2018-03-17

خەبات‮:عومەر ئاوارە

ژمارەیەك لە سەرۆك هۆزە عەرەبییە ناودارەكانی‮ ‬عێراق سوپاس و پێزانینی‮ ‬خۆیان و هۆزەكانیان ئاراستەی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كوردستان دەكەن لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستە جوانە و ئەو هاوكارییەی‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬ئاوارەبوونی‮ ‬خێزانە عەرەبەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش خزمەت و‮ ‬هاوكاری‮ ‬پێشكەش كردوون‮. ‬

سەرەتا شێخ عەدنان محێبس سەرۆك هۆزی‮ ‬ئەلجرێسات لە عێراق گوتی‮: ‬گەلی‮ ‬كورد گەلێكی‮ ‬باش و دڵسافن،‮ ‬لە كاتی‮ ‬ئاوارەبوونی‮ ‬ئەو خێزانە عەرەبانەی‮ ‬كە بە هۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیانیان بەجێهێڵاو ئاوارەبوون ئەگەر هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبوایە ئەوا هەموویان دەفەوتان و لەناودەچوون‮. ‬

دواتر شێخ ئەحمەد ئەلدەراجی‮ ‬سەرۆك هۆزی‮ ‬ئەلبو دەراج گوتی‮: ‬باشترین حكوومەت كە ئاوڕی‮ ‬لە ئاوارە عەرەبەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش دابێتەوە و هاوكاریان كردبێت حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئێمە وەكو هۆزی‮ ‬ئەلبو دەراج بەدڵ و بەگیان لەگەڵ ریفڕاندۆمدا بووین و هەرێمی‮ ‬كوردستان بە ماڵی‮ ‬دوومی‮ ‬خۆمان دەزانین و بەدڵ و بەگیان لەگەڵیداین‮. ‬

هەروەها شێخ سەعد ئەلتائی‮ ‬سەرۆك هۆزی‮ ‬ئەلتائی‮ ‬لە كەركووك لە بارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬گەلی‮ ‬كورد گەلێكی‮ ‬قارەمان و تێكۆشەرن و بۆیان هەیە پێداگری‮ ‬و داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆیان بكەن و ئێمەش وەكو هۆزی‮ ‬ئەلتائی‮ ‬وەكو براو كەسوكاری‮ ‬خۆمان تەماشای‮ ‬برا كوردەكانمان دەكەین،‮ ‬هەموو گەل و نەتەوەیەك مافی‮ ‬ئەوەیان هەیە پشتگیری‮ ‬و بەرگری‮ ‬لە مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خۆیان بكەن و گەلی‮ ‬كوردیش بەشێكن لەو گەل و نەتەوانە و مافی‮ ‬خۆیانە جەختی‮ ‬لە سەر بكەن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا من دڵخۆشم بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەت لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئاسایش و سەقامگیرییەوە‮. ‬

هەروەها شێخ تەها عەكاشی‮ ‬سەرۆك هۆزی‮ ‬ئەلبو عەكاش گوتی‮: ‬گەلی‮ ‬كورد برای‮ ‬ئێمەن،‮ ‬ئەوان لە كاتی‮ ‬ئاوارەبوونی‮ ‬خێزانە عەرەبەكان لە كاتی‮ ‬پەلاماردانی‮ ‬داعش بۆ ناوچەكانیان هاوكاریان كردین،‮ ‬من‮ ‬ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە و لەگەڵ سەرجەم مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددام‮. ‬

دواتر سائیر ئەلبەیاتی‮ ‬نوێنەری‮ ‬هۆزە عەرەبییەكانی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو گوتی‮: ‬بەڕای‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕیفڕاندۆم بۆ گەلی‮ ‬كورد مافێكی‮ ‬ڕەواو دەسكەوتێكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە وەكو هۆزە سوننە عەرەبیەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو سوپاس وپێزانینی‮ ‬خۆمان ئاراستەی‮ ‬كوردوهێزی‮ ‬پێشمەرگە دەكەین كە لە دوو دوژمنی‮ ‬سەرسەخت‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كردوین كە ئەویش داعش وحەشدی‮ ‬شەعبییە،‮ ‬ئەگەر كوردو هێزی‮ ‬پێشمەرگە نەبوایە ئەوا ئێمە وەكو عەرەبی‮ ‬سوننە مەزهەب لە سەردەستی‮ ‬ئەو دوو دوژمنە لە ناو دەچوین وتێرۆر دەكراین‮. ‬

هەروەها شێخ‮ ‬ڕەشید فەراجی‮ ‬سەرۆك هۆزی‮ ‬ئەلبو فەراج گوتی‮: ‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وگەلی‮ ‬كورد نەبوایە ئەوا داعش هەموو عەرەبی‮ ‬سوننەی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬ئەو گوندانەی‮ ‬كە داگیری‮ ‬دەكرد دەیفەوتاندن ولە ناوی‮ ‬دەبردن،‮ ‬من وەكو سەرۆك هۆزێك هەموو كوردم خۆشدەوێت وبەراستی‮ ‬بەوەفان،‮ ‬ئەوان مافی‮ ‬خۆیانە هەوڵی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بدەن چونكە لە لایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە مافەكانیان پێشێل كراوە وهیچیان بۆ نەكراوە‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌