2018-04-14

ئێوارەی‮ ‬10/4/2018 لە هۆلی‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد و بەسەرپەرشتی‮ ‬پشتیوان ئەحمەد سەرۆكی‮ ‬فەخری‮ ‬یانە و دلزار حەمەساڵح سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد،‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد بەڕێوەچوو‮، لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەریەك‮ ‬ئازاد سابیر سەرۆكی‮ ‬یەكیتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬كوردستان و جێگری‮ ‬سەرۆك و سكرتێر و ئەندامانی‮ ‬دەستەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬یانە و مامۆستا فەرهاد و شەترەنجزانان ئامادەبوون،‮ ‬بەتێروتەسەلی‮ ‬تیشك خرایە سەر بەشداری‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد لە خولی‮ ‬یانە پلە نایابەكانی‮ ‬عێراق كە بەم دواییە لە بەغدا بەڕێوەچوو كە تیایدا‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد بە شایستەیی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەم‮ (‬دووبارە‮)‬ی‮ ‬بەدەستهێنا‮.‬

لە دەستپیكدا سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد پیرۆزبایی‮ ‬لە شاندی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد بۆ بەغدا كرد كە كە سەرباری‮ ‬ئەو كێشە و ئاستەنگانەی‮ ‬هاتە سەر رێگایان توانیان ركابەری‮ ‬یانە بەشداربووەكان بكەن و بە شایستەیی‮ ‬و ئەنجامیكی‮ ‬دلخۆشكەر بگەڕێنەوە هەولێر‮.‬

سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد تیشكی‮ ‬خسته سەر ئەوەی‮ ‬بۆیە هەمیشە خانزاد پێشەنگە چونكە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێگەیاندنی‮ ‬یاریزان و پێشخستنی‮ ‬شەترەنجە لە كوردستان،‮ ‬هەربۆیەشە بەبێ جیاوازی‮ ‬ئاسانكاری‮ ‬و هاوكاری‮ ‬شەترەنجزانانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە‮ ‬،‮ ‬گەواهیدەری‮ ‬ئەو راستیانەش ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬شەترەنجزانانی‮ ‬كوردستانە كە لە رێگای‮ ‬پاڵەوانێتییەكانی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزادەوە بوونەتە خاوەن ریتینگ و ئەمەش جیی‮ ‬شانازییە بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد‮.‬
دواتر كاپتن دیدار محەمەد زاهیر بەتێروتەسەلی‮ ‬باسێكی‮ ‬تەكنێكی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد و تیشكی‮ ‬خستە سەر خاڵە لاواز و باشەكان و بەگشتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خستەروو كە هەمووان بەگیانێكی‮ ‬بەرپرسیارانەوە‮ ‬یارییان دەكرد بۆ ئەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد هەر لە پێشەنگی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراق بمینێتەوە‮.‬

پاشان هەریەكە و لەلایەن خۆیەوە وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬راو سەرنجی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان بۆ ئامادەبووان خستە روو،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬چەند پێشنیارێك خرانە روو بۆ ئەوەی‮ ‬لە داهاتوودا كاری‮ ‬لەسەر بكەن‮ ‬،‮ ‬هەروەها لەتەوەرێكی‮ ‬دیكەشدا تیشك خرایە سەر پاڵەوانێتی‮ ‬كلاسیكی‮ ‬داهاتوو كە بریارە‮ ‬18ی‮ ‬ئەم مانگە‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد ریكی‮ ‬بخات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌