2018-04-04

ساسان دەروێش‮-‬هۆڵەندا‮ ‬
لە دوای‮ ‬27 ساڵ تەمەنی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 و پێكهێنانی‮ ‬پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خۆبەڕێوەبردن لە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬رۆڵی‮ ‬دیار و ئاشكرای‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد لەو مێژوو و رابردووە پڕشانازییەیان لەخەباتی‮ ‬درێژخایانیان بۆ داكۆكیكردن لە ماف و ئازادی‮ ‬بۆ ئافرەتی‮ ‬كورد و‮ ‬یەكسانی،‮ ‬ئەوەیان سەلماند كە هاوشانی‮ ‬پیاو لە هاوكێشەكاندا جێگە دەستیان دیار و بەرچاوبووە‮. ‬
ئەوەتا دوو خاتوونی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد‮ "‬سازان عەلی‮ ‬ملكۆ‮" ‬و‮ "‬شوعلە حەبیب‮" ‬لە هاواری‮ ‬نیشتیمان و بۆ كۆمەككردن و هاوكاریكردنی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬خێرخوازیان بە فەرمی‮ ‬ناساندووە و ئەوە ماوەی‮ ‬دوو ساڵە لە كاروچالاكی‮ ‬هەمە چەشنە بەردەوامن،‮ ‬وێڕای‮ ‬ناساندنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد بە كۆمەڵگای‮ ‬هۆڵەندی‮. ‬هەردووكیان لەساڵی‮ ‬1997 وە لە هۆڵەندا نیشتەجێ بوون و خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانین‮. ‬خاتوو سازان عەلی‮ ‬لە كوردستان مامۆستای‮ ‬سەرەتایی‮ ‬بووە و لە هۆڵەندا خوێندنی‮ ‬تەواو كردووە و پیشەكەی‮ ‬ئێستای‮ ‬توێژەری‮ ‬كۆمەڵایەتییە لە بواری‮ ‬كلتوردا و هەروەها خاتوو شوعلە حەبیب لە كوردستان فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و لە دوای‮ ‬5 ساڵ خوێندن لە بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئێستا كارمەندی‮ ‬تەندروستیە‮. ‬بۆ زیاتر زانیاری‮ ‬لەسەر كاروچالاكییەكانیان ئەم دەرفەتەی‮ ‬نەورۆزمان بە هەل زانی‮ ‬بۆ خەبات بدوێن‮.‬
هۆكاری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەم رێكخراوە خەمی‮ ‬نیشتمان بوو‮ ‬
سەرەتا شوعلە حەبیب باسی‮ ‬لە چۆنیەتی‮ ‬بیرۆكە و دروستبوونی‮ ‬رێكخراوەكەیان كرد و گوتی‮: ‬سەرەتا سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە و لاپەڕەی‮ ‬ئافرەتان لە خەبات كە رۆڵی‮ ‬گرنگ دەبینن لە گەیاندنی‮ ‬دەنگ و رەنگی‮ ‬ئافرەتان بەگشتی‮ ‬و ئافرەتانی‮ ‬تاراوگە بەتایبەتی،‮ ‬ئێمەشتان كردە مەڵۆیەك لەسەر خەرمانی‮ ‬زۆرتان،‮ ‬كە ئێمەش بەندە و سازان خان لە هۆڵەندا وەك دوو هاوڕێ و دەستە خوشك ماوەی‮ ‬زیاتر لە دوو ساڵە كاری‮ ‬بەردەوام دەكەین و رێكخراوەكەشمان لە ژێر ناوی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ساز كوردە چالاكە و رێكخراوێكی‮ ‬بێلایەنین‮. ‬ئەدای‮ ‬كارمان لە دوو تەوەردا خۆی‮ ‬دەگرێتەوە‮: ‬یەكەم كاری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬خێرخوازی‮ ‬ئەنجام ئەدەین،‮ ‬دووەم هەوڵی‮ ‬ناساندنی‮ ‬كلتوری‮ ‬كوردی‮ ‬بە هۆڵەندی‮ ‬و هەندێ كلتوری‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬بە ئافرەتی‮ ‬كورد دەدەین‮. ‬دامەزرێنەری‮ ‬ئەم رێكخراوەش وەك دەستەی‮ ‬دامەزرینەر لە سەرەتاوە بریتی‮ ‬بووین لە خاتوو سازان عەلی‮ ‬ملكۆ و بەندە شوعلە حەبیب هەروەها بۆ كار و چالاكییەكانمانیش چەند دەستە خوشكی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد و هۆڵەندی‮ ‬هاوكارمانن و كاری‮ ‬هاوبەش پێكەوە ئەنجام ئەدەین كە لە رابردوو و ئێستادا كۆمەڵێك كاروچالاكی‮ ‬بەرچاومان بەسەركەوتووی‮ ‬بەڕێوەبردووە‮.‬
هەروەها خاتوو شوعلە هاتە سەرباسكردنی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬ئەم رێكخراوە و گوتی‮:‬‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەم رێكخراوەیە،‮ ‬خەمی‮ ‬نیشتیمان بوو‮. ‬لە كاتی‮ ‬هاتنی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش و بەرپاكردنی‮ ‬جەنگێكی‮ ‬خوێناوی‮ ‬و نامرۆڤانە و لێكەوتنەوەی‮ ‬زۆربوونی‮ ‬ئاوارە لە كوردستان و نەناردنی‮ ‬بوجەی‮ ‬كوردستان لەلایەن حكومەتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق بۆ كوردستان بووە هۆی‮ ‬هاندانمان كە بیر لە ناردنی‮ ‬یارمەتی‮ ‬بكەینەوە بۆ ئاوارە و كەمدەرامەتی‮ ‬نیشتیمانەكەمان‮. ‬من و خاتوو سازان بڕیارمان دا كە ئەو‮ ‬یارمەتییەی‮ ‬بە ناڕێكخراوی‮ ‬دەینێرینەوە بۆ كوردستان،‮ ‬كارەكانمان چڕتر و بەپەلە بكەین و بەدامەزراندنی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ فراوان كردنی‮ ‬كارەكانمان و گەیشتنی‮ ‬دەستمان بۆ هەموو شوێنەكانی‮ ‬كوردستان كە خۆشبەختانە لە ماوەی‮ ‬دوو ساڵ كاركردنمان ئەوە ماوەی‮ ‬ساڵێكیشە رێكخراوەكەمان بە فەرمی‮ ‬ناسێنراوە لە وڵاتی‮ ‬هۆڵەندا،‮ ‬تا رادەیەكی‮ ‬باش رێكخراوەكەمان هەنگاوی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬ناوە لەم ماوە كورتەی‮ ‬تەمەنیدا و كاری‮ ‬زۆر باشمان ئەنجامداوە بەتایبەتی‮ ‬لە كارە خێرخوازییەكان دا‮. ‬
گەیاندنی‮ ‬كلتوور كارێكی‮ ‬ئاسان نییە و هەوڵ و‮ ‬ماندووبوونی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێت
پاشان سازان عەلی‮ ‬ملكۆ تیشكی‮ ‬خستە سەر ئامانجی‮ ‬رێكخراوەكەیان كە تا چ رادەیەك دەتوانن لەو كلتورە بەرفراوانەی‮ ‬كە هەمانە وەك نەتەوەی‮ ‬كورد وەكو خۆی‮ ‬بگاتە نێو كۆمەڵگاكانی‮ ‬بیانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬هۆڵەندا و گوتی‮: ‬هەروەها منیش سوپاستان دەكەم بۆ ئەم بەسەركردنەوەیەتان و بەخێربێن،‮ ‬وێڕای‮ ‬كاری‮ ‬خێرخوازیمان بۆ نیشتیمانە بریندار و پڕ‮ ‬لە خەمەكەمان بەدەست داگیركاران و تیرۆریستانی‮ ‬داعش لە رابردوودا ئامانجمانە سەبارەت بە ناساندنی‮ ‬كلتووری‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیمان لە هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان رەنگدانەوەی‮ ‬هەبێت لە كاروچالاكیەكانمان،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش گەیاندنی‮ ‬كلتوور كارێكی‮ ‬ئاسان نیە،‮ ‬هەوڵ و ماندووبوونی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێت‮. ‬ئێمە بە پێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆمان هەوڵمانداوە تا رادەیەكی‮ ‬باش لەم دەوروبەری‮ ‬خۆمان كۆمەڵگای‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬ئاشنا بكەین لە ئامانجە پیرۆزەكەمان لە رێی‮ ‬كارەكانمانەوە‮. ‬بەهیواین لەپلانی‮ ‬داهاتوومان دا زیاتر پەرە بەم كارەمان بدەین و كاری‮ ‬جوانی‮ ‬نەتەوەكەمانیان نیشان بدەین لەو كلتورە دەوڵەمەندەی‮ ‬هەمانە كە دوژمنان هەمیشە لە هەوڵی‮ ‬سڕینەوەیدا بوون،‮ ‬بەڵام بە خۆڕاگری‮ ‬كورد و مانەوەی‮ ‬مێژووی‮ ‬هەمیشە درەوشاوە بووە‮. ‬ئەوەی‮ ‬بە لامەوە گرنگە وەك نموونەیەك باسی‮ ‬لێوەبكەم بەشداربوونی‮ ‬رێكخراوەكەمان لە رۆژی‮ ‬كلتورە جیاوازەكانی‮ ‬هۆڵەندا بوو لە شاری‮ ‬بریدە لە مانگی‮ ‬9 ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 دا كە چەندین نەتەوەی‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬هۆڵەندا بەشداربوون تێیدا و هەر‮ ‬یەكە و كار و بەرهەمی‮ ‬نەتەوەكەیان نیشاندا‮. ‬ئێمەش وەك رێكخراوەكەمان و نموونەی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد بەشداریمان كرد لە نیشاندانی‮ ‬كلتور و خواردنی‮ ‬كوردی‮ ‬كە بۆ بەشداربوان زۆر سەرنجڕاكێش بوو‮.‬
هەروەها خاتوو سازان لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا ئاماژەی‮ ‬بە كاری‮ ‬خێرخوازیی‮ ‬رێكخراوەكەیان دا و گوتی‮: ‬لە پاڵ ئەو ئامانجەی‮ ‬كە باسم لێوەكرد رێكخراوەكەمان بەشێكی‮ ‬كارەكانی‮ ‬خێرخوازییە و بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتاوە هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تا گەیشتنی‮ ‬بە ئەمڕۆ لە رێكخراوێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬و ناسراودا كە لە رابردوودا كاری‮ ‬خۆبەخشی‮ ‬زۆرمان ئەنجامداوە لە وڵاتی‮ ‬هۆڵەنداوە بەرەو كوردستان لە كۆكردنەوەی‮ ‬جلوبەرگ و‮ ‬یاری‮ ‬منداڵان ودابینكردنی‮ ‬كورسی‮ ‬بۆ خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت و پەیداكردنی‮ ‬دەرمانی‮ ‬هەمە چەشنە و بە هەوڵی‮ ‬كەسێتی‮ ‬خۆمان و بەڕێكردنی‮ ‬بۆ كوردستان،‮ ‬تەمەن باقی‮ ‬بێت بەردەوامیمان دەبێت لە كارەكانمان و خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتیمانەكەمان كوردستان‮.‬
پارەی‮ ‬هاتنە ژوورەوەی‮ ‬میوانەكانمان تەرخان كرد بۆ ئاوارەكانی‮ ‬عەفرین
خاتوو شوعلە باسی‮ ‬لە دوا كار و چالاكیانی‮ ‬كرد بە بۆنەی‮ ‬نەورۆز و ساڵی‮ ‬نوێی‮ ‬كوردی‮ ‬2718 و لەو بارەیەوە گوتی‮: ‬بۆ بەرز و پیرۆز راگرتنی‮ ‬نەورۆز جەژنی‮ ‬دێرینی‮ ‬كوردەواریمان و ناساندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬بە كۆمەڵگەی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬هەستاین بە سازكردنی‮ ‬چالاكییەك لە‮ ‬17ی‮ ‬مارتی‮ ‬2018 كە نەورۆز سومبولی‮ ‬ئازادی‮ ‬و نوێبوونەوەی‮ ‬ژیان و ساڵە،‮ ‬نەتەوەیەك بۆ خۆناساندن لە ژێر كڵاوڕۆشنەی‮ ‬كلتور،‮ ‬ئەدەب،‮ ‬هونەر و زمان،‮ ‬مێژوو و جوگرافیاكەی‮ ‬خۆی‮ ‬پێناس دەكات‮. ‬ئێمەش لە نەورۆزدا و بە مەشخەڵەكەی‮ ‬كلتوری‮ ‬نیشتیمان و نەتەوەكەمان لە تاراوگە پێناس كرد‮. ‬پارەی‮ ‬هاتنە ژوورەوەی‮ ‬میوانەكانمان تەرخان كرد بۆ ئاوارەكانی‮ ‬عەفرین و ئەم چالاكییەمان چوار تەوەری‮ ‬لە خۆگرتبوو،‮ ‬یەكەم‮: ‬پێشانگایەكی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كورد كە چەند تابلۆی‮ ‬تیا نمایشكرا‮. ‬بەشداربووان لە هونەرمەندانی‮ ‬شێوەكار خالید‮ ‬ڕەسوڵ و هونەرمەند بژرا حەمدیی‮ ‬و هونەرمەندی‮ ‬رۆژئاوا زۆزان حەمۆ بوو‮. ‬تەوەری‮ ‬دووەم‮: ‬نمایشكردنی‮ ‬هەڵپەڕكێی‮ ‬كوردی‮ ‬بە شیوەكانی‮ ‬كرمانجی‮ ‬باكور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆ میوانەكان لەلایەن چەندین گەنجی‮ ‬كوردەوە خرانە‮ ‬ڕوو‮. ‬تەوەری‮ ‬سێهەم‮: ‬پێشكەشكردنی‮ ‬خواردنی‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان بە میوانەكان لە تام و لەزەتكردنیان لە خواردنە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬ئامادەكراو‮. ‬تەوەری‮ ‬چوارەم‮: ‬پێشانگایەكی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬بوو كە هەندێ كەل وپەلی‮ ‬ناوماڵ و جلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬وكڵاوسەرپێچی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬لەگەڵ چا و شیرینی‮ ‬كوردی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬میوانان كرا‮ ‬و دەكرێ سوپاسی‮ ‬خاتوو جۆیزەفان زابڵی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬لە رۆژنامەی‮ ‬برێدە بكەم كە ئەم چالاكییەی‮ ‬خستە سەر رووپەڕی‮ ‬رۆژنامەكەیان‮.‬
لە كۆتایشدا خاتووشوعلە بۆ پیرۆزكردنی‮ ‬یادی‮ ‬59 ساڵەی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬ناكرێ لەم‮ ‬یادە پیرۆزەدا بە پیرۆزباییەك وپەیامێكی‮ ‬كورت بەشدار نەبین،‮ ‬بۆیە دەڵیم وێڕایی‮ ‬پیرۆزبای‮ ‬خۆمان بۆ ستافی‮ ‬خەبات وبەرێزتان،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەیە لە گەیاندنی‮ ‬راستیەكان دا وەكو رۆژنامەیەكی‮ ‬بەئەزموون و مۆدێرنی‮ ‬سەردەم هەمیشە بێ ركابەر بووە لە گەیاندنی‮ ‬دایلۆگ و پەیڤینەكان دا و وێستگەیەكی‮ ‬ناساندنی‮ ‬كاروچالاكی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردی‮ ‬تاراوگە بووە لە كوردستان دا،‮ ‬دووبارە سوپاس‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌