2018-04-16

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

بە هۆی‮ ‬غیابی‮ ‬رەخنەگری‮ ‬جیدیی‮ ‬لە حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئەو دەستە و تاقمە توندڕەوە ئیسلامییانەی‮ ‬لە بەرگی‮ ‬حزب و كەسایەتی‮ ‬و رێكخراو و كۆمەڵەدا،‮ ‬بانگەشەی‮ ‬دیموكراسییەت دەكەن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە كاتی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬هەڵبژاردندا بۆ چوونە ناو پەرلەمانەكانەوە،‮ ‬بەڵام راستیی‮ ‬ئەوەیە هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬ئۆرگانی‮ ‬لە نێوان دیموكراسییەت و حزبی‮ ‬ئیسلامیدا نییە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬دیموكراسییەت كولتووری‮ ‬یەكتر قبووڵكردنە و پەیوەستە بە كۆمەڵێك بەهای‮ ‬مرۆیی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئازادیی‮ ‬و زۆر شتی‮ ‬دیكەش كە بە هیچ شێوەیەك لە چوارچیێوەی‮ ‬فیكریی هەر حزبێكی‮ ‬ئیسلامییدا قبووڵكراو نین،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە هیچ‮ ‬یەكێك لەو بەها سەرەكییانەی‮ ‬دیموكراسییەت نییە كە بە هەموویانەوە پەیكەری‮ ‬دیموكراسییەت پێكدەهێنن‮. ‬

حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بۆ چەواشەكردنی‮ ‬خەڵك،‮ ‬دروستتر بۆ ئەوەی‮ ‬بگەن بە پێگەی دەسەڵات لە تەك جوڵاندنی‮ ‬سۆزی‮ ‬ئایینی‮ ‬خەڵكەوە،‮ ‬زۆرجاریش باس لە باوەڕبوونیان بە شتە جوانەكانی‮ ‬دیموكراسییەت دەكەن،‮ ‬گوایە لەگەڵ نەریتگەرای‮ ‬ئیسلامی‮ ‬یەك دەگرنەوە،‮ ‬بەڵام راستییەكەی‮ ‬ئەو گرووپە توندڕۆ ئیسلامییانە،‮ ‬باوەڕیان بەو كولتوورە مرۆییە سیاسییەی‮ ‬دیموكراسییەت نییە و تەنیا لە هەڵبژاردندا كۆیدەكەنەوە‮. ‬

دەی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئێران هەڵبژاردنی‮ ‬تێدا ئەنجام دەدرێت،‮ ‬بەڵام ناتوانین بڵێین دیموكراسییەت لە ئارادایە،‮ ‬بەدیاریكراویش ئێران،‮ ‬هەڵبژاردن تەنیا بۆ گۆڕینی‮ ‬دەموچاوێكە بە‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكە و ئەگینا لە جەوهەردا هیچ شتێك لە روئیای‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو دەوڵەتە لە پەیوەست بە ئازادییەكان و مافی‮ ‬مرۆڤ و كولتووری‮ ‬یەكتر قبووڵكردن نایەتەدی‮. ‬كەوایە لێرەدا هەڵبژاردن نەیتوانیوە پەیكەری‮ ‬دیموكراسییەت تەواو بكات،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬رەگەزێكی‮ ‬گرنگیشە‮. ‬بۆیەش كاتێك گرووپێكی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬دیموكراسییەت وەك مێكیاژ بۆ شاردنەوەی‮ ‬رووی‮ ‬راستی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكاردێنێت،‮ ‬هەم فێڵ لە دیموكراسییەت و هەمیش خەڵك دەكات،‮ ‬دەكرێ ئەوە بگشتێندرێت،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬دیموكراسییەت و فیكریی‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكتریدا نایەنەوە و سەر بە دوو جیهانی‮ ‬تەواو لە‮ ‬یەكتری‮ ‬جیاوازن‮. ‬

حزبی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬یانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سیاسی،‮ ‬زۆر باسی‮ ‬گرنگی‮ ‬پەرلەمان دەكەن وەك دامەزراوەیەكی‮ ‬دەركەری‮ ‬یاسا و چاودێر بەسەر بەڕێوەبردنی‮ ‬دامەزراوە مەدەنی‮ ‬و‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬كۆمەڵگە،‮ ‬گوایە لە پەرلەمانەوە بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەڵام لە كرۆكی‮ ‬فیكریی‮ ‬ئەواندا،‮ ‬پەرلەمان شوێنێكە تێیدا شەریك بۆ خودا و‮ ‬یاسا ئاسمانییەكان دروست دەكرێت‮! ‬ئەمە بە تێگەیشتنی‮ ‬ئەو گرووپە ئیسلامییانە ئینجا حزبن‮ ‬یان هەر جۆرە گرووپێكن‮. ‬واتە پەرلەمان لە دیدی‮ ‬حزبی ئیسلامییدا ئەو شوێنەیە‮ ‬یاسای‮ ‬دەستكردی‮ ‬تێدا دادەهێندرێت و ئەوانیش ئەمە وەك شەریك پەیداكردن بۆ خودا دەبینن،‮ ‬بەڵام لێرەدا پەرلەمان هیچ دژایەتییەكی‮ ‬دین ناكات،‮ ‬بەڵكو دامەزراوەیەكە زۆرجار متمانە بە حكوومەت دەدات و دواتریش چاودێر دەبێ بەسەر خودی‮ ‬حكوومەت و رۆڵی‮ ‬سەرەكیشی‮ ‬هەیە لە دەركردنی‮ ‬یاساكان و چاودێریكردنیان بە گشتی‮.  ‬

حزبی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬زۆرترین بانگەشە بۆ دیموكراسیبوونی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬بەڵام لە جەوهەردا دیموكراسی‮ ‬نین،‮ ‬بەڵكوو ئەو چەمكە وەك دروشم و تەنیا بۆ سۆزی‮ ‬خەڵك دەڵێنەوە،‮ ‬ئەگینا تا ئەم چركەیەش باوەڕی‮ ‬تەواویان بە بنەماكانی‮ ‬دیموكراسییەت نییە و هەمیشە پابەندن بەو مەبدەئە نەگۆڕەی‮ ‬كە پێیانوایە دیموكراسییەت بەرهەمی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬غەیرە ئیسلامییە و بۆ تێكدانی‮ ‬بەشەرییەت و كۆمەڵگەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬داهێندراوە و ئامانج لێی‮ ‬شەریك دروستكردنە بۆ خودا‮! ‬كەوایە كاتێك حزبێكی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬دەیەوێت پەرلەمانتار بەرێتە ناو پەرلەمانەوە،‮ ‬ئەوا فێڵ لە خەڵك و مەبدەئی‮ ‬خۆیانیش دەكەن،‮ ‬بەوەی‮ ‬گەمەیەكی‮ ‬سیاسییە و تێیدا فێڵ لە خەڵك دەكرێت،‮ ‬ئەگینا باوەڕیان بە چەمكی‮ ‬دیموكراسییەت نییە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌