‮ ‬ناچار كرد چەند هەنگاوێك باوێت بۆ خۆپاراستن لە سزای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پەیوەست بە بانكەكان،‮ ‬كە لە ناو هەرێم كاردەكەن و هەڵگرتنی‮ ‬ئابلوقە لەسەر فڕۆكەخانەكان و بڕیاری‮ ‬دانی‮ ‬موچە بە بەشێك لە فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم و ئەمەش شكاندنی‮ ‬كۆتێكی‮ ‬تر بوو،‮ ‬كە عیراق خستبوویە سەر كوردستان و هەموو ئەمانەش لە ئەنجامی‮ ‬ئەو دبلۆماسیەتە بوو،‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬هەرێم تەبەنی‮ ‬دەكرد‮.‬

نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پێی‮ ‬وایە شەڕ‮ ‬ماڵوێرانییە بۆ هەموو لایەك و هەموو هەوڵەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬خستەگەڕ‮ ‬قەناعەت بە بەغدا بێنێت زەرورە دانوستاندن بكات و خۆی‮ ‬لە ململانێ چەكداری‮ ‬و خنكاندنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و تایفی‮ ‬بپارێزێت،‮ ‬كە لە نێوان هەر دوو لادا رووبدات،‮ ‬بەڵام بەغدا جددی‮ ‬نەبوو و گرەوەی‮ ‬لەسەر ئەنجامی‮ ‬ئابلۆقەكە كرد پێی‮ ‬وابوو قەیرانەكان پشێوی‮ ‬لە ناو هەرێم دروست دەكات و حكوومەتی‮ ‬هەرێم ناچار دەكات مەرجەكانی‮ ‬قبوڵ بكات و ئەوەیش لەلای‮ ‬خۆیەوە بە هەموو قەیرانەكانییەوە بەغدا دەسەڵات بەسەر هەموو هەرێم دا دەكێشێت‮.‬

سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەڵمانیا و وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬فەڕەنسا بۆ هەولێر و بەشداریكردنی‮ ‬كوردستان جیا لە عیراق لە كۆنگرەی‮ ‬كوێت بۆ بنیادناوەی‮ ‬عیراق وەك گورزێكی‮ ‬كوشندە بوو لە بەغدا و هەموو ئەو كۆتانەی‮ ‬شكاند،‮ ‬كە بەغدا بەسەر هەرێمی‮ ‬سەپاندبوو و نامەیەكی‮ ‬روون بوو بۆ بەغدا و دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬بەرامبەر كورد،‮ ‬واتە ئەوەی‮ ‬لە كەركووك و عەفرین روویدا بۆ كۆمەڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەرخست گەلی‮ ‬كورد چ زوڵمێكی‮ ‬لێ دەكرێت لە ناوچەكەدا و لە كۆتاییدا رەوشەكە لە دژی‮ ‬ئەو دەوڵەتانە دەكەوێتەوە و ناوچەكە پێ لە قۆناغێكی‮ ‬نوێ دەنێت و لە كۆتاییدا دابەش دەبێت‮.‬

پێدەچێت ململانێی‮ ‬هەڵبژاردنەكان لە عیراق،‮ ‬كە هەموو لایەك جەختی‮ ‬لێ دەكەنەوە،‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬ئاخر عیراق هەموو دەستپێشخەریەكی‮ ‬رەتدەكردەوە بەپێی‮ ‬دەستوور بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا عەبادی‮ ‬لە گۆشەیەكی‮ ‬زۆر بەرتەسك گیر كرد و دەوڵەتان دواهەمین هۆشدارییان پێ دا،‮ ‬یان ئەوەتا لەگەڵ هەرێم دەست بە دانووستاندن دەكەیت و كێشەكان چارەسەر دەكەیت،‮ ‬یان دان بە ئەنجامی‮ ‬ریفرانۆدم دادەنێن و ئەمە عەبادی‮ ‬ناچار كرد ئەو هەنگاوانە باوێت وەك دەست پێشخەریەك بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان‮. ‬بەڵام هەموو ئاماژەكان جەخت لەوە دەكەنەوە پاش دانپیانانی‮ ‬ئەمەریكا بە قودس وەك پاستەختی‮ ‬ئیسرائیل و راگەیاندنی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬بەرامبەر شەڕی‮ ‬عەفرین و ئەمەریكا خەریكە ئیستراتیژیەكی‮ ‬نوێ لە ناوچەكە جێبەجێ بكات و بۆ ئەم مەبەستەش تیلرسون وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬گۆڕی‮ ‬و مایك بۆمبیوی‮ ‬لە جێی‮ ‬دانا ناوچەكە گۆڕانكاری‮ ‬و دابەشكردنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەر دا دێت،‮ ‬كە دەبێت سەركردایەتی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬بۆ ئامادە بكات بە هەموو شێوەیەك بۆ سەپاندنی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیعی‮ ‬نوێ لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و ئەمەش ئەو شتەیە،‮ ‬كە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەیكات،‮ ‬كە سەرەتا بە شكاندنی‮ ‬كۆتاكان دەستی‮ ‬پێكرد و پاشانیش خۆی‮ ‬بۆ قۆناغە نوێیەكە ئامادە دەكات‮.‬

و‮. ‬لە عەرەبییەوە‮: ‬شوان سەرابی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌