2018-04-14

سەباح شێخانی

دیاریكردنی‮ ‬ڕۆژێك بەس نییە بۆ باسكردن،‮ ‬بیرخستنەوە،‮ ‬خستنە پێش چاو و دەرخستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬نیوەی‮ ‬كۆمەڵگە و دایكی‮ ‬نیوەكەی‮ ‬دیكە،‮ ‬پێویستە هەموو‮ ‬ڕۆژێك،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬مافەكانیان بێت‮. ‬واقیعی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە بەراود لەگەڵ سەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە دوای‮ ‬ڕاپەرینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 دەیسەلمێنێت كە بەشداری‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئافرەت زۆر هەنگاوی‮ ‬بڕیوە،‮ ‬چونكە پێش ئەو قۆناغە،‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬ناوچەكان بەشداری‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئافرەت بە شەرمە و شتێكی‮ ‬نامۆ دەزانرا و بە دەگمەن ئافرەتمان لە ناو ئۆرگانەكانی‮ ‬پارتە سیاسییەكاندا دەبینی،‮ ‬بەڵام ئێستا نزیكەی‮ ‬25%ی‮ ‬ڕێكخستنەكانی‮ ‬حزبەكان پێكدەهێنن،‮ ‬لە كوردستان بەشداریی‮ ‬ئافرەت لە كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەندامێتییان لە ئاستەكانی‮ ‬باڵای‮ ‬حزبیدا گەشەی‮ ‬كردووە،‮ ‬تەنانەت بەشدارییان لە دەسەڵاتەكانی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێكردندا پەرەی‮ ‬سەندووە و گۆڕانێكی‮ ‬تارادەیەك باش بەدی‮ ‬دەكرێت‮.

‬ئەگەر تەماشای‮ ‬ئەم ساڵانەی‮ ‬دوایی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬بكەین زۆر نەریت گۆراوە،‮ ‬ئافرەتان و كچانی‮ ‬كورد بەبێ جیاوازی‮ ‬بەشدارییان لە هەموو كایەكانی‮ ‬ژیاندا كردوە،‮ ‬تا گەیشتە ئەوەی‮ ‬كچانی‮ ‬كورد ببنە پێشمەرگە و چەكی‮ ‬شەرەف هەڵبگرن،‮ ‬لەگەڵ برا پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان لە بەرەكانی‮ ‬شەردا شان بدەنە بەر ئەو ئەركە قورسە و‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬داعش ببنەوە‮. ‬چوون بەرەو هەڵبژاردن بە مانای‮ ‬بیرهێنانەوەی‮ ‬ئەو خەبات و قوربانیدانەیە كە ئافرەتانی‮ ‬ئازا و بوێر لە بەرانبەر بەدەستهێنانی‮ ‬خواستەكانی‮ ‬خۆیان تێكۆشانیان بۆ كرد،‮ ‬هەمیشە ئافرەتان،‮ ‬لە پێناو هێنانەدیی‮ ‬ئازادی‮ ‬بۆ هەمووان و بە ئامانجی‮ ‬یەكسانبوون و دادپەروەری‮ ‬لەگەڵ پیاواندا،‮ ‬لە گشت بوارەكاندا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬مافە سیاسییەكانیان،‮ ‬خەباتیان كردووە و تا ئێستایش خەبات دەكەن‮.

‬ئەگەر سەیری‮ ‬لیستی‮ ‬هەموو قەوارە سیاسیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەین،‮ ‬ئەوە دەبینین لەو ناو هەموویاندا كاندیدی‮ ‬ئافرەت هەیە،‮ ‬گومانیش لەوەدا نییە كە هەندێك لەوان بە دەنگی‮ ‬خۆیان و هەندێكی‮ ‬دیكەیش بە كۆتا دەردەچن،‮ ‬ئەمەیش بە مانای‮ ‬بەشداری‮ ‬سیاسیانەی‮ ‬ئافرەت لە هەڵبژاردنەكان دێت‮. ‬ئافرەتی‮ ‬كورد،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەو هەموو ئاستەنگە سیاسی،‮ ‬فەرهەنگی،‮ ‬ئابووری‮ ‬كۆمەڵایەتیانەی‮ ‬بۆی‮ ‬دروست دەكرێت شانبەشانی‮ ‬پیاو لە زۆربەی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬ژیاندا خزمەت دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌