2018-03-31

خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی

ئۆریلیا ڤانیا ویاناندا‮ ‬Aurellia Vania ئەو كچە تازەپێگەیشتووەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئیندۆنیسیایە كە هێشتا تەمەنی‮ ‬نەگەیشتۆتە‮ ‬14 ساڵ توانیوەیەتی‮ ‬پۆڵینی‮ ‬یەكێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بگەیەنێتە‮ ‬1913? بەڵام بەشێوەیەك خۆی‮ ‬تێكەڵی‮ ‬وەرزشی‮ ‬شەترەنج كردووە كە پێی‮ ‬وایە بۆ گویشتن بە بڕوانامەی‮ ‬پزیشك‮ ‬یان ئەندازیار،‮ ‬ئەوا شەترەنجە هاوكاری‮ ‬دەبێت بۆ هاتنەدی‮ ‬ئەم خەونەی‮ ‬كە ئێستا قوتابی‮ ‬پۆلی‮ ‬12یە لە ئامادەییەكی‮ ‬سەرابایاGKB ڤانیا لە دیمانەیەكی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتدا باس لە ژیانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و تیشك دەخاتە سەر بەشدارییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەم وەرزشەدا‮.‬

ئۆریلیا ڤانیا گوتی‮: ‬شەترەنجم زۆر خۆش دەوێ،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬خانەوادەكەمان كەسیان شەترەنج ناكەن،‮ ‬بەڵام ئەمە نەبۆتە رێگر بۆ ئەوەی‮ ‬واز لە حەز و ئارەزووەكەم بهێنم،‮ ‬بۆیە شەترەنجیشم هەڵبژارد چونكە وەرزشێكی‮ ‬سەرنج راكێش و بەسوودە و هیچ خەرجییەكی‮ ‬تێناچێت و لەهەمووی‮ ‬گرنگتریش ئەوەیە كە مێشكی‮ ‬مرۆڤ چالاكتر دەكات و‮ ‬یارمەتیدەرە لە بڕوابەخۆبوونی‮ ‬زیاتر و دان بەخۆداگرتن،‮ ‬

ئەو كچە شەترەنجزانە ئیندۆنیسییە زیاتر گووتی‮: ‬لە ساڵی‮ ‬2014 كە ئەوكات تەمەنم‮ ‬10 ساڵان بوو بەفەرمی‮ ‬دەستم بەیاریی‮ ‬شەترەنج كرد،‮ ‬یەكەمین بەشداری‮ ‬نێودەوڵەتیشم لە پاڵەوانێتی‮ ‬بیالاراجا بوو كە لە جاكارتا بەڕێوەچوو،‮ ‬كە خۆشبەختانە توانیم پلەی‮ ‬دووەم لە كچانی‮ ‬خوار تەمەن‮ ‬14 ساڵی‮ ‬بەدەست بهێنم،‮ ‬هەروەها لەهەمان ئاست بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬جامی‮ ‬كاجاتی‮ ‬ئیندۆنیسیم كرد و هەم دیسان پلەی‮ ‬دووەمم بەدەستهێنا،‮ ‬بەگشتی‮ ‬تا ئێستا چوار میدالیای‮ ‬برۆنزم لە خوار تەمەنكانی‮ ‬12 و‮ ‬14 لەسەر ئاستی‮ ‬كچانی‮ ‬ئیندۆنیسیا بەدەست بهێنم‮.‬

لە كۆتاییدا ئۆریلیا ڤانیا گووتی‮: ‬شەترەنج بۆ من تەنها ئارەزوویەكە و ئامانجی‮ ‬سەرەكیم لە ژیانمدا ببمە پزیشك و پیم وایە شەترەنج هاوكار و‮ ‬یارمەتیدەرم دەبێت بۆ گەیشتن بەم ئامانجەم،‮ ‬بەڵام خەونی‮ ‬گەورەم ئەوەیە بڕوانامەی‮ ‬فیداماستەری‮ ‬ئافرەتان‮ ‬WFM بەدەست بهێنم و دڵنیاشم لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەو ناونیشانە هەڵدەگرم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌