2018-04-01

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی

مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد زۆر قۆناغ‮ ‬و پێنگاڤی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هاوێشتووە‮ ‬لە هەر قۆناغێكدا ماندووبوون و خەبات و قوربانیدانی‮ ‬بێ وێنەی‮ ‬بۆ تۆمار كراوە‮. ‬چوونی‮ ‬بارزانییەكان بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان و بەشداریین لەبەرگریكردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان‮ ‬لە مەهاباد ئەو دەسكەوت و قۆناغە مێژووییەی‮ ‬كوردە كە بۆ هەمیشە وەك سەروەریەكی‮ ‬مەزن هەموو گەلی‮ ‬كوردستان شانازی‮ ‬پێوە دەكات‮. ‬یەكێك لە خەسڵەتە گرنگەكانی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد مۆركە بەرفراوانە نەتەوەییەكەیەتی،‮ ‬كە تیایدا لەشكری‮ ‬بارزانییەكان‮ ‬بەسەرۆكایەتی‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بارزانیی‮ ‬نەمر بەشدارییان كردووە‮. ‬

لە71 ‮ ‬ساڵیادی‮ ‬لە سێدارەدانی‮ ‬پێشەوای‮ ‬كورد قازی‮ ‬محەمەد و هاورێیانی‮ ‬لە مەیدانی‮ ‬چوارچرای‮ ‬شاری‮ ‬مەهاباد خۆیان فیدای‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬روومان كردە چەند پێشمەرگەیەك لە هەڤاڵانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮ ‬كە بەشداربوون لە بەرگری‮ ‬كردنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد‮‬،‮ ‬بۆ ئەوەیە‮ ‬یادوەرییەكانیان بۆ ئێمە بگێرنەوە و ئێزەش لەسەر لاپەڕەكانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بۆ خوێنەرانی‮ ‬ئازیز بخەینەڕوو‮.‬

لە دەڤەری‮ ‬بارزان‮ ‬لەگوندی‮ ‬لێرەبیری‮ ‬چاومان بەهەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرمەلا ئەحمەد حەدو قورتاس‮ ‬كەوت كە تەمەنی‮ ‬لە‮ ‬90 ‮ ‬ساڵانە بەسەرەوەیە و هەرەچەندە لەبەر تەمەنی‮ ‬تەندروستی‮ ‬باش نەبوو،‮ ‬بەڵام‮ ‬یادوەرییەكانی‮ ‬بۆ ئێمە گێڕایەوە‮. ‬مەلا ئەحمەد حەدو قورتاس‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬19 ‮ ‬ساڵانە بە شداری‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان كردووە و دواتر بەشداری‮ ‬كردووەلە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد‮ ‬و پاشان هاورێی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمربووە لە چوونیان بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران و بەشداری‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول كردووە و ئاوارەی‮ ‬ئێران بووە و بە هەمان دل و رۆح بە شداری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬نیشتمانیش كردووە‮.

‬بۆ‮ ‬یادی‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬پێشەوای‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد‮. ‬بەمشێوەیە‮  ‬مەلا ئەحمەد حەدو قورتاس‮ ‬هاتە ئاخەوتن‮: ‬دوایی‮ ‬بەشداریكردنم لە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان ساڵی‮ ‬1945 لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بە سەرۆكایەتی‮ ‬خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بارزانیی‮ ‬نەمر بەرێكەوتین بەرەو ئێران و لە ئەو رێگا ناخۆش و هەوراز و نشیوە و چیاكانی‮ ‬كوردستان بە سكی‮ ‬برسی‮ ‬و سەرما و گەرما نزیكەی‮ ‬مانگێك خایاند لە رێگادا بە بەردەوام لە ژێر بۆمبەبارانی‮ ‬فرۆكەكانی‮ ‬دوژمناندا بووین‮، ‬دوای‮ ‬گەیشتنمان بۆ مهاباد،‮ ‬ئێمە بارزانیەكان بە پیرو گەنج ولاو ناونووسمان كرد بۆ بەشداری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد‮.

‬منیش چەكم هەڵگرت،‮ ‬لەكاتی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬چەك بۆ ئەم كۆمارە دەبوایە سوێندمان خواردبوایە كە ئێمە نابێ خیانەت لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهابادبكەن و هەتا مردن بەرگری‮ ‬لەم كۆمارە بكەین‮. ‬بۆ ماوەی‮ ‬3 هەتا‮ ‬4 مانگ زیاتر مەشقی‮ ‬عەسكەریمان كرد،‮ ‬باش لە‮ ‬یادمەكە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد راگەیاندرا،‮ ‬ئەو كات بە سەركردایەتی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بوو و سەركردایەتی‮ ‬سەربازیش تەسلیم بە بارزانیی‮ ‬نەمر كرا بە پلەی‮ ‬ژەنراڵ،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان هەڵدرایەوە بە سەرۆكایەتی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و بارزانیی‮ ‬نەمر ئێمەش بەشداریمان كرد و گەورەترین زەربەمان لە دوژمن دا‮.‬

خوالێخۆشبوو مام‮ ‬هەمزە روستایی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬كۆمارەكە و پێشمەرگەی‮ ‬دێرینی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول وگوڵان لە چاوپێكەوتنیدا لە گەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەرلەوەی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬بكات،‮ ‬بیرەوەری‮ ‬بەشداربوونی‮ ‬لە كۆماری‮ ‬مهاباددا بەم شێوەیە بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گێڕابووەوە‮:‬

سەرەڕای‮ ‬نەبوونی‮ ‬و كەمی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئیرادەیەكی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بەرز و بەهێزی‮ ‬هەبوو بۆ ئایندەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە هەمان ئیرادە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و بەرگری‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان كرد‮. ‬هەمیشە بارزانی‮ ‬نەمر ئاستەنگێكی‮ ‬گەرورەبوو بەرامبەر دوژمن و هەموو شەڕەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان بەرێبەرایەتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر هەمیشە گورزی‮ ‬كەمەرشكێن و زەبری‮ ‬گەورەمان لە دوژمن دەدا‮. ‬باوەڕبكەن‮، ‬ئەو كات‮، ‬بۆتان چۆن باس بكەم‮، ‬بە بێ جل و بەرگ و برسیەتی‮ ‬و سەرما و گەرما،‮ ‬ئێمەی‮ ‬لەشكر بەرگریمان كرد بەرامبەر ئەو هێزە گەورەی‮ ‬كە دوژمن هەیبوو و گەورەترین زەربەمان لە دوژمن دەدا‮. ‬راستە زروفەكی‮ ‬نەخۆش نەبوون بوو لە رووی‮ ‬هەمووپێداویستیەكان،‮ ‬بەڵام رابەری‮ ‬كوردمان بارزانیی‮ ‬نەمر لەو بارودۆخەدا لە گەڵ ئێمە لە مەیداندا بوو،‮ ‬بۆ ئێمە ئەمەلە هەمووشتێك گرنگتربوو،‮ ‬ئێمەش وەكو پێشمەرگەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەبی‮ ‬فەرمانەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر جێبەجی‮ ‬بكەین ئەویش پاراستنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەموو جار دەیفەرموو‮: "‬دەبێ بەرگری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮ ‬بكەین لە هەر شوێنەك بێت و دەبێت میللەتی‮ ‬كوردستان هەربگاتە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و هەمیشە خۆمان بە شانازیییەوە خزمەتكاری‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردستان دەزانین‮". ‬بۆیە ئەو كاتی‮ ‬روحیەتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوو لە پێناو ئامانجەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و ئەوهەستە كوردایەتی‮ ‬كەپێ هەبوو بۆیە هەر كورد سەردەكەویت بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە دەیزانی‮ ‬كە رۆژێك هەردیت كوردستان ئازاد دەبێت بۆ سەرفرازی‮. ‬

لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد،‮ ‬هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬بەدرو لەشكری‮ ‬كە لەتەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬چەكی‮ ‬لە شان كردووە‮ ‬لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬بۆئێمە گێڕایەوە‮: ‬كە چووینە ئەو دێوی‮ ‬كوردستان هەریەك لە ئێمە لە ناوچەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات نیشتەجێ بووین،‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد ئێمە بەرگریمان كرد كردووە و بۆ ماوەی‮ ‬3-4‮ ‬مانگ زیاتر مەشقی‮ ‬عەسكەریمان كرد،‮ ‬ئێمە زۆر شەڕمان كرد لە سەقز و قاراوە و نەلووس و میانداوب و داستانی‮ ‬ناوبانگی‮ ‬مل قەرەنی‮ ‬كە نزیكی‮ ‬12 ‮ ‬هەڤاڵ تیا بریندار بوون و سەركردەی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئێمە‮ ‬خۆشەوی‮ ‬خەلیل سێلكی‮ ‬كە لێهاتوو بوورەوانەی‮ ‬تەبریزمان كرد و شەهید كرا‮ ‬و دواتر لە رێورەسمێكی‮ ‬عەسكەری‮ ‬تەقە و موسیقا بە شێوەیەكی‮ ‬نیزامی‮ ‬بەخاك سپێردرا،‮ ‬هەتا خەڵكی‮ ‬مەهاباد و دەوروبەری‮ ‬هەڵسوكەوتیان لەگەڵماندا زۆر باش بوو و هەموو لەبەر بارزانیی‮ ‬نەمر بوو،چونكە بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬دەناسی‮ ‬و ئێستاش جەماوەری‮ ‬مەهاباد خۆیان بە‮ ‬یەكێك لە هاوڕێیانی‮ ‬بازانیی‮ ‬نەمر دادەنێن،چونكە دوای‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بارزانیی‮ ‬نەمر وەكیل بوو ئێمەش ئەو هاوكاریانەی‮ ‬كە بۆمانیان كردووە لە بیرمان ناچێت‮.‬

دواتر لەگوندی‮ ‬دورێ سەربەدەڤەری‮ ‬بارزان چاومانكەوت بە پێشمەرگەی‮ ‬خەباتكار و بەشداری‮ ‬بووی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد مام‮ ‬حەمۆ دورێ‮. ‬بەرێزیان بەم شێوەیە ئاماژەی‮ ‬كرد بە رۆڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و پەیوەندی‮ ‬نێوان بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد ئەوەی‮ ‬دەهاتە‮ ‬یادی‮ ‬بەم شێوەیە بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گێڕایەوە‮:‬

بارزانیی‮ ‬نەمر لە بەرگری‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد دەیویست بە دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كوردستان بڵێت،‮ "‬كە ئەوان هیچ كاتێك ناتوانن بستێك لە خاكی‮ ‬كوردستان داگیر بكەن و هەتا زوڵم لەسەر هەر بستێكی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بێت خەبات دەكات‮". ‬بۆیە ئێمە شەری‮ ‬مان و نەمانمان دەكرد‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەمو كاتێك لە ناو بەرەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬دەیفەرموو‮: ‬ئامانجی‮ ‬من تەنها ئەوەیە داخوازیەكانی‮ ‬میللەتم جێبەجێ بكەم و من وەكو پێشمەرگەیەك خەبات دەكەم‮. ‬زۆر جار دەیگوت‮: ‬لە پێناو دوا رۆژی‮ ‬كوردستان دەبێ تەحموولی‮ ‬هەموو رووداوێك بكەین و تەنها بۆ كورد تفەنگ لە شان دەكەم و لە پێناو كوردستان خەبات دەكەم،‮ ‬بۆیە ئێمەش تەحموولی‮ ‬هەموو برسیەتی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬و سەختیەكمان دەگرت،‮ ‬چونكە رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵماندا بوو بۆیە هەموو كاتێك ئامادەی‮ ‬خۆفیداكردن بوین بۆ رزگاری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮. ‬پەیوەندی‮ ‬یەكجار باشیان پێكەوە هەبوو‮.‬

مامۆستا‮ ‬موحسین دزەیی‮ ‬نوێنەری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە كتێبی‮ ‬وێستەگانی‮ ‬ژیانم دەنووسی‮ ‬لە كاتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە ئەمریكادا‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سەربوردەی‮ ‬ئەو شەڕانەی‮ ‬كە لە كۆماری‮ ‬كوردستان لەمەهاباد و دوایی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬بۆ گێڕایەتەوە لەبەشێكی‮ ‬نووسینەكانی‮ ‬دا دەنووسی‮:‬ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سەربوردەی‮ ‬ئەو شەڕانەی‮ ‬بۆ دەگێراینەوە كە دژ بە سوپای‮ ‬ئێران كردوویانە و ئینجا لە مەهاباد پێش ئەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێران بگاتە ئەو شارە ماڵاوایی‮ ‬لە قازی‮ ‬محەمەد كردووە،‮ ‬بارزانی‮ ‬بانگێشتی‮ ‬تاران دەكرێت تا چاوی‮ ‬بە‮ ‬شا‮‬ی‮ ‬ئێران بكەوێت،‮ ‬چەند كەسێك‮ ‬یاوەری‮ ‬دەبن،‮ ‬یەكێك لەوانە خوالێخۆشبوو نوری‮ ‬محەمەدتەها بوو،‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێران بە هەنجەتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانییان دوادەخست‮ ‬،‮ ‬بارزانی‮ ‬و نوری‮ ‬وەك دەستبەسەر وابوون،‮ ‬نوری‮ ‬لەو باوەڕەدا بوو وەك قازی‮ ‬محەمەد لەسێدارە دەدەرین،‮ ‬بۆیە داوا لە بارزانی‮ ‬كرد،‮ ‬كە پێشی‮ ‬ئەو لە سێدارەی‮ ‬بدەن،‮ ‬چونكە نایەوێت دیمەنی‮ ‬بارزانی‮ ‬بەپەتی‮ ‬قەنارەوە ببینێت‮. ‬دوای‮ ‬ماوەیەك ژەنەراڵ عەلی‮ ‬رازمارا كە سوپاسالای‮ ‬ئێران بوو سەردانیان دەكات وادەی‮ ‬دیداری‮‬شا‮ ‬یان پێ دەڵێت،‮ ‬شا سێ رێگای‮ ‬لەبەردەم دانان،‮ ‬یەكەم‮: ‬لە ئێران بمێننەوە و چەكەكانیان تەسلیم بكەن و لە شوێنێك دابنیشن،‮ ‬كە دەسەڵاتدارنی‮ ‬ئێران دەستنیشانی‮ ‬دەكەن‮. ‬دووەم‮: ‬بگەڕێنەوە عێراق‮. ‬سێیەم‮: ‬شەڕی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێران بكەن،‮ ‬بارزانی‮ ‬داوایكرد رێگای‮ ‬بدەن تا بگەڕێتەوە مەهاباد تا راوێژ بە شێخ ئەحمەدی‮ ‬برا گەورەی‮ ‬بكات،‮ ‬چونكە عەشیرەتی‮ ‬بارزان لە ژێر ئەمری‮ ‬ئەو دابوون،‮ ‬بەمجۆرە رێگایان پێدرا تاران جێبیڵین و بگەڕێتەوە كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەگەڵ شێخ ئەحمەد راوێژیان كرد بڕیاریاندا بگەڕێنەوە عێراق و ئەمەیان بە دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێران راگەیاند و داوایانكرد مۆڵەتیان بدەن تا بەفر دەتاوێتەوە،‮ ‬چونكە ئەو كاتە مانگی‮ ‬نیسان بوو و رێگا بەفر دایپۆشیبوون،‮ ‬بەڵام‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێران چاوەڕوانیان‮ ‬نەكرد و هێرشیان هێنا سەر بارزانییەكان،‮ ‬بەمجۆرە شەڕ‮ ‬لە نێوان هەردوو لادا هەڵگیرساو لە هەموو شەڕەكاندا ئێرانیەكان دۆڕاو بوون،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬باردۆخی‮ ‬بارزانیەكان و خانەوادەكانیان زۆر ناخۆش بوو،‮ ‬سوپای‮ ‬ئێران زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سوپا و تەقەمەنی‮ ‬و بەدیلگیرانەوە‮ ‬بەر كەوت‮.‬

لە قەزای‮ ‬سۆران چاومانكەوت بە‮ ‬مامحەمەدئەمین دەرگەڵەیی‮‬،‮ ‬دەربارەی‮ ‬بیرەوەرییەكان لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و رۆڵی‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد و بارزانی‮ ‬نەمر لەو رۆژگارەدا بەرێزیان بەم شێوەیە‮ ‬یادوەرییەكانی‮ ‬بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گێڕایەوە و گوتی‮: ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەردەوام لە خەبات و كوڵنەدان،‮ ‬خاوەن هەڵوێست بوو بۆیە بۆ ئێمە لە هەموو شت گرنگتر ئەوە بوو كە دەبێ پارێزگاری‮ ‬لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بكەین بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر لە ناو دڵی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دەژی‮ ‬و ئاواتی‮ ‬بارزانی‮ ‬تەنها لە پێناو ئازادی‮ ‬و مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮ ‬خەبات بكات بۆ دەسكەوتی‮ ‬زۆر مەزن كە ئازادی‮ ‬كوردستان بوو و دژی‮ ‬بە دوژمنانی‮ ‬ئازادی‮ ‬داگیرخوازان راوەستا،‮ ‬بە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬بەرگری‮ ‬لە كوردستان كرد و لەویشدا هەمان بیرووچوونی‮ ‬بۆ كوردستان هەبوو و هەمیشە گەورەترین زەربەی‮ ‬لە دوژمن دەدا،‮ ‬هەموومان ئامادەی‮ ‬خۆبەخت كردن بووین لە پێناو ئامانجەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە ئومێدی‮ ‬دوا‮ ‬ڕۆژمان بووچۆنت بۆباس بكەم كە ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬لە سیداری‮ ‬پێشەوای‮ ‬كوردان قازی‮ ‬محەمەد و هاوڕێیانی‮ ‬دەكەینەوە كە ئەوان چەند عاشقی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوون،بەڕاستی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد وژەنەراڵ بارزانی‮ ‬زۆر كوردانە و دڵسۆزانە بووە و هەردووكیان لە بنەماڵەێكی‮ ‬دیندار و كوردپەروەر بوون و هەمووجار كارەكانیان پشتبەستن بەخوای‮ ‬ئەنجام دەدا ومێژوو دەزانی‮ ‬كە بارزانیی‮ ‬نەمر چەند هاوكاری‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بووە بۆ كوردایەتی،‮ ‬هەمیشە پێكەوە دەهاتنە ناوبەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و سەردانی‮ ‬ئێمەیان دەكرد و تەوجیهاتیان دەدا و دەیانگوت ئێوە سەردەكەوتن و ورەی‮ ‬ئێمەیان بەرز دەكردەوە،‮ ‬پێشەوای‮ ‬كوردان قازی‮ ‬محەمەد گەشبین بوو بە بارزانیی‮ ‬نەمرچونكە پاراستنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد زیاتر لە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو لەشكر دا بوو كە توانیمان ئیسپات بكەین دەتوانین بەرگری‮ ‬لە كوردستان بكەین‮. ‬

لە پیرمام چاومان بە هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مامكازم شانەدەری‮ ‬كەوت كەبەشدار كردووە لەبەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لەمەهاباد‮. ‬لە بارەی‮ ‬تەسلیم كردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە لایەن پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بە ئەمانەت بە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬مام‮ ‬كازم شانەدەری‮ ‬گوتی‮:‬

دوایی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بارزانیی‮ ‬نەمر فەرمانی‮ ‬بە ئێمەی‮ ‬لەشكر و هێزی‮ ‬بارزانییەكاندا‮ ‬،‮ ‬كە لە سەقز و سەردەشت بگەڕێنەوە مەهاباد،‮ ‬هەرچی‮ ‬خێزان هەبوو بنێردڕێتە شنۆ و نەغەدە،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر چوو لای‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد وە پێ راگەیاند‮: "‬دەتەوێت چ بكەی،‮ ‬چ بڕیارەك بدەی،‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد پێ فەرموو‮: ‬من‮ ‬بە خۆشی‮ ‬لەگەڵ خەڵكی‮ ‬مەهاباد بووم و بەنەخۆشی‮ ‬لە گەڵ خەڵكی‮ ‬مەهاباد دەبم،‮ ‬دەمەوێت خۆم فیدا بكەم بۆ ئەوەی‮ ‬خوێنی‮ ‬مەهابادییەكان نەڕژێ،‮ ‬خۆم دەدەم بە دەستی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێرانیەوە‮". ‬ئینجا پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بە بارزانی‮ ‬گوت‮: "‬جگە لە پیاوەكانی‮ ‬خۆت،‮ ‬پشت بە كەس مەبەستە،‮ ‬زۆر لەوانەی‮ ‬سوێندیان بۆ من خوارد بوو،‮ ‬كە چی‮ ‬ئێستا خزمەتی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێرانی‮ ‬دەكەن ودەمەوێت لە سەرۆك هۆزەكان وریا بی‮!! ‬و بڕوایان پێ نەكەیت‮!!. ‬تكاش دەكەم بە زووترین كات مەهاباد بەجێبهێڵە تا لێرە لە گەڵ لە شكری‮ ‬ئێران بەگژ‮ ‬یەكدا نەچن‮". ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پێ فەرموو‮: "‬تۆ و هاوڕێكانت لە گەڵ ئێمە وەرەن،‮ ‬ئەگەر نانێكمان هەبێت پێكەوە دەیخۆین،‮ ‬خۆتان رادەستی‮ ‬دوژمنەكان مەكەن،‮ ‬چونكە هەر دەتكۆژن‮". ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بە بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬فەرموو‮: "‬ئێوە بڕۆن‮" ‬دواتر قازی‮ ‬محەمەد بە گریانەوە بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬ماچ كرد و گوتی‮: "‬با ژیانی‮ ‬من فیدای‮ ‬هاونیشتیمانەكانم بێت‮"‬،‮ ‬ئینجا ئاڵایێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە گیرفانی‮ ‬دەرهێنا و بە بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬گوت‮: "‬ئەمە رەمزی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬دەتدەمێ وەكو راسپاردەیەك ئەم ئەمانەتە بپارێزن،‮ ‬تا رۆژێك لە رۆژان ئەم ئاڵایە لە كوردستانی‮ ‬ئازاد هەڵبكرێت،‮ ‬لە تۆ زیاتر كەس بە شایانی‮ ‬هەڵگرتن و پاراستنی‮ ‬ئەم ئەمانەتە نازانم‮". ‬ئەوە بوو بارزانیی‮ ‬ەمر ئاڵاكەی‮ ‬لە پێشەوا قازی‮ ‬وەرگرت و پەیمانی‮ ‬داێی‮ ‬هەتا دوا هەناسە خەبات بكات بۆ راگرتنی‮ ‬ئەو ئاڵا پیرۆزەو بە دەستهێنانی‮ ‬مافە نەتەوەییەكان بۆ گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬دواتر هەردووكیان خواحافیزیان لە‮ ‬یەكتر كرد،‮ ‬هەرچەندە بارزانیی‮ ‬نەمر دەیزانی‮ ‬كە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد دەكوژن و دواتر لە رادیۆ گوێمان لێبوو كە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و هاوڕێكانی‮ ‬لە سێدارە دران‮.‬

ئێمە‮ ‬500‮ ‬لە هەڤاڵان لە گەڵ رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر كە بە مان و نەمان رێگای‮ ‬سەختی‮ ‬لە پێناو كوردستانمان هەڵبژارد،‮ ‬پەنامان بردەبەر سۆڤیەتی‮ ‬جاران‮ ‬لە پێناو مافەكانی‮ ‬كوردستان و دوای‮ ‬12 ‮ ‬ساڵ گەڕانەوەكان بەشداریمان كرد لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان كرد،‮ ‬كەخەباتكی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوو لە پێناو ئەمڕۆ،‮ ‬بۆیە بەرهەمی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد ئاڵای‮ ‬كوردستان و سرودی‮ ‬ئەی‮ ‬رەقیبە،‮ ‬پێشمەرگەیە،‮ ‬ئەوە بەرهەمی‮ ‬كوردستانە لە مەهاباد كەهەتا ئەمڕۆ ماوە‮. ‬ئەوە ئاڵای‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستانە كە لە باشووری‮ ‬كوردستان هەڵدرایتەوە و ئەو ئاڵایە رەمزی‮ ‬هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەو ئاڵایەی‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد دا كە پێشەوای‮ ‬كوردان قازی‮ ‬محەمەد‮ ‬دایە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە بە ئەمانەت بپارێزێت،‮ ‬ئەو ئاڵایە ئاواتی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و بارزانیی‮ ‬نەمر بووە كە ئەمڕۆ بە ئازادی‮ ‬لە كوردستان و دام و دەزگایەكان دەدەرەوشێتەوە،‮ ‬بۆیە نابێ ئەو دەسكەوتانە لە بیر بكەین لە سایەی‮ ‬ئەوان ئێمە ئەمڕۆ خاوەن ئاڵای‮ ‬كوردان و حكوومەت و پارلەمان و خاوەن سەرۆكی‮ ‬كوردستانین ئەویش سەرۆك مسعود بارزانیە و وەكو باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬نەتەوەییمان بەردەوام خەبات دەكات بۆ ئاشتی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و بەرقەراری‮ ‬سەروەری‮ ‬كوردستان‮. ‬سڵاو رێز و نوازش بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و هاوڕێیانی‮ ‬و سەرجەم شەهیدانی‮ ‬كورد و كوردستان و پێوستە هەموو سالێك ئەم‮ ‬یادە مەزنە بە شكۆدارییەوە بكەینەوە و دەبێ نرخی‮ ‬ئەم دەستكەوتانە بزانیین وبە باشترین شیوە بپارێزین‮.‬

سەرچاوەكان‮:‬

كتێبی‮‬بوونیاتنەرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان‮‬،نووسینی‮ ‬سەفەر ژاژۆكی‮.‬

‮ ‬كتێبی‮‬وێستگەكانی‮ ‬ژیانم،‮ ‬موحسێن دزەیی‮ ‬بەشی‮ ‬سێیەم و كۆتایی‮.‬

چاوپێكەوتنم لەگەڵ چەندهەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشمەرگە بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌