2018-04-15

 مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان،  ڕێژەی دەنگدەران و کورسی و لیست و کاندیدەکانی لە هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند.

عەبدولقادر لە کۆنفرانسێکی  ڕۆژنامەوانیدا ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستانی  ڕایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و ٢٥ کیان پشکدارن، لەوانەش  ١٩ پارتی سیاسی و ٤ هاوپەیمانی و ٢ کەسی سەربەخۆ."

عەبدولقادر ئاشکرای کرد: '' ٥٠٣ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان پاڵاوتووە، لەوانەش  ٣٥٧ کەس  ڕەگەزی نێرن و ١٤٦  ڕەگەزی مێ."

سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان  ڕایشیگەیاند: "٤٦ کورسی بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابین کراون، لەوانەش، ١٦ کورسی بۆ پارێزگای هەولێر، ١٨ کورسی بۆ پارێزگای  سلێمانی و ١٢ کورسی بۆ پارێزگای دهۆک."

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌