2018-04-01

خەبات‮: ‬زانكۆ جاف

لە بەیاننامەیەكی‮ ‬هاوبەشدا،‮ ‬كە لەلایەن سەركردەكانی‮ ‬هەریەك لە وڵاتانی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئەڵمانیا و ئەمەریكاوە دەركراوە،‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬ژەهراویكردنی‮ ‬سێرگی‮ ‬سكریبال،‮ ‬سیخوڕی‮ ‬پێشووی‮ ‬رووسیا و كچەكەی‮ ‬لە ئینگلتەرا شەرمەزار دەكەن و،‮ ‬بە دەستدرێژی‮ ‬بۆسەر سەروەری‮ ‬بەریتانیا وەسف دەكەن‮. ‬هاوكات سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەندام لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بۆ حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا لە كێشەی‮ ‬ئێستایدا لەگەڵ رووسیا دەربڕی‮ ‬و بڕیاریاندا باڵیۆزی‮ ‬رێكخراوە ئەوروپییەكە لە مۆسكۆ بكشێننەوە‮. ‬لەلای‮ ‬خۆیەوە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا داوای‮ ‬لە‮ ‬دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا كردووە دیپلۆماتكارە روسەكان دەربكات‮. ‬

یەكگرتنی‮ ‬ئەورووپیەكان

لە بەیاننامەیەكی‮ ‬هاوبەشدا،‮ ‬كە لەلایەن سەركردەكانی‮ ‬هەریەك لە وڵاتانی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئەڵمانیا و ئەمەریكاوە دەركراوە،‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬ژەهراویكردنی‮ ‬سێرگی‮ ‬سكریبال،‮ ‬سیخوڕی‮ ‬پێشووی‮ ‬رووسیا و كچەكەی‮ ‬لە ئینگلتەرا شەرمەزار دەكەن و،‮ ‬بە دەستدرێژی‮ ‬بۆسەر سەروەری‮ ‬بەریتانیا وەسف دەكەن‮. ‬

لە بەیاننامە چوارقۆڵیەكەدا هاتووە،‮ ‬ئێمەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا و شانشینی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬ئەو هێرشە شەرمەزار دەكەین،‮ ‬كە رۆژی‮ ‬4ی‮ ‬مارسی2018 ‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬سالزبۆری‮ ‬بەریتانیا كرایە سەر سێرگی‮ ‬سكریبال و‮ ‬یۆلیای‮ ‬كچی‮. ‬بەیاننامەكە ئاماژە بەوە دەكات،‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬گازی‮ ‬دژەدەمار تایبەتە بە مەبەستە سەربازییەكان و‮ ‬یەكێكە لەو جۆرانەی‮ ‬رووسیا پێشكەوتنی‮ ‬تێدا كردووە و،‮ ‬دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهان بۆ‮ ‬یەكەمجارە هێرشێك بە گازی‮ ‬لەمجۆرە لە ئەوروپا ئەنجام بدرێت‮. ‬

مەترسییەكانی‮ ‬رووسیا

لەدرێژەی‮ ‬بەیاننامە چوارقۆڵیەكەدا جەخت راوەتەوە،‮ ‬ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری‮ ‬بەریتانیا و هەر حاڵەتێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬گاز لەلایەن حكوومەتەكانەوە،‮ ‬پێشێلكردنێكی‮ ‬زەقی‮ ‬رێككەوتنەكانی‮ ‬قەدەغەكردنی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬و‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانە و،‮ ‬هەرەشە لە ئاسایشی‮ ‬هەرهەموومان دەكات‮. ‬

دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەو چوار وڵاتە داواشیان لە رووسیا كردووە،‮ ‬تەواوی‮ ‬وردەكارییەكانی‮ ‬پرۆگرامە تایبەتەكەی‮ ‬بە گازی‮ ‬نۆفیتشۆك ئاشكرا بكات،‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬لەسەر كۆئەندامی‮ ‬دەمار هەیە و،‮ ‬باس لەوە دەكرێت،‮ ‬سێرگی‮ ‬سكریبال و كچەكەی‮ ‬بەو گازە ژەهراوی‮ ‬كرابن و،‮ ‬لە حاڵەتێكی‮ ‬ناجێگیری‮ ‬تەندرووستیدا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە‮. ‬

ئەو رووداوە بووەتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرژی‮ ‬لە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان بەریتانیا و رووسیا درووست بێت و،‮ ‬لەندەن تۆمەتی‮ ‬ژەهراویكردنی‮ ‬ئەو سیخوڕە رووسییە و كچەكەی،‮ ‬دەخاتە ئەستۆی‮ ‬مۆسكۆ و،‮ ‬بەو هۆیەشەوە بەریتانیا چەندین رێككاری‮ ‬نوێی‮ ‬لە دژی‮ ‬رووسیا گرتۆتە بەر،‮ ‬لەوانەش رۆژی‮ ‬14ی‮ ‬ئەم مانگە تێریزا مەی،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬بەریتانیا مۆڵەتی‮ ‬تەنیا هەفتەیەكی‮ ‬بۆ23 ‮ ‬دیپلۆماتكاری‮ ‬رووسی‮ ‬دیاریكرد،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬جێبهێڵن،‮ ‬كە دواجار ئەو هەڵوێستەی‮ ‬بەریتانیا رووسیای‮ ‬زۆر تووڕە كرد و،‮ ‬هەرەشەی‮ ‬رەفتاری‮ ‬هاوشێوە لە لەندەن كرد و،‮ ‬بڕیاری‮ ‬دەركردنی‮ ‬دیپلۆماتكارە بەریتانییەكانی‮ ‬دەركردووە‮. ‬

كشانەوەی‮ ‬باڵیۆزەكانیان

سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەندام لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بۆ حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا لە كێشەی‮ ‬ئێستایدا لەگەڵ رووسیا دەربڕی‮ ‬و بڕیاریاندا باڵیۆزی‮ ‬رێكخراوە ئەوروپییەكە لە مۆسكۆ بكشێننەوە‮. ‬بڕیارەكە دوای‮ ‬ئەوە هات،‮ ‬تەوەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬رۆژی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لووتكەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئەوروپا دەربارەی‮ ‬بابەتی‮ ‬هەوڵی‮ ‬كوشتنی‮ ‬سیخوڕێكی‮ ‬پێشوو و كچەكەی‮ ‬بوو لە شارۆچكەی‮ ‬ساڵیسبێری‮ ‬بەریتانیا‮. ‬حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا دەڵێت،‮ ‬رووسیا لە هەوڵی‮ ‬كوشتنی‮ ‬سێرگی‮ ‬سكریپاڵ و‮ ‬یولیای‮ ‬كچی‮ ‬بەرپرسە و چەند رۆژێك پێش ئێستاش سەرۆكوەزیرانی‮ ‬بەریتانیا رایگەیاند،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬وڵاتەكەی23 ‮ ‬دیپلۆماتكاری‮ ‬رووسیا دەردەكات‮. ‬هەر زووش سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا و سەرۆككۆماری‮ ‬فەرەنسا و راوێژكاری‮ ‬ئەڵمانیا پاڵپشتیان لە حكوومەتی‮ ‬بەریتانیا لەو كێشەیەی‮ ‬لەگەڵ رووسیا كرد‮. ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێت لە چەند رۆژی‮ ‬داهاتوویشدا ژمارەیەك ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا چەند دیپلۆماتكاری‮ ‬رووسی‮ ‬لە وڵاتەكەیان دەربكەن‮. ‬

دەركردنی‮ ‬دیپلۆماتكارەكانی‮ ‬رووسیا

دوای‮ ‬هێرشەكەی‮ ‬سالسبێری‮ ‬و هەوڵدان بۆ كوشتن و ژەهراویكردنی‮ ‬سیخوڕی‮ ‬رووسیا سێرجی‮ ‬سكریپال لە خاكی‮ ‬بەریتانیا و دەركردنی‮ ‬دیپلۆماتكارانی‮ ‬رووسیا لە لەندەن،‮ ‬نزیكەی20 ‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا پشتگیرییان لە بەریتانیا كرد و بڕیاریاندا دیپلۆماتكارانی‮ ‬رووسیا لە وڵاتەكەیان دوور بخەنەوە‮. ‬لە هەواڵێكی‮ ‬ماڵپەڕیeadaily ‮ ‬بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬زۆر لە وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا بڕیاری‮ ‬دەركردنی‮ ‬دیپلۆماتكارانی‮ ‬رووسیایان داوە لە وڵاتەكانیان بە تۆمەتی‮ ‬بوونی‮ ‬پێوەندی‮ ‬لەگەڵ تۆڕی‮ ‬سیخوڕی،‮ ‬بۆیە وڵاتانی‮ ‬وەك ئەڵمانیا و فەڕەنسا و هۆڵەندا و پۆڵەندا و ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا و بوڵگاریا و وڵاتانی‮ ‬تر،‮ ‬بیر لە دەركردنی‮ ‬دیپلۆماتكارانی‮ ‬رووسیا لە وڵاتەكەیان دەكەنەوە‮. ‬سەرچاوەكان رایانگەیاند،‮ ‬شارەزایانی‮ ‬بەریتانیا لەڕێی‮ ‬پشكنینی‮ ‬خوێنی‮ ‬سێرجی‮ ‬سكریپال و كچەكەی،‮ ‬جۆری‮ ‬كوشتنەكەیان دیاری‮ ‬كردووە،‮ ‬دەركەوتووە مادەیەكی‮ ‬ژەهراوی‮ ‬بووە و لەلایەن رووسیا بەرهەم دەهێنرێت بە ناوی‮ ‬نۆڤیچۆك،‮ ‬ئەمەیش وایكرد زۆر لە وڵاتان پشتگیری‮ ‬بەریتانیا بكەن و رووبەڕووی‮ ‬مۆسكۆ بوەستنەوە‮. ‬

بیركردنەوەی‮ ‬ئەمەریكا

ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا داوای‮ ‬لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا كردووە دیپلۆماتكارە روسەكان دەربكات‮. ‬سەرچاوەیەك بە كەناڵی‮ ‬تەلەفزیۆنی‮ ‬سی‮ ‬ئێن ئێن راگەیاندووە،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ خوێندنەوە بۆ داواكەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەمەریكا دەكات و پێدەچێت لە نزیكترین كاتدا ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت‮. ‬ئەو داوایەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەمەریكا دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هێرشی‮ ‬كیمیایی‮ ‬دێت بۆ سەر سێرگی‮ ‬سكریبال سیخوری‮ ‬پێشووی‮ ‬روسیا لە بەریتانیا لە4 ی‮ ‬ئەم مانگەدا كە روسیا تۆمەتبار دەكرێت بە ئەنجامدانی‮ ‬هێرش بۆ سەر ئەو‮ ‬سیخوڕە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌