2018-04-04

وڵاتانی‌ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د باجی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی دژی‌ هاوڵاتیان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وڵاتانی‌ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌ سوریا بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌و چوار وڵاته‌ رایانگه‌یاند كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك سوریا باجی‌ به‌كارهێنانی‌ غازی‌ سارین دژی‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ خان شه‌یخون ده‌دات.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرسه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی له‌ خان شه‌یخون، ئه‌و چوار وڵاته‌ ئاشكرایان كرد كه‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د هه‌فتانه‌ چه‌كی‌ كیمیایی به‌كارده‌هێنێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌