2018-04-07

دیمانه‌: سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی‮

‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و هەموو جیهان ئەمڕۆ شانازی‮ ‬پێوە دەكات ئەویش پێشمەرگایەتیە،‮ ‬كە قارەمانەكانی‮ ‬نیشتمان پێشمەرگەنە هەمیشە خۆیان فیدای‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەمڕۆ پێشمەرگە‮ ‬ناسراوە لە هەموو جیهان بە سەربەرزی‮ باسی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و مەردایەتی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن كە بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬توانیان ئەفسانەی‮ ‬داعش بشكێنن،‮ ‬وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬فەرمووی‮ ‬هێمای‮ ‬مەردایەتی‮ ‬و وڵاتپارێزی‮ ‬پێشمەرگەیە،‮ ‬بۆیە پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان هەمیشە رۆڵیان لەداستانەكان دیارە بۆ پاراستنی‮ ‬كوردستان هەروەها لە بەرامبەر تیرۆریستان و داگیركەراندا پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پارێزەر و گیانفیدای‮ ‬كوردستانن،‮ ‬پێشمەرگە و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬پارێزەری‮ ‬كوردستان و بەرگری‮ ‬كاری‮ ‬ماف و خواستەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن‮. ‬بێ گومان لەپێناو پاراستن و بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬و خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەردەوام پێشمەرگە قارەمانەكان گیانی‮ ‬خۆیان كردۆتە قوربانی،‮ ‬ئێستاش‮ ‬یادی‮ ‬پۆڵێكی‮ ‬شەهیدو برینداردەكەین كە لە ‮‮‬6/4/3002 ‬گیانی‮ ‬خۆیان كردە قوربانی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬51 ‮ ‬ساڵ بەر لە ئێستا ‮‬6/4/3002لەكاتێكدا كە پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان و هاوپەیمانانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬خەریكی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و عێراق بوون لەدەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬فاشینزمی‮ ‬سەددام،‮ ‬بە هیمەت و قوربانیدانی‮ ‬پێشمەرگە بست بەبستی‮ ‬كوردستان رزگاردەبوو و مژدەی‮ ‬رزگاری‮ ‬تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان عێراقیان بە جیهان رادەگەیاند‮. ‬یەكە‮ ‬یەكەی‮ ‬پێگە و سەربازگەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس وەكو گەڵای‮ ‬پایزان لەبەر زەبری‮ پێشمەرگە هەڵدەوەرین و سەرتاپای‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لەناو دەچوو و وەكو بەفری‮ ‬هاوینان دەتوایەوە‮. ‬لەو كاتەیدا لە میحوەری‮ ‬دیبەگە‮- ‬مەخموور پێشمەرگە لەو سنورەدا لەپێشڕەویدابوون بۆ ئازادكردنی‮ ‬بست بەبستی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و سەركەوتنی‮ ‬گەورەیان بەدەست دەهێنا و موڵگەكانی‮ ‬بەعسیان دەشكاند،‮ ‬لەو پەلامارانەدا فەرماندەی‮ ‬خەباتكار و گیانفیدا‮ (‬وەجی‮ ‬بارزانی‮) ‬كە لە رۆڵێكی‮ ‬تێكۆشەرانەی‮ ‬هەبوو و پلانێكی‮ ‬باش دارشتبووە بەخۆی‮ ‬پێشمەرگەكان سەركەوتینان بەدەستهێنا بۆ پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮ ‬كە بۆئەوەی‮ ‬هەموو شوێنەكەیانی‮ ‬سەر بە خاكی‮ ‬كوردستان رزگاریان دەكرد،‮ ‬هەروەها هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەقارەمانەكانی‮ ‬گیانفیدا زۆر لە هێزەكانی‮ ‬بەعس نزیك بووبوونەوە و لەو كاتەی‮ ‬كە پێشمەرگە بەرامبەر دوژمن بەرگریان دەكرد و فڕۆكەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬هاوپەیمانان هەڵمەتیان دەبردە سەر موڵگەكانی‮ ‬بەعس،‮ ‬ئەوكاتەدا دوو فڕوكە ئەمەریكی‮ ‬لە جۆری‮ ‬F14 ‮ ‬كە موڵگەكانی‮ ‬بەعس بۆردومان دەكەن،‮ ‬بەهەڵە مووشەكێك ئاراستەی‮ هێزی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن و لە ئاكامدا‮ ‬17 ‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬تێكۆشەر و گیانفیدا‮ (‬شەهید میرخان بێدارونی،‮ ‬شەهید سەفەر میرزائاغا مێرگەسۆری،‮ ‬شەهید‮ ‬ڕەشوخان ئاڤدەل هەركی،‮ ‬شەهید عەبدوڵڵا شەریف كركەمۆیی،‮ ‬شەهید كامەران عەلی‮ ‬مەحمود،‮ ‬شەهید حادێ سلێمان حادێ،‮ ‬شەهید سەمیر سەعید ئەسعەد،‮ ‬شەهید سەردار‮ ‬ڕەشید محەمەد،‮ ‬شەهید شابەندەر محەمەدئەمین زێرۆ،‮ ‬شەهید نیاز رەحمان عەوڵا،‮ ‬شەهید خورشید ساڵح محەمەدئەمین،‮ ‬شەهید محەمەد وەسمان حەمەد،‮ ‬شەهید محەمەد حەمەد مستەفا،‮ ‬شەهید تەحسین سمكۆ محەمەد،‮ ‬شەهید وەلید جەمال عەوڵا،‮ ‬شەهید عوسمان عەبدوڵڵا بەهرام،‮ ‬شەهیدی‮ ‬وشە كامەران عەبدلڕەزاق رۆژنامەنووس‮) ‬لە پێناو ئازادی‮ ‬كوردستان شەهید دەبن و‮ ‬49 ‮ ‬دیكەش بریندا دەبن كە لەناویاندا فەرماندەی‮ ‬ئازا و لیهاتوو وەجی‮ ‬بارزانی‮ ‬و مەنسور بارزانی‮ ‬بوون بریندا دەبن،‮ ‬برینەكانی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬ئازا وەجی‮ ‬بارزانی‮ ‬زۆر سەخت بوو بۆ چارەسەری‮ ‬رەوانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬فەرماندە وەجی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەمیشە بەهەستی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لەسەر هەمان رێباز درێژە پێدەری‮ ‬رێبازی‮ ‬باوكی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬كوردپەروەر و خەباتكار بووە و ئەوەش دەركەوت كە فەرماندە وەجی‮ ‬بارزانی‮ ‬تێكۆشەر لە گەڵ پێشمەرگە قارەمانەكان ئەوەی‮ ‬ئیسپات كرد كە هەمیشە بە هەموو ئیرادە و خۆراگری‮ ‬و بە هەمو هێزەكەوە بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان دەكەن‮ . ‬بۆیە بۆ دەرەوەی‮ ‬كوردستان ئاشكرا و دەركەوت كە فەرماندە وەجی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە گەڵ پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕۆڵیان هەبوو لە بەشداركردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق بۆیە لەبەر ئازایەتی‮ ‬و قارەمانیەتیوەك فەرماندەیەكی‮ ‬گیانفیدا لە لایەن وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەمریكا مەدالیای‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و شایستەیان پێشكەش بە فەرماندە وەجی‮ ‬بارزانی‮ ‬كرد كە رۆلی‮ ‬هەبووە لە بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬شەری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬عێراق‮. ‬ئەمڕۆش بۆ هەموو جیهان ئاشكرا و روونە كە پێشمەرگەكان بە هەمان هەستی‮ ‬دوێنی‮ ‬و جاران‮ ‬ئامادەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬خۆیە‮ ‬و پابەند و فەرمانەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كە لە پیشەوەی‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬مەیدان بەرگری‮ ‬دەكەن‮. ‬ئەمڕۆ كە‮ ‬یادی51 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬كارەساتی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬ئەو پۆڵە شەهیدانە دەكەینەوە كە هەمیشە ئەو بیرەوەریەكان لە‮ ‬یادمان بێت و هیچ كاتێك ئەو رۆژانە لەیاد نەكەین و هەتا دێروكی‮ ‬ئەو پۆڵە شەهیدە دەبێ بە نەوەكانی‮ ‬كوردستان و داهاتوو ئاشنا بكەین كە خۆیان فیدای‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان كرد كە ئەمڕۆ بەرهەمی‮ ‬ئەوان شەهیدانە و گشت شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬كوردستانە وئەوان خوێنی‮ ‬خۆیان لەپێناو ئەمڕۆ بەخت كرد بۆ ئەمڕۆیەكی‮ ‬ئاسودە،‮ ‬ئەمڕۆ بەخەبات وخوێن خۆراگری‮ ‬پێشمەرگە بەدەست هاتوو‮. ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬15 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬كارەساتە‮ ‬6-4-2003 و شەهیدبوونی‮ ‬ئەو پۆڵە شەهیدە قارەمانانەدا هەزاران سڵاو لە شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان و سەروەریان بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لەیاد‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌