2018-04-14

سەگڤان‮ ‬هالو

دوا بە دوای‮ ‬ئەو هەموو قەیرانانەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوونەوە و هەروەها ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی‮ ‬یەخەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان گرت لە ماوەی‮ ‬ئەم چەند ساڵەدا كە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تووشی‮ ‬رەوشێكی‮ ‬ئاڵوزیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئێكونۆمی‮ ‬و دارایی‮ ‬و‮..هتد كرد و رۆژ دوای‮ ‬رۆژ دۆخەكە بەرەو ناهەمواری‮ ‬و خراپی‮ ‬پەلی‮ ‬دەهاویشت‮.

‬شایانی‮ ‬باسە دروستبوونی‮ ‬ئەم قەیرانانە هەروا لە خۆڕا نەهاتوونە ئاراوە،‮ ‬بەڵكو لە ئاكامی‮ ‬چەندین هۆكاری‮ ‬دەرەكی‮ ‬و نێوخۆیی‮ ‬سەریانهەڵدابوو،‮ ‬تاكو ئێستاش سەرەڕای‮ ‬بوونی‮ ‬ئەو هۆكارانە،‮ ‬هەوڵ و هیممەتەكانی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬تاڕادەیەك ئەنجامێكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬هەبووە و توانیویەتی‮ ‬بەم سیاسەتە حەكیمانەیەی‮ ‬خۆی‮ ‬دۆخەكە هێور بكاتەوە و وا خەریكە بار و گوزەرانی‮ ‬خەڵكیش بەرەو باشتر بوون دەڕوات و بەرەبەرە هەرێم بوژانەوە بە خۆیەوە‮ ‬ببینێت‮.

‬خۆبەخاوەن زانین و‮ ‬ڕانەكردن لە بەرپرسیارێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هوكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بووە و سەرەكییە لە بەرەوپێشڤەچوونی‮ ‬دۆخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە ئەنجامەكەی‮ ‬وا خەریكە دێتە دەست،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و‮ ‬ڕێزدار سەرۆكی‮ ‬حكوومەت سەرەڕای‮ ‬ئەو ئەركە قوڕسەی‮ ‬كەوتبووە سەرشانی،‮ ‬بەڵام كوڵی‮ ‬نەدا و لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬هەوڵە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق و دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و وڵاتە زلهێزەكانی‮ ‬دونیا،‮ ‬توانی‮ ‬تا ئاستێكی‮ ‬باش سەركەوتن بە دەست بهێنێت و ئومێدێكیش بگەڕێنێتەوە بو گەلی‮ ‬كوردستان لە هەموو رووێكەوە‮.‬

لێرەوە دەمەوێت بە كورتی‮ ‬باسی‮ ‬هەندێك كەس و لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەم،‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەداخەوە لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەست بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بكەن،‮ ‬خۆیان دزیەوە لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا،‮ ‬ئەمە و نەك هەر خۆیان دزیەوە،‮ ‬لەوە زێاتر رۆیشتن و سەنگەریان لە حكوومەتی‮ ‬كوردستان گرت و هاوشان لەگەڵ دوژمنانی‮ ‬كوردستان بۆ رووخاندنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان و ویستییان پێگە و ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێم لاواز بكەن و دواتر بیڕوخێنن بۆ قازانجی‮ ‬دوژمنان و هەموو جۆرە میكانزمێكیشیان بەكاربرد،‮ ‬لەوانە میكانیزمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلوماسی‮ ‬و هەروها میكانیزمی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئینجا هەوڵدان بو تێكدانی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬لە كاتێكدا ئەركی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بریتییە لە پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە هەموو رووێكەوە كەچی‮ ‬ئەم پرەنسیبەمان نەبینی‮ ‬لە هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسییدا لە جیاتی‮ ‬بەرگریكردن لە گەل و نیشتمان پێچەوانەكەیان هەڵبژارد كە ئەویش خیانەتی‮ ‬نیشتمانییە‮.‬

لە كۆتاییدا ئەوە دەڵێم ئەم بارودۆخە سەختەی‮ ‬دووچاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووەتەوە بەشێكی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬دەگەڕێتەوە بو لادانی‮ ‬ئەو لایەنە سیاسییانەی‮ ‬پێییەكیان لە دەسەڵات بوو،‮ ‬لە كاتی‮ ‬خوشگوزەرانی‮ ‬و پێیەكیشیان لە سەنگەری‮ ‬دوژمنایەتیكردنی‮ ‬دەسەڵاتدا بوو لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا و ئێستاش كە خەریكە دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬هەرێم بەرەو باشی‮ ‬هەنگاو دەنێت،‮ ‬لە لایەك هەوڵ دەدەن‮ ‬دۆخەكە تێكبدەنەوە و بەرەو خراپی‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬بگەڕێننەوە و پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬و بەغدا و دەوروبەر ئاڵوز بكەنەوە و لە لایەكی‮ ‬تریشەوە،‮ ‬ئەگەر ئەمەیان پێ نەكرا،‮ ‬خۆیان بكەنە خاوەنی‮ ‬ئەم سەركەوتنە،‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و سیاسییانەی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و‮ ‬وەها پیشانی‮ ‬خەڵك بدەن ئەوانن مووچە و بودجە دەگەڕێننەوە و ئەوانن پێشمەرگە دەگەڕێننەوە بو كەركووك،‮ ‬كەچی‮ ‬منیش پێیان دەڵێم ئەگەر‮ ‬ڕاستدەكەن،‮ ‬ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬كەركووك ناوچەكانی‮ ‬تری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمتان فرۆشت؟ ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬داواتان لە عەبادی‮ ‬و مالیكی‮ ‬كرد قوتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ببڕن؟ ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبیتان هێنا و پەلاماری‮ ‬كوردستان و پێشمەرگەیاندا و ئەی‮ ‬هۆكار چی‮ ‬بوو هاوشانی‮ ‬پەلامارەكانی‮ ‬داعش ویستتان رەوشی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬تێكبدەن،‮ ‬مەگەر ئەمانە هەموویان بەڵگەی‮ ‬حاشاهەڵنەگر نین لەسەر خیانەتی‮ ‬نیشتمانیتان؟

هەموو هەوڵەكانتان پوچەڵبوونەتەوە و كوردستانیش لە دەستێكی‮ ‬ئەمیندایە و دەستێك كە خۆی‮ ‬بە خاوەن و بەرپرسیار زانیوە و دەزانێت و خاوەن مێژووێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەرورییە و هیچ كاتیش ئامادە نەبووە و نابێت موساوەمە لەسەر بستێكی‮ ‬خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان بكات بەپێچەوانەی‮ ‬ئێوەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌