2018-04-07

خەبات‮: ‬زانكۆ جاف

رۆژی‮ ‬15ی‮ ‬ئادار حەوت ساڵ بەسەر هەڵایسانی‮ ‬شەڕی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬سووریادا و شەش ساڵ بەسەر دانوستاندنەكانی‮ ‬ئاشتیی‮ ‬سووریادا تێپەڕی،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬هیچ ئاكامێكی‮ ‬ئەوتۆیان لێ سەوز بووبێت‮. ‬شەڕ‮ ‬و پێكدادانەكانی‮ ‬سێ مانگی‮ ‬رابردووش دەریدەخەن كە رووخانی‮ ‬خەلافەتەكەی‮ ‬داعش زیاتر لە جاران ئەسەد و هاوپەیمانەكانی‮ ‬هانداوە بۆ ئەوەی‮ ‬كێشەكان لە مەیدانی‮ ‬شەڕدا‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬نەك لەسەر مێزی‮ ‬دانوستاندن،‮ ‬لەو سیاسەتەشدا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە‮. ‬لە نوێترین پەرەسەندنەكاندا سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئیمانوێل ماكرۆن،‮ ‬بەڵێنی‮ ‬بە فەرماندەكانی‮ ‬هەسەدە دا،‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬رەوانەی‮ ‬منبج بكات و رێگە لە چوونی‮ ‬سووپای‮ ‬توركیا بۆ منبج بگرێت‮. ‬ئەمەش نیگەرانی‮ ‬توركیای‮ ‬لێكەوتەوەو‮ ‬بەتوندی‮ ‬لەدژی‮ ‬ئەو هەنگاوەی‮ ‬فەڕەنسا دەوەستنەوە‮.كشانەوەی‮ ‬ئەمەریك دۆناڵد ترەمپ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا رایگەیاند،‮ ‬بەمنزیكانە سوپای‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە سووریا دەكشێتەوە‮. ‬لە گوتەیەكدا لە ویلایەتی‮ ‬ئۆهایۆ،‮ ‬ترەمپ گوتی‮: ‬زۆر بەزوویی‮ ‬لە سووریا دێینە دەرەوە،‮ ‬لێیدەگەڕێین بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكە بایەخ بە پرسی‮ ‬ئەو وڵاتە بدات‮. ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا وەك پاڵنەری‮ ‬ئەو هەنگاوەی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بە تێكشكاندنی‮ ‬داعش و پێویستی‮ ‬بوژاندنەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬و پارێزگاریكردن لە سنوورەكانی‮ ‬ئەمەریكا كرد‮. ‬ئەو گوتەیەی‮ ‬دۆناڵد ترەمپ لە كاتێكدایە،‮ ‬هەزاران سەرباز و راوێژكاری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە سووریادان و لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشدا‮ ‬یارمەتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سووریای‮ ‬دیموكرات‮ (‬هەسەدە‮) ‬دەدەن،‮ ‬ئێستاش لەسەر راوێژدان و راهێنان بەو هێزانە بەردەوامن‮. ‬فەرەنسا هێز رەوانە دەكا سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئیمانوێل ماكرۆن،‮ ‬بەڵێنی‮ ‬بە فەرماندەكانی‮ ‬هەسەدە دا،‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬رەوانەی‮ ‬منبج بكات و رێگە لە چوونی‮ ‬سووپای‮ ‬توركیا بۆ منبج بگرێت‮. ‬ئاژانسی‮ ‬هەواڵدەری‮ (‬فرانس پرێس‮)‬،‮ ‬بڵاویكردەوە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا دوێنێ پێنجشەممە پێشوازیكردووە لە شاندێكی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كورد و عەرەب‮. ‬كۆشكی‮ ‬ئیلیزێ لەوبارەیەوە،‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬ماكرۆن پێشنیازی‮ ‬نێوەندگیری‮ ‬نێوان توركیا و هێزەكانی‮ ‬سووریای‮ ‬دیموكرات‮ (‬هەسەدە‮)‬ی‮ ‬كردووە‮. ‬هەر بە گوێرەی‮ ‬راگەیەندراوەكەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ماكرۆن،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ سەقامگیری‮ ‬لە باكووری‮ ‬سووریا دووپاتكردووەتەوە‮. ‬كۆشكی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬فەرەنسا راگەیێندراوێكی‮ ‬دەربارەی‮ ‬كۆبوونەوەكەی‮ ‬سەرۆككۆماری‮ ‬ئەو وڵاتە و شاندێكی‮ ‬هەسەدە لە كۆشكی‮ ‬ئیلیزێ بڵاوكردەوە‮. ‬كۆشكی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬فەرەنسا دەڵێت،‮ ‬رۆژی‮ ‬پێنجشەممە سەرۆككۆمار ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ شاندێكی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سووریای‮ ‬دیموكرات‮ (‬هەسەدە‮) ‬كە لە شەڕڤانی‮ ‬كورد و عەرەب پێكهاتبوون،‮ ‬كۆبووەوە و بەڵێنی‮ ‬پاڵپشتیكردنی‮ ‬لەلایەن فەرەنساوە پێداون‮. ‬ئیلیزێ بڵاویكردەوە،‮ ‬لە كۆبوونەوەكەدا ئیمانوێل ماكرۆن ستایشی‮ ‬رۆڵی‮ ‬هەسەدەی‮ ‬كردووە لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشدا و رایگەیاندووە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەم شەڕەدا دژی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬تیرۆریستەكانە‮. ‬هەر لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە،‮ ‬سەرۆككۆماری‮ ‬فەرەنسا هەسەدەی‮ ‬لە پاڵپشتی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬دڵنیاكردووەتەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە سەقامگیركردنی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئارامی‮ ‬باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سووریا بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی‮ ‬داعش،‮ ‬لەكاتێكدا هەموو لایەك چاوەڕێی‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬سیاسییە بۆ قەیرانی‮ ‬سووریا‮. ‬كۆشكی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬فەرەنسا بڵاوی‮ ‬كردەوە،‮ ‬ماكرۆن ئومێدی‮ ‬خواستووە دیالۆگ لە نێوان هەسەدە و توركیادا رێكبخرێت،‮ ‬ئەوەش بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬فەرەنسا و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬ئەو لێدوانەی‮ ‬ماكرۆن و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ شاندی‮ ‬هەسەدە توركیای‮ ‬نیگەرانكرد‮. ‬سەرۆككۆماری‮ ‬توركیا دەڵێت،‮ ‬نیگەرانن لەو هەڵوێستەی‮ ‬پاریس بۆ پشتیوانی‮ ‬لە‮ ‬یەپەگە‮.توڕەبوونی‮ ‬توركی لەبەرانبەر هەڵوێستەكانی‮ ‬فەڕەنسا بۆ هێزەكانی‮ ‬سوریای‮ ‬دیموكرات،‮ ‬ئەردۆغان رایگەیاندووە نیگەرانین لە هەڵوێستی‮ ‬فەرەنسا لەبارەی‮ ‬پشتیوانییان بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان‮. ‬چەند رۆژێك لەمەوبەر پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنیم لەگەڵ ماكرۆن ئەنجامدا،‮ ‬پێمڕاگەیاند بۆی‮ ‬نییە فەرمان و ئامۆژگاری‮ ‬بداتە توركیا‮. ‬ماكرۆن بۆی‮ ‬نییە سنوور ببەزێنێت و هەوڵبدات نێوەندگیری‮ ‬بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان بكات‮. ‬ئامادەنین لەگەڵ وڵاتێك گفتوگۆ بكەین ئەگەر ئامادەیی‮ ‬ئەوەیان نەبێت پەكەكە و‮ ‬یەپەگە لێكدی‮ ‬جیابكەنەوە‮. ‬لە كەیەوە توركیا كێشەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبووە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكان لەسەر مێزی‮ ‬دانوستاندن دابنیشێت‮. ‬هەر وڵاتێك بیەوێت نێوەندگیری‮ ‬و پاسا و بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان بدۆزێتەوە،‮ ‬با پەیوەندییمان پێوەنەكات‮. ‬ماكرۆن لە ئیلیزێ پێشوازی‮ ‬لە نۆ تیرۆریست كردووە و پشتیوانی‮ ‬پێداون،‮ ‬لەكاتێكدا بۆ تاوتوێكردنی‮ ‬چارەنووسی3.5 ‮ ‬ملیۆن پەنابەری‮ ‬سووری‮ ‬داوای‮ ‬دانیشتنی‮ ‬نەكردووە و هیچ دەستپێشخەرییەكیان نەكردووە‮.شاندی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان و باكووری‮ ‬سووریا نوێنەرانی‮ ‬كورد،‮ ‬عەرەب و سریانی‮ ‬لەخۆگرتووە؛ پێكهاتبوون لە‮: ‬ئاسیا عەبدوڵڵا،‮ ‬هاوسەرۆكی‮ ‬تەڤگەری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دیموكراتی‮ (‬تەڤدەم‮)‬،‮ ‬هێڤین رەشید،‮ ‬هاوسەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كانتۆنی‮ ‬عەفرین،‮ ‬سیهام قریۆ،‮ ‬هاوسەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كانتۆنی‮ ‬جزیر،‮ ‬فانەر گائەت،‮ ‬ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬جزیر،‮ ‬رێدوور خەلیل،‮ ‬بەپرسی‮ ‬كاروباری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سووریای‮ ‬دیموكرات‮ (‬هەسەدە‮) ‬نەسرین عەبدوڵڵا،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬یەكینەكانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژن‮ (‬یەپەژە‮)‬ و دكتۆر خالید عیسا،‮ ‬نوێنەری‮ ‬خۆبەڕێوەبەریی‮ ‬دیموكراتیی‮ ‬باكوری‮ ‬سووریا لە فەرەنسا‮ نیگەرانیەكانی‮ ‬توركیا ئیبراهیم كالن،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كۆماری‮ ‬توركیا،‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬ئەنقەرە لێدوانی‮ ‬ماكرۆن بۆ جێگیركردنی‮ ‬هێزی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬لە منبج رەتدەكاتەوە‮. ‬گوتیشی‮: ‬هەوڵەكانی‮ ‬ماكرۆن بۆ نێوەندگیری‮ ‬لە نێوان هەسەدە و توركیا رەتدەكەینەوە‮. ‬ئاژانسی‮ ‬هەواڵدەری‮ ‬ئەنادۆڵی‮ ‬توركیا بڵاویكردووەتەوە،‮ ‬كالن،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬گوتووە‮: ‬پێویستە ئەو وڵاتانەی‮ ‬وەك دۆست لە لایەن توركیاوە پەسند كراوون،‮ ‬روانگەی‮ ‬خۆیان بۆ تیرۆر بگۆڕن‮. ‬ئەم قسانەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬توركیا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە دێت،‮ ‬كە سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاند،‮ ‬سوپای‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬رەوانەی‮ ‬منبج‮ ‬دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌