2018-03-26

دیدار‮: ‬بەرهەم شێخ عزەدین
نووسەر و رۆژنامەنووس و سینەماكار سەردار زەنگنە لەدایكبووی‮ ‬سالی‮ ‬1959 كەركوكم،‮ ‬هەڵگری‮ ‬بروانامەی‮ ‬دبلۆم لە شانۆ و بكالۆریوس لە هونەری‮ ‬سینەما‮ ‬لە كۆلیژی‮ ‬هونەرەجوانەكانی‮ ‬بەغدا بەشی‮ ‬سینەما.خاوەنی‮ ‬7 كورتە فیلمم وەك ئەكتەر و سیناریۆنووسیش لەچەند فیلمیكدا رۆڵم هەبوە و لەبەشێك لە مهرەجانە سینەماكانی‮ ‬ناوخۆ و دەرەوە بەفیلم بەشدار بووم.و ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد لقی‮ ‬كەركوك و سەندیكای‮ ‬رۆژنامەنووسانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬عێراق و ئەندامی‮ ‬سینەماكارانی‮ ‬عێراقم،حاڵی‮ ‬حازر وەك مامۆستای‮ ‬هونەر لە دواناوەندییەكی‮ ‬كچان لە دەرەوەی‮ ‬كەركووك وانەدەڵێمەوە‮ ‬،لەبواری‮ ‬ئەدەب و رۆژنامەگەریشدا لە زۆربەی‮ ‬سایت و رۆژنامەو گۆڤارەكانی‮ ‬كوردستان كارم كردووە‮ ‬و خاوەنی‮ ‬3 كتیبی‮ ‬بڵاوكراوە م بەهەردوو زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮.‬ئەمانە وتەی‮ ‬سەردارزەنگەنەی‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬سینەمای‮ ‬بون كەلەدەست پێكی‮ ‬دیمانەكەی‮ ‬بۆخەباتی‮ ‬كرد‮:‬
خوێندنەوەتان بۆ رەوشی‮ ‬سینەمای‮ ‬ئەمرۆی‮ ‬كوردی‮" ‬ئایا بە فعلی‮ ‬شتێكمان هەیە بەناوی‮ ‬سینەمای‮ ‬كوردی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬سینەمای‮ ‬گەلانی‮ ‬جیهان ؟
زۆر جار پرسیاری‮ ‬ئەوە دەكرێت ئاخۆ كورد سینەمای‮ ‬هەیە،‮ ‬من لەوەڵامدا دەڵێم نەخێر كورد سینەمای‮ ‬نیە فیلمی‮ ‬هەیە،‮ ‬راستە دەرهێنەری‮ ‬باش و ئەكتەری‮ ‬باش و بەرهەمی‮ ‬باشیشمان هەیە و هەندێك لە فیلمەكان لە مهرەجانە نێودەوڵەتییەكان خەڵاتی‮ ‬باشیان بەدەست هێناوە وەلێ ئەمە مانای‮ ‬ئەوە نیە ئێمە سینەمای‮ ‬تایبەت بەخۆمان هەبێت،‮ ‬كورد خاوەنی‮ ‬دەیان مەرگەساتی‮ ‬وەك ئەنفال و كیماباران و هەڵەبجە و گۆری‮ ‬بەكۆمەڵن‮ ‬و دەیان فیلمی‮ ‬جوان لەسەریان بەرهەم هێنراوە،‮ ‬بەڵام هەموو ئەوانە‮ ‬هەوڵێكە بۆ دروستكردنی‮ ‬سینەما،‮ ‬سینەما هونەرو پیشەسازییە،‮ ‬ئیمە نەمانتوانیووە بازاری‮ ‬تایبەت بەخۆمان هەبێت بو ئەوەی‮ ‬فیلمەكانی‮ ‬تێدا ساغ‮ ‬بكەینەوە‮ ‬،‮ ‬كە دەڵێم پیشەسازییە مەبەستم دەبێت ئەو فیلمانە كە بەملیۆنەها دۆلار بەرهەم دەهێنریت هیج نەبێت نیوەی‮ ‬ئەو پارەیە بەدەست بهێنینەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬لەوڵاتانی‮ ‬تر ئەو فیلمانە لەیەك ساتدا زیاتر لە‮ ‬50 هۆڵ نمایش دەكرێن‮ ‬و رەنگە لەهەفتەی‮ ‬یەكەمدا ئەو پارەیەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەدەستبهێنیتەوە دواتر قازانجێكی‮ ‬زۆریش بكەن،‮ ‬بۆیە دەلێم ئێمە لە كاتێكدا هۆڵێكی‮ ‬شایستەی‮ ‬سینەمامان نەبێت چۆن بڵێن سینەمامان هەیە،‮ ‬ئەوەتا لەكەركووك سەرجەم هۆڵەكانی‮ ‬دوێنی‮ ‬وەك پارك‮ ‬یان كۆگا بەكار دەهێنرین ئەمە لە كاتێكدا لە پەنجاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو ئێمە لە كەركوك سینەمامان هەبووە‮.‬
بۆچی‮ ‬سینەما وەكوو میدیایەكی‮ ‬دەنگ و رەنگدار بەردەوام لە لایەن حكومەتە ناوەندیەكان بەرەنگاری‮ ‬كراوە؟
دەتوانین بڵین بایەخی‮ ‬پێنەدراوە‮ ‬،لە عێراق لەساڵانی‮ ‬هەشتاكانەوە سینەمامان نەماووە كەچی‮ ‬ساڵی‮ ‬1909 بۆ‮ ‬یەكەم جار فیلم لە عێراق نمایش كراوە،‮ ‬لەسەردەمی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس سینەما تەنیا لەخزمەتی‮ ‬بەعسدا بووە و زۆربەی‮ ‬ئەو فیلمانەی‮ ‬ئەو سەردەمەش بەشان و باڵی‮ ‬ئەو حیزبە هەڵیان دەدا و رێگە نەدراوە هەموو جۆرە فیلمێك بەرهەمبهێنرێت و ئەوانی‮ ‬دیكەش سانسۆریكی‮ ‬زۆریان لەسەر بووە‮ ‬و نەتوانراوە فیلمێكی‮ ‬رەخنە ئامێز دژی‮ ‬حكومەت‮ ‬یان بابەتیكی‮ ‬دیكەی‮ ‬لەو جۆرە بەرهەم بهینن،‮ ‬ئەمرۆش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەپاڵ ئەم بارودۆخە نالەبارە زۆربەی‮ ‬ئەو فستیفاڵانەی‮ ‬سازدەدرێن لەرێگەی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەتەوەن‮ ‬،‮ ‬دیارە مهرەجانی‮ ‬سینەمای‮ ‬نێودەڵەتی‮ ‬سلێمانی‮ ‬باشترین نموونەیە كە سەرجەم ئەو پارانەی‮ ‬بۆ بەریوەبردنی‮ ‬ئەو مەهرەجانە تەرخان كراوە لەرێگەی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەتەوەن و‮ ‬یەك فلسی‮ ‬حیزب و حكومەتی‮ ‬تێدا نەبووە و پێم وایە مهرەجانەكانی‮ ‬هەولێر و دهۆكیش بەهەمان شێوە‮. ‬هەڵبەت ئەو بەرەنكاربوونەوەش كە جەنابت باسی‮ ‬لێوە دەكەیت هەر بۆ ئەوەیە كەفیلمی‮ ‬سینەما پەیامێكی‮ ‬هێندە‮ ‬كاریگەرو راستەوخۆی‮ ‬هەیە كە دەتوانیت تەختی‮ ‬شاهانەلەهەر وڵاتێك‮ ‬سەرەو ژێر بكات‮.‬
سینەمای‮ ‬كوردی‮ ‬زیاتر بە شێوازێكی‮ ‬واقعیی‮ ‬كار دەكات‮" ‬ئایا ئەمە بەو مانایە دێ كە توانای‮ ‬نییە خۆی‮ ‬لە قەرەی‮ ‬دنیای‮ ‬خەیاڵ بدات ؟
هیج شتێك لە خەیاڵ بەدەر نیە بەسینەماشەوە،‮ ‬سینەما خەونە،‮ ‬ئاواتە،‮ ‬پەیامە،‮ ‬بەلای‮ ‬كوردەوە پەیامی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬زوڵملێكراوە بۆئەوەی‮ ‬خواست و ئاوات‮ ‬و نەهامەتییەكانی‮ ‬بەدونیای‮ ‬دەرەوە ئاشنا بكات،‮ ‬بەڵام بەشێوەی‮ ‬فەنتازیا‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد لەمەشدا سەركەوتوو نەبوینە،‮ ‬ئێمە كاتێك باس لە ئەنفال و كیماباران و كاولكردنی‮ ‬كوندەكان دەكەین‮ ‬دێن‮ ‬یەكسەر تۆب و تەیارە و پۆستاڵی‮ ‬رەش دەردەكەین كە دەكرا بە شێوەی‮ ‬فەنتازیا و لەرێگەی‮ ‬دوو خۆشەویست بۆ نموونە باس لە ئازارو مەینەتییەكانمان بكەین و تەرحی‮ ‬كێشەكان بەشێوەیەكی‮ ‬راستەوخۆ دەرنەخەین،‮ ‬ئەمە هەڵەی‮ ‬ئێمەیە كە بەشیوەیەكی‮ ‬راستەوخۆ كاردەكەین‮ ‬كە دەكرا‮ (‬رەمز‮ ) ‬مان بەكاربهێنانە‮ ‬هەربۆیە‮ ‬ناشتوانین خۆمان لەشانی‮ ‬سینەمای‮ ‬جیهانی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬وەك توركیاو ئێران بدەین‮ .‬
هەست دەكرێ لە فیلمەكان كە لە وڵاتانی‮ ‬توركیە،‮ ‬ئێران و عێراق بەرهەم دێن زۆرترینیان نەتەوەی‮ ‬كورد بە شێوازێكی‮ ‬ناشیرین و ناواقیعیانە نیشان دەدن،‮ ‬كەچی‮ ‬تا ئێستا بەرپەرچ دانەوەیەكی‮ ‬دیار لەلایەن سینەما كارانی‮ ‬كورد بەدی‮ ‬نەكراوە؟‮ ‬
ناشرینكردنی‮ ‬كورد لەلایەن هەندێ وڵاتی‮ ‬دراوسێ لەزۆربەی‮ ‬بوارەكان بەسینەماوەشە كارێكی‮ ‬سیاسییە،‮ ‬هەندێ‮ ‬درامای‮ ‬توركی‮ ‬هەن راستەوخۆ كاربۆناشرینكردنی‮ ‬ناوی‮ ‬كورد و دۆزی‮ ‬كورد دەكەن و كە دەكرا ریگرییان لی‮ ‬بكرایەو‮ ‬بەردەر لەوەش زۆربەی‮ ‬دراما دۆبلاژە توركییەكان رەوشتی‮ ‬ناشرین پیشان بە بینەری‮ ‬كور و كچی‮ ‬كورد دەدەن،‮ ‬سەرباری‮ ‬هەموو ئەمانەش دەبینین‮ ‬هەندێك لەو ئەكتەرە ناودارانەی‮ ‬ئەو درامایانە چۆن پشتگیری‮ ‬لە هێرشی‮ ‬توركیا بۆسەر عەفرین دەكەن كە هەندێكیشیان بەرەگەز كوردن،‮ ‬بۆ مەسەلەی‮ ‬بەرپەرچدانەوەش ئەوە ئەركی‮ ‬حكومەتە ئەو درامانە قەدەغە بكات كە لە كەناڵە كوردییەكان پەخش دەكرێن‮.‬
ئەگەر سینەمای‮ ‬كوردی،‮ ‬پۆلین بكەین بەلای‮ ‬ئێوەوە زیاتر سینەمایەكی‮ ‬سیاسیه‮ ‬یان كۆمەلایەتی‮ ‬بۆچیش ؟
دەكرێت سینەما بۆ مەبەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هاوكات بۆ مەبەستی‮ ‬كۆمەڵایەتیش‮ ‬بەكاربێنین ئیمە وەك كورد بۆ هەردوو مەبەست بەكارمان هێناوە بەڵام وەك پێوست نا و زۆرجار نەمانتوانیوە خۆمان بەجوانی‮ ‬لەقەرەی‮ ‬ئەو بابەتانە بدەین،‮ ‬ئەمەش بەمانای‮ ‬ئەوە نیە فیلمی‮ ‬باشمان نەبێت و ناشمەوێت لە ماندووبونی‮ ‬زۆر كەس كەمبكەمەوە و بگرە چەند فیلمێكی‮ ‬باشمان هەیە كە لە مهرەجانە سینەماییە جیهانییەكان رۆڵی‮ ‬باشیان هەبووە و خەڵاتی‮ ‬باشیشیان بەدەستهێناوە بەڵام ژمارەیان كەمە و وەك پێویست نین‮.‬
هەر لەسەرەتاوە سینەماكارانی‮ ‬كورد بۆ باس كردنی‮ ‬كێشە و ئازارەكان دەیانویست‮ ‬وەكوو هونەرێك كەڵكلە سینەما وەربگرن‮. ‬ئایا وەریانگرت؟
وەك پێشتر ئاماژەم پێدا هەموو میللەتێك دەتوانێت لەرێكەی‮ ‬سینەماوە ئازار و مەینەتییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە جیهانی‮ ‬دەرەوە ئاشنا بكات ئەگەر بەجوانی‮ ‬كاری‮ ‬بۆ بكات،كوردیش كەم‮ ‬یا زۆر ئەوەی‮ ‬كوردووە،‮ ‬خۆ ئەگەریش سینەما نەبوایە كەس نەیزانی‮ ‬كورد چییەو ئازارو مەینەتییەكانی‮ ‬چین و فیلمی‮ ‬پێشمەركەش‮ ‬یەكێكە لەو فیلمانەی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و ناوبانكی‮ ‬پێشمەركەی‮ ‬بەدونیای‮ ‬دەرەوە ناساند لەپاڵ چەند فیلمێكی‮ ‬تر كەبۆهەمان مەبەست پەیامی‮ ‬خۆیان گەیاندووە جا بۆ مەبەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت‮ ‬یان كۆمەڵایەتی‮ ‬یان ناساندنی‮ ‬ژیان و كللتووری‮ ‬كوردی‮ .‬
سینەمای‮ ‬كوردی،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬جەنابت لەو نێوەندە كار دەكەی‮"‬وەكو كایەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬حكومەت گەندەلی‮ ‬تێدایە؟
گەندەڵی‮ ‬لەسەرجەم بوارەكاندا بوونی‮ ‬هەیە بەسینەماشەوە،‮ ‬هەندێك جاریش گۆیبیستی‮ ‬ئەوە دەبین و دەڵێن ئەو گەندەڵییەی‮ ‬لە بواری‮ ‬هونەرو ئەدەب و رۆشنبیریدا هەیە هیچی‮ ‬لە بوارەكانی‮ ‬تر كەمتر نییە بەسینەماشەوە،‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 كاتێك لە بەغدابووم ئەوكات بەغدا وەك پایتەختی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬هەڵبژێردرا و پارەیەكی‮ ‬زەبەلاح لەلایەن وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬عێراق بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬فیلم سەرف كرا بەتایبەتی‮ ‬بۆ چەند فیلمێكی‮ ‬درێژ ئەو كات گلییەكی‮ ‬زۆر هەبووە كە جگە لەوەی‮ ‬لە هەرفیلمێك برێك پارە گلدراوەتەوە ئەمە جگە لە دزینی‮ ‬بڕە پارەیەكی‮ ‬تر بە شێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بە ناوی‮ ‬چەند لیژنەیەكەوە‮  ‬كە لە بنەرەتدا ئەو لیژنانە وەهمی‮ ‬بوونە و دەرهێنەری‮ ‬ئەو فیلمانە ناچار بووە لەگەڵ‮ ‬بەرێوبەری‮ ‬بەهەمهێنەر واژۆی‮ ‬لەسەر پلانی‮ ‬بودجەی‮ ‬فیلمەكە بكات،‮ ‬من بۆخۆم ئەو كات ئەوەم بەسەرهات و كورتە فیلمیكی‮ ‬خۆم بەناوی‮ ( ‬التغیر‮ ) ‬كە سیناریۆكەیەم نوسیوبوو هەر خۆشم دەرمدەهێنا‮ ‬رەزامەندی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬عێراقم بەدەستهینا كە‮ ‬50 ‮‬ ملیۆن دینارم بۆ سەرف بكەن‮ ‬بەڵام من ئامادەنەبووم ئەو فیلمە بەرهەم بهێنم چونكە هەر ئەو رۆژە لەنێو كافتریای‮ ‬فەرمانكەی‮ ‬سینەما و شانۆی‮ ‬بەغدا لەكاتی‮ ‬دیاریكردنی‮ ‬پارەی‮ ‬كاستەكە‮ ‬وەك مەزەندەم كرد‮ ‬22 ‬ ملیۆن دیاری‮ ‬فت دەبوو بەناوی‮ ‬چەند لیژنەیەكەوە كە خۆیان و بۆخۆیان دایان نابوو،‮ ‬خۆ لە هەرێمیش بەهەمان جۆر پێش قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كەم‮ ‬یان زۆر ئەو گەندەڵییە هەبووە و هەموو كەس ئەوە باش دەزانێت ونامەوێ لەسەر زاری‮ ‬منەوە بێت‮ .‬
چۆن لە ئایندەی‮ ‬سینەمای‮ ‬كوردی‮ ‬دەروانی؟
وەك پێشتریش ئاماژەم پێدا ئیمە شتێكمان نیە بەناوی‮ ‬سینەماوە و ئیمە فیلمان هەیە نەك سینەما و ئەوەشی‮ ‬هەیە هەوڵی‮ ‬تاكە كەسی‮ ‬چەند كەسێكە،‮ ‬سینەمای‮ ‬كوردی‮ ‬ئەمرۆ زۆر سستە ئەم قەیرانە داراییەش كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر دروست كردووە و ئومێدیشم بەبەشێك لەدەهێنەران هونەرمەندان هەیە كە ئەسپی‮ ‬خۆیان زیاتر تاوبدەن لە مهرەجانە سینەماییە جیهانییەكان و رۆڵی‮ ‬زیاتریان‮ ‬هەبێت و خەڵاتی‮ ‬باشتر بەدەست بهێنن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌