2018-04-15

سوورە مەرگەیی‮  ‬
تورك فارس و عەرەب داگیركەری‮ ‬كوردستانن‮ ‬و بڕیاریان داوە تا بۆیان بكرێ كورد دەستەسەر بكەن،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش درێغیان نەكردووە و زۆرترین هاوپەیمانیان بەستووە‮ ‬و دەیان پیلانگێڕیان دژ بە كورد و جووڵانەوە رەوا خوازەكانی‮ ‬ئەنجام داوە،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬داگیركەرانیە تورك و فارس و عەرەب ئاسایین‮!!‬،‮ ‬چونكە لە هیچ شوێنێكی‮ ‬دنیادا نەبینراوە و نەبیستراوە داگیركەر خەڵاتت بكات و هەموو مافێكت پێ رەوا ببینێ‮. ‬بۆ گلەیی‮ ‬لە دوژمن بكەین؟‮!‬،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬مووچە و بودجەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی؟‮!‬،‮ ‬ئەی‮ ‬بەرپرسێكی‮ (‬بەناوكورد‮) ‬داوای‮ ‬لە نوری‮ ‬مالكی‮ ‬نەكردبوو كە مووچە و بودجەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ببڕێ؟‮!. ‬ئێ ئاخر ئەگەر نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬ئەو خوازییەیەیە ئەو‮ (‬برا؟‮!)‬كوردەمان بەجێ نەگەیاندبا،‮ ‬براكوردەكە؟‮! ‬گلەیی‮ ‬لەمالكی‮ ‬دەكرد و دەیگوت‮: "‬لە ژیانمدا ئەو خواست و موراەدەم لە نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬هەبوو،بەڵام نەیكرد‮".‬
من نەم گتووە ئەو بەرپرسە بەناو كوردە ئەو مورادەی‮!! ‬هەبووە،‮ ‬بەڵكو چەندین بەرپرس و دەزگای‮ ‬راگەیاندن مورادی‮ ‬ئەو بەرپرسەیان بەروودا دایەوە‮. ‬ئینجا بۆچی؟ گلەیی‮ ‬لە دوژمن بكەین؟‮! ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬نوری‮ ‬مالكی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2013 بۆ داگیر كردنی‮ ‬كەركوك هێزی‮ ‬جوڵان و دەیگوت‮: "‬ئەگەر پێویست بكات دەچمە هەولێر و سلێمانی‮ ‬و دهۆكیش‮". ‬حاشا من قسەی‮ ‬وا ناكەم،‮ ‬ئەوە نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬بوو گوتی‮: ‬لەسەر داوای‮ (‬فڵان كەس؟‮!) ‬هێزم جووڵاندووە،‮ (‬فڵان كەسیش‮) ‬نقەی‮ ‬لێوە نەهات‮. ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان دەزانن كە باڵێكی‮ ‬هەرزەكاری‮ ‬ناوحزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان چاوساغی‮ ‬كردووە و قەڵغانی‮ ‬بۆ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دروستكردووە و هێناویەتە كەركوك،‮ ‬هەر چەندە ئەو باڵە خۆیان دەیانگوت‮: ‬لەگەڵ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬رێككەوتووین و كەركوك ئارامە و‮ (‬شامی‮ ‬شەریفە‮) ‬و داوایان دەكرد ئاوارەكان بگەڕێنەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬هەر پاش لێدوانەكان لەكەركوك كورد دەكوژرا و دەرفێنرا و شونبزردەكرا و ماڵیان تاڵان دەكرا،‮ ‬كەچی‮ ‬نوقەیان لێوە نەدەهات‮. ‬ئینجا بۆچی‮ ‬گلەیی‮ ‬لە دوژمن و داگیركەران بكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌