2018-03-18

سەرۆكی‮ ‬فڕاكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬عەرەفات كەڕەم رایگەیاند،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پابەندی‮ ‬هەر رێككەوتنێك دەبێت كە لە نێوان عێراق و وڵاتێكی‮ ‬دیكەدا بكرێت،‮ ‬پێشی‮ ‬وایە كە دەبێت پێشتر گفتوگۆ و هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بكرێت‮. ‬سەرۆكی‮ ‬فڕاكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬عەرەفات كەڕەم لە لێدوانێكدا گوتی‮: ‬هەر رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و وڵاتێكی‮ ‬دیكەدا بكرێت،‮ ‬ئەگەر پەیوەندیی‮ ‬بە سنوورەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبێت،‮ ‬ئەوا پێویستە پێشتر لە نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بكرێت بۆ كاری‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬زیان نەگەیاندن بە گەلی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬لەم رەوشە سەختەدا كە مەدەنییەكان دەبنە قوربانی‮ ‬یەكەم لە هێرشە سەربازییەكاندا،‮ ‬هەروەك لە پێشووتردا روویداوە‮. ‬عەرەفات كەڕەم ئاماژەیشی‮ ‬بەوە كرد كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێكە لە عێراق و پێویستە مامەڵەكردن لەسەر بنەمای‮ ‬دەستوور بێت و گوتی‮: ‬پێویستە بە پێی‮ ‬دەستوور مامەڵە لەگەڵ‮ ‬یەكتربكەین و هەر رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و وڵاتێكی‮ ‬دیكەدا،‮ ‬بە بێ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەرێم سەرناگرێت و پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بكرێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌