2018-04-12

سەلام عەبدوڵڵا

بەپێی‮ ‬هەموو بەڵگە مێژووییەكان،‮ ‬تەنانەت بەوانەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانیشەوە،‮ ‬كەركووك شارێكی‮ ‬كوردستانییە و نكۆڵی‮ ‬لێنەكراوە و زۆرینەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬شارەكەش كورد بووە لەگەڵ توركمان و كەمینەیەكی‮ ‬عەرەب ئەمە جگە لە مەسیحییەكان كە لە زۆر كۆنەوە پێكهاتەیەكی‮ ‬دیاری‮ ‬ئەو شارە بوون‮.‬ دۆزینەوەی‮ ‬نەوت لەو ناوچەیە لەلایەن‮ ‬رۆژئاواییەكانەوە،‮ ‬بەتایبەت بەریتانییەكان سەرنجی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بۆ گرنگی‮ ‬ئەو شارە راكێشا و‮ ‬یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی‮ ‬لكاندنی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بە عێراقی‮ ‬ئەمڕۆوە،‮ ‬نەوت بوو كە بووە هۆی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەم عێراقەی‮ ‬ئێستا‮.‬ پرۆسەی‮ ‬تەعریب هەر لەو سەرەتایەوە دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬بەڵام لەژێر ناوی‮ ‬تەعریبدا نەبوو،‮ ‬بەڵكو بەهۆی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬كرێكاری‮ ‬عەرەب و نیشتەجێكردنی‮ ‬خانەوادەكانیان بوو،‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ بەهۆی‮ ‬بەرفراوان بوونی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬نەوتەوە زیادی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئەمە سەرەڕای‮ ‬نیشتەجێكردنی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬سەرباز و ئەفسەرەكان كە ئەویش بە بەردەوام هەر لە زیادبووندا بوو،‮ ‬بەڵام هیچیان بەناوی‮ ‬تەعریبەوە نەبوو،‮ ‬تا كودەتای‮ ‬14ی‮ ‬تەمموز و هاتنی‮ ‬بەعسیەكان بۆ سەر حوكم،‮ ‬كە ئیتر بە بەرنامە دەستكرا بە پرۆسەی‮ ‬تەعریب كەتا دوا‮ ‬ڕۆژەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬بەعس بەردەوام بوو‮.‬ لەدوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس هیوایەك پەیدابوو كە لە‮ ‬رێی‮ ‬دەستووری‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقەوە ئەو مەسەلەیە چارەسەر بكرێ كە لە‮ ‬رێگای‮ ‬ماددەی‮ ‬140ـەوە رێوشوێنی‮ ‬بۆ دەستنیشان كرا،‮ ‬كە بەداخەوە تا داگیركردنی‮ ‬كەركووك لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر هیچی‮ ‬لێ شین نەبوو‮.‬ ئێستا دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراقەوە،‮ ‬بارودۆخێكی‮ ‬زۆر ئاڵۆز بەسەر ئەم شارەدا هاتووە و وەك شارێكی‮ ‬داگیركراو مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكرێت‮.‬ ئەوەتا هەر لە یەكەم‮ ‬ڕۆژەوە،‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬كە زمانێكی‮ ‬رەسمی‮ ‬دانپێدانراوە،‮ ‬قەدەغەی‮ ‬كرایە سەر و ئاڵای‮ ‬كوردستان داگیرا و سووكایەتی‮ ‬پێكرا و هەوڵی‮ ‬بەردەوام دەدرێ كە هیچ سیمایەكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەو شارەوە نەهێڵدرێت‮. ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬سەدان هەزار كوردی‮ ‬ئەو شارە ئاوارە كرا و مۆڵەتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬پێ نادرێ‮. ‬ئیدی‮ ‬لە بارودۆخێكی‮ ‬لەو جۆرەدا چ مانایەك دەمێنێت بۆ هەڵبژاردن جگە لە شەرعیەت دان بە داگیركار و داگیركردن،‮ ‬چونكە بەهەر بارێكدا لەو هەڵبژاردنە بڕوانیت ئەوا هەر ئەو دەسەڵاتە سەپێنراوە براوە و سوودمەند دەبێت،‮ ‬چونكە ئەو كات دەتوانێت شەرعیەت بەو داگیركردنەدا بدات و بیخاتە قاڵبی‮ ‬هەڵبژاردن و دیموكراسییەوە‮. ‬بۆیە بایكۆت لە هەڵبژاردنی‮ ‬كەركووكدا ئەركێكی‮ ‬نیشتیمانییەو پلانەكانی‮ ‬داگیركەران و هاوكارانی‮ ‬هەڵدەوەشێنێتەوە‮. ‬هەر بۆیە تا بارودۆخی‮ ‬كەركووك نەگەڕێتەوە باری‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەرگیز نابێت‮ ‬لە ژێر هیچ پاساوێكدا و لە سێبەری‮ ‬داگیركاریدا بەشداری‮ ‬هەڵبژاردن بكرێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌