2018-04-15

خەبات‮ / ‬رۆشنا عەلی‮ ‬
ئایا بوونی‮ ‬هەر كەناڵ و میدیایەكی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬لەخزمەتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردەكردندایە ؟ هەمان ئامانجی‮ ‬پەروەردە بەدیدەهێنێت‮ ‬؟چ میكانیزمێك پێویستە بۆ كاركردنی‮ ‬ئەو كەناڵە پەروەردەییانەی‮ ‬كە ئێستا بونییان هەیە و بێ گومان زۆر كەمترن لە پەنجەكانی‮ ‬دەست جگە لە بەرنامە پەروەردەییەكان كەلە زۆرێك لە كەناڵەكان بەردەوام پێشكەش دەكرێن‮ ‬،‮ ‬ئایا هەر كەناڵێكی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬دەتوانێت ئامانجە بنەڕەتییەكەی‮ ‬پەروەردە بپێكێت‮ ‬،‮ ‬یان میكانیزمی‮ ‬كاركردن و ئاڕاستەی‮ ‬كەناڵەكە ئەم‮ ‬ڕۆڵە دەگێڕێت كەناڵی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬تاكە كەناڵی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬سەر بە وەزارەتی‮ ‬پەروەردەیە،‮ ‬بۆ شێوازی‮ ‬كاركردنی‮ ‬كەناڵەكە و دامەزراندنی‮ ‬و ئامانجی‮ ‬،‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬پەروەردە ئەم دیمانەیەی‮ ‬لەگەڵ دڵبەند مستەفا بەڕێوەبەری‮ ‬كەناڵەكە‮ ‬ڕێكخست‮ :‬
بیرۆكەی‮ ‬كۆمەڵێك پەروەردەكار‮ ‬
سەرەتاش دەربارەی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬كەناڵێكی‮ ‬لەو جۆرە كە چۆن دروستبوو دڵبەند مستەفا ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە لەساڵی‮ ‬2001 ەوە كەناڵەكە دامەزراوە ئەو لەمبارەیەوە وتی‮ : ‬لە كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2001 و ئەوكاتی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ژمارەیەك پەروەدە كار بیریان لە دامەزراندنی‮ ‬تەلەفزیۆنێكی‮ ‬پەروەدەیی‮ ‬كردەوە ئەوە بوو بەرێز نەرمین عوسمان وەزیری‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬پەروەردە لە ئیدارەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بیرۆكەكەی‮ ‬پەسەند كردوو رەزامەندی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ وەرگیراو لە رۆژی‮ ‬19/5/2002 یەكەم پەخشی‮ ‬تەلەفزیۆنی‮ ‬پەروەردە لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬ژمارەیەك هونەرمەند و شارەزای‮ ‬راگەیاندن و پەورەدە كارەوە دەستی‮ ‬پێ كردوو نزیكەی‮ ‬16 ساڵە بەبێ وەستان بەردەوامە‮ .‬
ئامانجی‮ ‬پەروەردەیی
دەربارەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬كەناڵەكە كە هەرلەسەرەتا لە پێناویدا دامەزراوە ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژە بەوە دەدات كە كەناڵەكە هاوكارو تەواو كەری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردەیە ئەو لەمبارەیەوە وتی‮ : ‬لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیا و بەتایبەتی‮ ‬تازە پێگەشتووەكان ئەم جۆرە تەلەفزیۆنە هەیە وەك هاوكارو تەواو كارێك بۆ پرۆسەی‮ ‬پەروەردە كە بەبروای‮ ‬ئێمە‮  ‬لەسەر شەقامەوە تا شوێنی‮ ‬خەوتنی‮ ‬مرۆڤ پەروەدەیەو پێویستی‮ ‬بەرێنمایی‮ ‬پەروەدەیی‮ ‬هەیە‮ .‬
‮ ‬گشتگیركردنی‮ ‬كەناڵەكە‮ ‬
دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كەناڵی‮ ‬پەروەردە تاچەند جێگای‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬خودی‮ ‬وەزارەت خۆیەتی‮ ‬كە كەناڵێكی‮ ‬لەو جۆرە خۆی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬دەكات بەچ میكانیزمێك هاوكارە دڵبەند مستەفا وتی‮ : ‬ئەم تەلەفزیۆنە لە روی‮ ‬كارگێریەوە فەرمانگەیەكی‮ ‬سەر بە دیوانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردەیە و هەموو بودجەو موچەی‮ ‬لەسەر وەزارەتی‮ ‬پەروەدەیە‮ ‬،‮ ‬ئەمە خۆی‮ ‬بۆخۆی‮ ‬گرنگی‮ ‬دانێكی‮ ‬باشی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەدەیە بە تەلەفزیۆنەكە‮ ‬،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2013 وەزارەتی‮ ‬پەورەدە بودجەیەكی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬بۆ تەلەفزیۆنەكە‮ ‬تەرخان كردوو توانرا سەرجەم سیستمە كۆنەكەی‮ ‬كاری‮ ‬پێ دەكرا بگۆرێت بەسیستمێكی‮ ‬نوێ و ئامێری‮ ‬نوێی‮ ‬بۆ دابین كرا و بەرنامە‮ ‬ی‮ ‬زۆر گەورەتری‮ ‬هەبوو بەڵام بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە هەنگاوەكان وەستێنران‮ ‬،‮ ‬گرنگە ئێمە ناوی‮ ‬تەلەفزیۆنەكە بزانین كە پەروەدەیی‮ ‬واتە بابەتەكانی‮ ‬پەورەدەیین و زۆربەی‮ ‬جاریش بریارەكانی‮ ‬وەزارەت لە تەلەفزیۆنەوە شی‮ ‬دەكرێتەوە و بەدواداچونی‮ ‬بۆ دەكرێت‮ . ‬گرنگە باسی‮ ‬بكەم لە ساڵی‮ ‬2017 وەزارەتی‮ ‬پەروەردە ستۆدیۆكی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ تەلەفزیۆنەكە‮ ‬كردەوە لە ناو شاری‮ ‬هەولێرو توانرا بەهاوكاری‮ ‬كۆمپاینای‮ ‬یونایتد میكس میدیا پەخشی‮ ‬تەلەفزیۆنەكە بگاتە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان تا سەرجەم خوێندكاران و قوتابیان بتوانن سود مەند بن لە بابەتە پەخشكراوەكانی‮ ‬كەناڵەكە‮ . ‬
بەرنامەكانی‮ ‬پۆلی‮ ‬نۆو دوانزە‮   ‬
‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بۆچی‮ ‬بەرنامەكانی‮ ‬ئەم كەناڵە زیاتر گرنگی‮ ‬دەدات بە وانەكانی‮ ‬پۆلی‮ ‬نۆ و دوانزە‮ ‬،‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬تر كەمترەو بگرە هەر نییە‮ ‬،‮ ‬بەتایبەت بنەڕەتی‮ ‬پۆلی‮ ‬یەك تا شەش لەمبارەیەوە ئەو بەڕێوەبەرە وەڵامەكەی‮ ‬پشتڕاستكردەوە وپێشی‮ ‬وابوو كە پۆلی‮ ‬یەكی‮ ‬بنەڕەتیش لە و كەناڵەوە گرنگی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدراوە ئەو وتی‮ :  ‬راستە گرنگی‮ ‬زۆر دراوە بەو دوو قۆناغە بەڵام پۆلی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬سەرجەم پیتەكانی‮ ‬بە نوێترین شێواز تۆمار كراوەو پەخش دەكرێت‮ . ‬سەبارەت بە قۆناغەكانی‮ ‬تر ئەبێت ئەوە بزانین كە توانای‮ ‬تەلەفزیۆنەكە هەر ئەوندەیە بتوانێت ئەو چەند قۆناغە بە بەشەكانیەوە گرنگی‮ ‬پێ بدات بۆ نمونە بۆ سەرجەم قۆنەغەكان وڵاتێكی‮ ‬وەك میسر‮ ‬4 كەناڵی‮ ‬بۆ داناوە بەڵام هەر فەرامۆش نەكراوە و بەپێ توانا وانەی‮ ‬نمونەییان بۆ تۆمار كراوە‮ .‬
‮ ‬باسكردن لە گرفتەكان‮  ‬
‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە وەك كەناڵێكی‮ ‬سەر بەوەزارەتی‮ ‬پەروەردە كەمتر گرفتەكان لەو كەناڵەوە دەخرێنە‮ ‬ڕوو لەمبارەیەشەوە دڵبەند ئاماژە بەوە دەكات كە قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬هۆكارە و توانای‮ ‬چارەسەركردن كەمە ئەو وتی‮ :  ‬ڕەنگە ماوەی‮ ‬سێ ساڵ بێت بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە كەمتر باسی‮ ‬كەم كوریەكان كراوە لەبەر ئەوەی‮ ‬پێشتر دەتوانرا چارەسەی‮ ‬گرفتەكان بكرێت بەڵام ئێستا زۆر بەكەمی‮ ‬دەتوانرێت بۆیە كەمتر باس لەكەموو كوڕیەكان دەكرێت‮ ‬
‮ ‬پەروەردەی‮ ‬گشتی‮ ‬
پرسێكی‮ ‬تر كە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەم كەناڵەمان كردەوە ئەوەبوو‮ ‬كە وەك دەزانرێت لایەنی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬گشتی‮ ‬زۆر گرنگە بەتایبەتی‮ ‬بۆ قوتابی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬تاچەند ئەم كەناڵە هەوڵی‮ ‬داوە كار لەسەر پەروەردەیەكی‮ ‬سەردەمیانە بكات وەك پەروەردەی‮ ‬یاسایی‮ ‬،‮ ‬ژینگەیی‮ ‬،‮ ‬تەندروستی‮ ‬،‮ ‬ئاكاری‮ ‬،‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬،‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و ئابوری‮ ‬كە هەریەكەیان ئەوی‮ ‬تر تەواو دەكات ئەگەر نەكراوە بە نیازن لە داهاتوو كاری‮ ‬لەسەر بكەن و بە چ میكانیزمێك ئەو كارەتان كردووە‮ ‬یان دەیكەن ؟ ئەو لەمبارەیەوە وتی‮ : ‬تارادەیەكی‮ ‬باش گرنگیمان داوە بتوانین گرنگی‮ ‬بەو بوارانە بدەین و بۆ ئەمەش دوو بەرنامەی‮ ‬زۆر تایەبت و ئاست بەرزمان هەیە كە دوو كەسی‮ ‬خاوەن بروانامەی‮ ‬باڵا ئامادەو پێكشەی‮ ‬دەكەن و بێ گومان هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ گرنگی‮ ‬زیاتر بەم بورانە‮ . ‬
‮ ‬ڕیفۆرم لە پەروەردە‮ ‬
دەربارەی‮ ‬ڕیفۆرم لە پەروەردەدا ئەركی‮ ‬ڕۆژنامە نوسان و راگەیاندنەكانی‮ ‬ئەو بوارەیە ئایا كەناڵی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬لەو بوارەوە هیچ كارێكی‮ ‬كردووە وچۆن دەیكات لە داهاتوودا لەمبارەیەشەوە وتی‮ :‬بەڵی‮ ‬بەردەوام لە رێگەی‮ ‬بەرنامە ستۆدیۆی‮ ‬پەروەدەیی‮ ‬كە بەرنامەیەكی‮ ‬هەفتانەیە توانیومانە بەبەردەوامی‮ ‬گرنگی‮ ‬بەم بوارانە بدەین و‮ ‬ڕا جیاوازەكان و بۆچونە جیاجیاكان لەسەر ریفۆرم و گۆرانكاریەكان لە پەرودەدەدا باس بكەین‮ .‬
لەبارەی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬كە تاچەند مامۆستایان و شارەزایانی‮ ‬بواری‮ ‬پەروەردە هاوكارتانن بۆ بەرەو پێشبردنی‮ ‬كەناڵەكە دڵبەند مستەفا وتی‮ : ‬دەتوانم بلێم ئەوانە كۆڵەكەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كارەكانمانن و سەرجەمیان هاوكاری‮ ‬تەواومانن و خۆبەخشانە كارمان بۆ دەكەن و لێرەوە سوپاسی‮ ‬یەكە بەیەكەیان دەكەین‮ .  ‬
‮ ‬بابەتی‮ ‬هەڵبژێردراو‮ ‬
دەربارەی‮ ‬بابەتی‮ ‬وەك‮ ‬فلم‮ ‬یان كارتۆنێك چۆن هەڵدەبژێرن بۆ كەناڵەكەتان كە بەرگێكی‮ ‬پەروەردەییانەی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەبێت و فلتەرەكانی‮ ‬چین ؟ ئەو بەڕێوەبەرە وتی‮ : ‬
بۆ پەخش كردنی‮ ‬هەر بابەتێ‮ ‬كە بەرهەم هێنراوی‮ ‬خۆمان نەبێت لیژنەیەكی‮ ‬پسپۆمان هەیە كە لە كەسانی‮ ‬شارەزای‮ ‬پەروەدەیی‮ ‬و دەروونی‮ ‬و راگەیاندن كاریش پێك هاتون ئەوانن بریار دەدەن كامە بابەت و لەكامە كاتدا پەخش بكرێت‮ .  ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌