2018-03-24

خەبات/زانكۆ جاف‮

ئێران و وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی،‮ ‬بەرەبەرە لە كۆتایی‮ ‬وادەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬بۆ پێداچوونەوە بە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬نزیك دەبێنەوە‮. ‬بە گوێرەی‮ ‬ئەو زانیاریانەی‮ ‬كە ئاژانسەكانی‮ ‬هەواڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬و‮ ‬یەك لەوان ئاژانسی‮ ‬رۆیتەرز،‮ ‬ئاشكرایان كردووە‮. ‬سێ وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬فەرەنسا و بەریتانیا دانوستان و گفتوگۆی‮ ‬ژێربەژێریان لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬دەستپێكردووە،‮ ‬بەڵام نەك لە بارەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی،‮ ‬بەڵكو لەبارەی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬ئێران لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮.‬

هەنگاوی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەوروپییەكان

رۆژنامەی‮ ‬تایمی‮ ‬ئیسرائیلی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬كردووە،‮ ‬خولی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەم گفتوگۆیانە لە میانەی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن،‮ ‬بەڕێوەچووە‮. ‬هاوكات ئاژانسی‮ ‬رۆیتەرز دەڵێت،‮ ‬بڕیارە خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬دانوستانەكانی‮ ‬ئێران و وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی،‮ ‬لە ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت‮. ‬لەبارەی‮ ‬تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خولی‮ ‬یەكەمی‮ ‬دانوستانەكان،‮ ‬ئاژانسی‮ ‬رۆیتەرز رایگەیاندووە،‮ ‬دەستوەردانەكانی‮ ‬ئێران لە‮ ‬یەمەن و پڕچەككردنی‮ ‬حوسییەكان بە موشەكی‮ ‬بالیستی،‮ ‬تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خولی‮ ‬یەكەم بووە‮ ‬،‮ ‬بە گشتیی‮ ‬ئامادەبوونی‮ ‬سەربازی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسداران و سوپای‮ ‬قودس لە سووریا،‮ ‬عێراق،‮ ‬لوبنان‮ ‬و‮ ‬یەمەن بابەتی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬خولەكانی‮ ‬داواتر دەبن‮.‬

هێشتنەوەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی

بەپێی‮ ‬راپۆرتەكان‮ ‬ئەم گفتوگۆیانە لەسەر داوای‮ ‬دۆناڵد ترەمپی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا ئەنجامدەدرێن‮. ‬هاوكات ئەوروپییەكان لە هەوڵدان،‮ ‬بڕوا بە سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بهێنن كە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬وەك خۆی‮ ‬بهێڵێتەوە‮. ‬بە گوتەی‮ ‬دیبلۆماتكارێكی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەوروپی‮ ‬كە ناوی‮ ‬ئاشكرا نەكراوە و بەشداری‮ ‬دانوستانەكانی‮ ‬میونش بووە‮. ‬هەڵوێست و روانگە‮ ‬و چاوەڕوانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوایی‮ ‬سەبارەت بە دەستوەردانەكانی‮ ‬ئێران لە‮ ‬یەمەن،‮ ‬بەروونی‮ ‬گەیێندراوەتە ئێرانییەكان و ئەوانیش لە وەڵامدا،‮ ‬هەر جۆرە دەستوەردانێكیان لە‮ ‬یەمەن رەتكردۆتەوە‮. ‬بەپێی‮ ‬لێدوانی‮ ‬ئەم دیبلۆماتكارەی‮ ‬رۆژئاوا،‮ ‬هاوكاری‮ ‬لایەنی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لەم گفتوگۆیانە ئەرێنی‮ ‬بووە‮.‬

ئەگەری‮ ‬سزادانی

زیاتری‮ ‬ئێران

رۆژنامەی‮ ‬تایمزی‮ ‬ئیسرائیل،‮ ‬بە گێڕانەوە لە سەرچاوەكانی‮ ‬نوسیویەتی،‮ ‬رۆژئاواییەكان لەبارەی‮ ‬بەردەوامبوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تێكدەرانە و دەستوەردانەكانی‮ ‬تاران لە كاروباری‮ ‬ناوچە،‮ ‬بە روونی‮ ‬قسەیان لە گەڵ لایەنی‮ ‬ئێران كردووە‮. ‬هۆشدارییان داوەتێ و پێیان راگەیێندراوە،‮ ‬نەگۆڕینی‮ ‬ئەم سیاسەتە،‮ ‬سزای‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬بە دواوە دەبێت‮. ‬هەوڵەكان بۆ قەناعەتهێنان بە سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬مانەوەی‮ ‬لە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی،‮ ‬لە كاتێكدایە كە عەباس عێراقچی،‮ ‬جێگری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران دەڵێت،‮ ‬ئەگەر ئێران بە هۆی‮ ‬ئەم رێككەوتنەوە سوودمەند نەبێ،‮ ‬لێی‮ ‬دەكشێتەوە‮.‬

18ی‮ ‬فێبریوەری‮ ‬بوو كە محەمەد جەواد زەریف،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران لە كۆنفڕانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونش بەشداری‮ ‬كرد‮. ‬هاوكات لە گەڵ بەڕێوەچوونی‮ ‬ئەم كۆنفڕانسە،‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬لایەنی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لە گەڵ رۆژئاواییەكان بەڕێوە چووە‮. ‬بە بێ ئەوەی‮ ‬میدیایی‮ ‬بكرێتەوە‮. ‬بڕیارە خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەم گفتوگۆیانە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬مارس لە ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت‮. ‬ئەمە نەریتێكی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئێران بووە،‮ ‬هاوكات لە گەڵ ئەوەی‮ ‬جەختدەكاتەوە كە رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬و گفتوگۆی‮ ‬سەرلەنوێ لە بارەی‮ ‬ئەم دۆسیە،‮ ‬قابیلی‮ ‬قبوڵ نییە،‮ ‬بەڵام دەركەوت كە بە خشكە و بە بێ دەنگی‮ ‬و دوور لە چاوی‮ ‬كامێراكان،‮ ‬راكێشی‮ ‬سەر مێزی‮ ‬دانوستان كراوە‮. ‬پێشتریش هاوشێوەی‮ ‬ئەم دانوستانە ژێر بە ژێرانە،‮ ‬لە ئێران روویداوە‮. ‬نموونەی‮ ‬بەرچاو،‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬نهێنی‮ ‬لایەنی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و ئەمەریكی‮ ‬بوو لە عەمان،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬خولی‮ ‬پێشووی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئێران بەڕێوە بچێت‮.‬

گفتوگۆی‮ ‬ژێربەژێر و داخراو

ئێستا كە هەواڵی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬داخراو و ژێربەژێری‮ ‬ئێرانییەكان و رۆژئاواییەكان،‮ ‬كەتۆتە رۆژەڤەوە،‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە،‮ ‬هەم ئێرانییەكان و هەمیش وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬رێگاچارەیەكی‮ ‬ناوەندین‮.‬

بەڵكو لەم رێگەیەوە،‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لە مەترسی‮ ‬هەڵوەشانەوە بپارێزن‮. ‬خاڵێكی‮ ‬هاوبەش كە هاوكات بۆتە بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و ئەوروپییەكان‮. ‬تا ئێرە،‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬هاودەنگییان لە گەڵ ترەمپ كردووە،‮ ‬بە تایبەت لە پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ سیاسەتی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮. ‬لە نوێترین هاودەنگیدا بەریتانیا،‮ ‬بە رەزامەندی‮ ‬فەرەنسا و ئەمەریكا،‮ ‬رەشنووسی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش بەرزكردەوە،‮ ‬كە‮ ‬لە دژی‮ ‬ئێران و لەبارەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬ئێران لە حوسییەكانی‮ ‬یەمەن ئامادە كرابوو‮. ‬ئەگەر رووسیا بڕیارەكەی‮ ‬ڤیتۆ نەكردبایە،‮ ‬بە دەنگی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬ئەندامان پەسەند دەكرا‮. ‬لەو رووەوە كە خولی‮ ‬یەكەمی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬ئێران و سێ زلهێزی‮ ‬ئەورووپا‮ ‬،‮ ‬بەشێوەی‮ ‬شاراوە ئەنجامدراوە تا ئێستا ئەجێندای‮ ‬خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬گفتۆكان روون نییە‮. ‬بۆ نموونە،‮ ‬روون نییە ئایا بێجگە لە سیاسەتی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬ئێران،‮ ‬بەرنامەی‮ ‬موشەكی‮ ‬ئێران دەخرێتە سەر مێزی‮ ‬دانوستان‮ ‬یاننا‮. ‬ئەگەر ئێران لە خولی‮ ‬یەكەم،‮ ‬پێداگری‮ ‬لە سەر سیاسەتی‮ ‬خۆی‮ ‬كردبێتەوە،‮ ‬شتێكی‮ ‬چاوەڕواننەكراو و سەیر نییە‮. ‬ئەوەی‮ ‬گرنگ و مانادارە،‮ ‬بڵاو بوونەوەی‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬لەم چەشنە بوو،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬میونش،‮ ‬لە ترسی‮ ‬گەمارۆكانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئامادەنەبوون سوتەمەنی‮ ‬بۆ فڕۆكەی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران دابین بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌