2018-03-17

‮ماوەیەكە چەند پەرلەمانتار و بەرپرسێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬باس لە ئازادكردنی‮ ‬ژمارەیەك دەستگیركراوی‮ ‬داعش دەكەن كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستەبەسەرن،‮ ‬لە هەمان كاتدا ئاماژە بەوە دەكەن كە حكوومەتی‮ ‬هەرێم ئامادە نییە‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدایان بكات،‮ ‬ئەمەش بە مەترسی‮ ‬دەزانن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی‮ ‬عێراق بە گشتی‮. ‬

د‮. ‬دیندار زێباری،‮ ‬ڕێكخەری‮ ‬ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە وەڵامی‮ ‬ئەو تۆمەتانەدا‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەگەڵ بەغدا پرۆسەیەكیان دەست پێ كردووە بۆ‮ ‬ڕادەستكردنەوەی‮ ‬ئەو دەستگیركراوانە و گوتی‮: ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاسانكاریی‮ ‬زۆری‮ ‬كردووە بۆ‮ ‬ڕادەستكردنەوەی‮ ‬ئەو دەستگیركراوانە و تا ئێستا بە پێی‮ ‬بەرنامەیەك بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە دەستگیركراوانی‮ ‬داعش‮ ‬ڕادەست كراون و پرۆسەكەش بەردەوامە‮. ‬

‮ ‬ڕێكخەری‮ ‬ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەبارەت بە ژمارەی‮ ‬ئەو دەستگیركراوانەی‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬كراون گوتی‮: ‬بە بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر دوو سەد و حەفتا و حەفت بەندكراو بە پێی‮ ‬ماددەی‮ ‬سێیەم‮/ ‬7 تیرۆر‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬دادگای‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬نەینەوا‮/ ‬تیرۆر‮ ‬كراون بە چەند قۆناغێك و لە هەر وەجبەیەك‮ ‬50 تا‮ ‬55 بەندكراو بوون‮. ‬هەروەها بە پێی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر‮ ‬576 پێنجسەد و حەفتا و شەش بەندكراو بە پێی‮ ‬ماددەی‮ ‬چوارەم‮/ ‬1 لە‮ ‬یاسایی‮ ‬ژمارە‮ ‬13ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2005 ڕەوانەی‮ ‬دادگای‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬ڕەسافە‮/ ‬بەغداد‮ ‬كراون لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق بە فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬هەولێرەوە بە‮ ‬5‮‬ پێنج قۆناغ‮ ‬لە هەر وەجبەیەك‮ ‬100 تا‮ ‬120 بەندكراو‮ ‬ڕەوانە كراون‮.‬

‮ ‬زێباری‮ ‬تیشكی‮ ‬خستە سەر ژمارەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كە لە لایەن هێزەكانی‮ ‬ئاسایش و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانەوە بە تۆمەتی‮ ‬بوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ داعش دەستگیر كراون و لەم بارەیەوە گوتی‮: ‬لە ماوەی‮ ‬2014-2016 بە پێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬دادوەریی‮ ‬هەرێم‮ ‬2652 كەس بە تۆمەتی‮ ‬پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیر كراون،‮ ‬1100 تۆمەتی‮ ‬پەیوەندیكردنیان بە داعشەوە بەسەردا ساغ‮ ‬بووەتەوە بە بەڵگەوە و سزا دراون و حوكمەكەشیان بریتی‮ ‬بووە لە زیندانی‮ ‬لە نێوان سێ ساڵ تا زیندانی‮ ‬هەتاهەتایی‮ ‬بە پێی‮ ‬قەبارەی‮ ‬ئەو تاوانەی‮ ‬ئەنجامیان داوە،‮ ‬هەروەها‮ ‬870 كەسیشیان بێتاوان دەرچوون و ئازاد كراون،‮ ‬682‮‬ كەسیشیان تا ئێستا لە قۆناغی‮ ‬لێكۆڵینەوەدان‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە‮ ‬328 سێسەد و بیست و هەشت بەندكراوی‮ ‬تر لە لایەن دادگاوە بڕیاریان لەسەر دراوە كە‮ ‬ڕەوانە بكرێن بۆ‮ ‬دادگای‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬ڕەسافە‮/ ‬بەغداد‮. ‬

سەبارەت بەو كەسانەی‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬2017 دەستگیر كراون،‮ ‬زێباری‮ ‬گوتی‮: ‬لە شەش مانگی‮ ‬كۆتاییی‮ ‬2017دا‮ ‬709 ئەندامی‮ ‬داعش،‮ ‬یان گومانلێكراو دەستگیر كراون،‮ ‬یان خۆیان‮ ‬ڕادەست كردووە،‮ ‬لەوانە‮ ‬279 بەندكراو بە بڕیاری‮ ‬دادوەری‮ ‬لێكۆڵینەوە،‮ ‬یان بە بڕیاری‮ ‬دادگا،‮ ‬یان بە بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬تاوانەكان ئازاد كراون‮. ‬27‮ ‬بەندكراو لە لایەن دادگاوە حوكم دراون بە زیندانیكردن بە سزای‮ ‬جۆراوجۆر‮. ‬156‮ ‬بەندكراو ئێستا لە دادگای‮ ‬تاوانەكانن و چاوەڕوانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دادگان بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬چارەنووسیان لە داهاتوودا‮. ‬247‮ ‬بەندكراو ئێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدا ماون لە دادگای‮ ‬لێكۆڵینەوە و لە داهاتوودا چارەنووسیان‮ ‬یەكلایی‮ ‬دەكرێتەوە‮. ‬

‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرنجە كە زۆربەی‮ ‬ئەوە كەسانەی‮ ‬دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬حەویجە دەستگیر كراون،‮ ‬تۆمەتیان ئاراستە نەكراوە و دەزگا ئەمنییەكانیش بەڵگەیان لەسەر نەبوو،‮ ‬بەڵكو لە دوای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬حەویجە و لە كاتی‮ ‬هاتنیان لە حەویجەوە خۆیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬هێزە ئەمنییەكان كردووە و ئیعتیرافیان كردبوو كە سەر بە داعشن،‮ ‬بۆیە وەك دەستگیراوەكانی‮ ‬تر مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە،‮ ‬هەروەها بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئامادە نەبوون خۆیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق بكەنەوە بەشێكیان لە خێزانەكانیان دابڕاون‮. ‬

‮ ‬لە كۆتاییی‮ ‬لێدوانەكەیدا‮ ‬ڕێكخەری‮ ‬ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬پێویستە ئاماژە بەوەش بكەین كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬3‮ ‬ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2006 كە بە‮ ‬یاسای‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تۆقاندن‮ ‬تیرۆر‮ ‬ناسراوە پەیڕەو دەكرا،‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە تا‮ ‬16/7/2016 كاری‮ ‬پێ كرا‮. ‬بەڵام ئێستا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ دادگاییكردنی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬لە كاری‮ ‬تیرۆریستییەوە گلاون،‮ ‬كار بە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬21‮‬ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2003ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یاسای‮ ‬سزادانی‮ ‬عێراقی،‮ ‬ژمارە‮ ‬111‮‬ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1969ی‮ ‬هەمواركراو دەكرێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌