2018-04-14

خەبات‮ : ‬بەرهەم شێخ عزەدین

ئۆرڤان ئاراس فەخرەدین لە‮ ‬1‭/‬5‭/‬‮ ‬1991‮ ‬لەشاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەدایكبووە و بەشی‮ ‬شانۆی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬هونەرجوانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬تەواو كردووە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬8‮ ‬كارم كردووە‮ ‬بۆ‮ ‬یادەكانی‮ ‬ئەنفال و هەڵەبجە و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئافرەتان و كرێكاران و بۆ‮ ‬یادی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬شانۆی‮ ‬بیكەر،‮ ‬شانۆی‮ ‬لەڕێگادا‮ ‬،هەروەها لەكۆمەڵێك كاری‮ ‬وەك كۆمبارسی‮ ‬بەشدار بووم،‮ ‬دواكاریشم شانۆی‮ (‬بەردی‮ ‬سەبوری‮)‬ی‮ ‬بوو،‮ ‬توانیمان پلەی‮ ‬یەكەم بەدەست بێنین‮. ‬لەگەڵ دەرهێنەری‮ ‬بەتوانا و لەسەرخۆ كاكە مەریوان ئیبراهیم زۆرئاسودەم لەكاركردن چونكە ئەم دەرهێنەرە زۆرلەسەرخۆیەو هەوڵ ئەدات لاوان فێربكات ودەستیان دەگرێت بۆ نێو دنیای‮ ‬هونەر،‮ ‬ئومێدەوارم سەرجەم دەرهێنەرانی‮ ‬دیكەش وەك ئەو كاربكەن و پشتگیری‮ ‬لاوان بكەن‮. ‬ئەمانە دەستپێكی‮ ‬وتەكانی‮ ‬شانۆكار و ئەكتەر ئۆرڤان بوون كەلەوەڵامی‮ ‬پرسیارەكانمان بۆی‮ ‬كردین،‮ ‬لەم دیمانەیەدا تەواوی‮ ‬قسەكانی‮ ‬ئۆرڤانی‮ ‬شانۆكاربخوێنەوە .

* هۆكارچییە كەبینەر لەدرمای‮ ‬كوردی‮ ‬تۆراوە؟
لەبەرئەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬درامای‮ ‬كوردیمان كەمە،ئەمەش بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە كەلە ئێستادا كەس نا توانێت ئیش بكات،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬ئیش دەكات لەسەر بودجەی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەیكات‮! ‬هیچ كەسێك لە ئێستادا سپۆنسەری‮ ‬نییە،‮ ‬ئەمەش وایكردووە كە درامای‮ ‬كوردیمان نەبێت،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬كەناڵەكانمان كەمتەرخەمن لەكڕینی‮ ‬دراما‮ ‬یان سپۆنسەركردنی‮ ‬ئەمەش وایكرد ووە درامای‮ ‬كوردی‮ ‬لەقەیراندابێت‮.‬

* ‬وەكو ئەكتەرێك چی‮ ‬دەربارەی‮ ‬فیلمی‮ ‬دۆبلاژكراو دەڵێی‮ ‬كەلەكەناڵەكاندا پیشان دەدرێت؟
من وە ك ئەكتەرێك پێم باشە هەتا بەرهەمی‮ ‬خۆمان هەبێت هیچ‮ ‬ئیشێكی‮ ‬دۆبلاژ كراو پەخش نەكرێت،‮ ‬ڕاستەلایەنی‮ ‬باشی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام لەوانەیە لایەنە خراپەكەی‮ ‬زیاتر بێت،ئینجا درامای‮ ‬كوردی‮ ‬لەگەڵ سات وكاتی‮ ‬ئێستادا ئەگونجێت،‮ ‬بەڵام دراماكان هەندێكیان بەكەڵكی‮ ‬ناوخێزان نایات،بۆیە وابا شترە هەر درامای‮ ‬كوردی‮ ‬پەخش بكرێت وبایەخی‮ ‬پێ بدرێت،‮ ‬كەبینەروخەڵكی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬كوردستانیش تامەزرۆن ولەگەڵ كلتورودابونەریتی‮ ‬خۆشمان گونجاوە‮.

* ‬دەبێت چی‮ ‬بكرێت بەبۆچوونی‮ ‬تۆ هەتا بینەرو شانۆو درامای‮ ‬كوردی‮ ‬ئاشت بكرێنەوە؟
دەبێت بەر دەوام كار بكرێت‮ ‬تازەگەری‮ ‬بكرێت لەناو هو نەردا بە تا‮ ‬یبەتی‮ ‬لە دراما و شانۆ تاوە كوبینەر ئاشت بێتەوە و شا نۆ و‮ ‬درامای‮ ‬لاخۆشەویست بێت.مەرج نییە هونەرمەند هەمو كات بیر لە گرێبەست و پارە بكاتەوە ئەبێت هونەرمەند،حەزی‮ ‬بۆ ئیشەكەی‮ ‬هەبێت زۆر كات پێوییستەخۆبەخشانەئیش بكات لەپێناوی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬هونەردا‮.‬

* بەشداری‮ ‬ئەكتەرانی‮ ‬خۆمان لەفیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكاندا تاچەند گرنگە؟‮  ‬
گرنگە ئەكتەر تەجروبە وەربگرێت لەگەڵ ئەكتەری‮ ‬بیانیدا،‮ ‬هەندێك كات سوودی‮ ‬ئەبێت بۆ ئەكتەر،‮ ‬كاتێك كار ئەكات لەگەڵ دەرهێنەر‮ ‬یاخود ئەكتەری‮ ‬بیانی،ئەویش بەپێی‮ ‬دەق و خۆگونجاندنی‮ ‬لەگەڵ كارەكەیدا ئینجابڕیار بدات‮. ‬

* ‬ئاستی‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد بەبەراوورد لەگەڵ دەرهێنەری‮ ‬بیانی‮ ‬چۆن دەبینی؟
‮- ‬ئەوهەلومەرجانەی‮ ‬بۆ دەرهێنەری‮ ‬بیانی‮ ‬گونجاوە بۆ دەرهێنەری‮ ‬كورد نەگونجاوە و نەڕخسا وە لەڕووی‮ ‬هەمو شتێكەوە بۆیە ئەگەر ئەو هەل و مەرجانەی‮ ‬بۆ دەرهێنەری‮ ‬بیانی‮ ‬گونجاوە بۆ‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬كو ردیش بگونجێت،‮ ‬من دڵنیام كەكارە كانیان لەوان جوانتر نەبێت كەمتر نابێت‮.‬

* ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد تاچەند سوودیان لە تەكنەلۆژیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی‮ ‬شان بەشانی‮ ‬هونەری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دی‮ ‬كاری‮ ‬جوان وپوخت پێشكەش بكەن؟
‮- ‬دەرهێنەری‮ ‬كورد تاوە كو ئێستا بەشێوازێكی‮ ‬بەرچاو توا نیویانە تائاستێكی‮ ‬باش و بەر چاو بینەر بۆلای‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬ڕا كێشن وە هیچ كارێك بێ كەمو كور تی‮ ‬نییە بەس گرنك ئەوەیە كەمترین‮ ‬ڕەخنەئاڕاستەی‮ ‬ئیشەكە بكرێت‮.‬

* ‬دوای‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬خێزانی،‮ ‬چۆن توانیت بەردەوام بیت لەكارەهونەرییەكانت؟
من لەدوای‮ ‬جیابوونەوەم لەخێزانم توانیم با شتر بگەڕێمەوە ناو كاری‮ ‬هونەری‮ ‬وپەرە بەكارەهونەرییەكانم بدەم و بەردەوامیش دەبم لەكاری‮ ‬هونەری‮.‬

* ‬دەڵێن ئۆرڤان عاشقەو بەنیازە بچێتەوە ژیانی‮ ‬هاوسەری‮ ‬ئەمە‮ ‬ڕاستە ؟كەی‮ ‬وكێ هاوسەری‮ ‬داهاتوتە؟
تا ئێستاعاشق نەبووم وجارێ بیرم لە زەواج نەكردۆتەوە،ئەمەوێت پەرە بە هونەرەكەم بدەم هیج كەسێك لەژیانی‮ ‬مندا نییە ئەوەی‮ ‬كەدەمێنێت‮ ‬قیسمەت ونسیب ئەزانێ‮.

* ‬دواپڕۆژەوكاری‮ ‬هونەری‮ ‬بەڕێزتان چییە؟
دواكاری‮ ‬هونەریم،‮ ‬درامای‮ ‬سەرابە،لەنووسینی‮ ‬دڵبەند مستەفا و لە دەرهێنانی‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬خۆشەویست‮ (‬مەریوان ئیبراهیم)ە‮ ‬،رۆڵی‮ ‬سەرەكیم هەیە،‮ ‬یەكەم كارمە وە ك دراما بەشداردەبم هیوادارم بەدڵی‮ ‬بینەری‮ ‬خۆشەویست بێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌