2018-03-25

هەمزە سەرحان

هونەرمەند‮ ‬هەڵوێست‮ ‬دوای‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆر كاركردن بۆ بەرهەمی‮ "‬مام لالۆ‮" ‬كلیپی‮ ‬ئەو‮ ‬بەرهەمەی‮ ‬بڵاوكردەوە.مام لالۆ ئەو بەرهەمەی‮ ‬هەڵوێستە چەند مانگێكە‮ ‬ڕێكلامی‮ ‬بۆ دەكات و دوای‮ ‬پێشكەشكردنی‮ ‬لە ئاهەنگی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬لەكۆنسێرتێكی‮ ‬تایبەت،‮ ‬بەرهەمەكەی‮ ‬بەشێوەی‮ ‬ڤیدیۆكلیپ‮ ‬بڵاوكردەوە‮. ‬بەرهەمەكەی‮ ‬هەڵوێست ئاواز‮ ‬و‮ ‬هۆنراوەی‮ ‬هونەرمەند‮ ‬سالار سەلمانە و‮ ‬پێشتر لەلایەن ئەوهونەرمەندەوە وتراوە،‮ ‬هەڵوێست بە‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬سالار سەلمان بەرهەمەكەی‮ ‬وتۆتەوە‮. ‬هەڵوێست محەمەد لە دایكبووی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجە دەرچووی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬ئەندازیارییە،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار لە ساڵی‮ ‬2012‮ ‬دەستی‮ ‬بە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬كردووە،‮ ‬خاوەنی‮ ‬دوو ئەلبووم و چەندین‮ ‬كلیپ و گۆرانی‮ ‬سنگڵە،‮ ‬دوایین كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬گورانییەك‮ ‬بوو بە‮ ‬ناوی‮ "‬كەمەرە شل‮" ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ ئەفشین شوكری‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌