2018-03-03

خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین

كتێبخانە گشتییەكان دامەزراوەی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬وپەروەردەیی‮ ‬وفێركاری‮ ‬وزانیارین كە خاوەنی‮ ‬بنەما و جۆراجۆری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬وپرۆگرامی‮ ‬وخزمەتگوزاریی‮ ‬بێ بەرامبەری‮ ‬خۆیانن،‮ ‬رۆڵی‮ ‬كتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬بەتەنیا بۆ خزمەتی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬دیاریكراو و چالاكییەكی‮ ‬سنووردار نییە،‮ ‬بەڵكو بەئاڕاستەی‮ ‬هەموو كۆمەڵگایە‮. ‬كتێبخانەگشتییەكان خزمەتگوزارییەكە دەبێت هەمەجۆر و جیاواز بێت،‮ ‬تاوەكو لەگەڵ پێداویستییەكانی‮ ‬كۆمەڵگادا بەڕێوە بڕوات و لەگەڵ‮ ‬ڕەوتی‮ ‬گەشەكردنەكانی‮ ‬جیهاندا بێت،‮ ‬هەر لەپێشكەوتنە تەكنیكی‮ ‬و ئەلكترۆنییە نوێیەكانەوە لەبواری‮ ‬كتێبخانەكاندا كە بریتییە لەسیستەمێكی‮ ‬كتێبخانەیی‮ ‬كۆمپیوتەری،‮ ‬تادەگات بەدەستەبەركردنی‮ ‬ئەنتەرنێت وئامێرەكانی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬ئەلیگترۆنی‮ ‬و تەكنیكە نوێیەكانی‮ ‬تر كەكتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬دەكەنە سەنتەرێكی‮ ‬فێربوون و رۆشنبیری‮ ‬ومەعریفی‮ ‬كەبایەخی‮ ‬لەقوتابخانە،‮ ‬یان پەروەردەی‮ ‬ماڵدا كەمتر نییە بۆ سوودمەندانی‮.‬

ئەركە سەرەكییەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتییەكەتان چییە؟

‮- ‬هەوڵدان بۆكڕین وپەیداكردنی‮ ‬كتێب،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دابەشیان بكەین بەسەر كتێبخانە گشتییەكان بێبەش نەبن لەهەموو بڵاوكراوەیەكی‮ ‬نوێ كە چاپ دەكرێت،‮ ‬بەڵام ئەم كارەمان لەساڵی‮ ‬2014‮‬ەوە بەناكامڵی‮ ‬بەڕێوەدەچێت،‮ ‬چونكە ئەو بودجەیەی‮ ‬ساڵانە بۆكڕینی‮ ‬كتێبی‮ ‬نوێ دیاركرابوو،‮ ‬نەما،‮ ‬هەروەها بەبڕیارێكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬كڕینی‮ ‬گۆڤارو رۆژنامە وهەفتەنامەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وعێراقی‮ ‬وە ستێندرا،‮ ‬كەئەوەش كاریگەری‮ ‬و بۆشاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەئەرشیفی‮ ‬گۆڤار و بڵاوكراوەكانی‮ ‬دیكەدا دروست كرد‮. ‬هەروەها،‮ ‬بۆزانینی‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەو كتێبانەی‮ ‬لەهەرێمدا چاپ دەكرێن،‮ ‬ئەوا ژمارەی‮ ‬سپاردن دەدەین بەكتێبەكان پێش چاپكردنیان،‮ ‬بۆئەم مەبەستەش هەموو ساڵێك ژمارەكان دەكەینە سێ بەش،‮ ‬بەشێك لەهەولێر و ئەوانەی‮ ‬دیكەش لەسلێمانی‮ ‬و دهۆك،‮ ‬بۆ ئاسانكاری‮ ‬گەیشتنی‮ ‬نووسەران ودەزگاكانی‮ ‬چاپكردن بۆوەرگرتنی‮ ‬ژمارەی‮ ‬سپاردن‮. ‬كردنەوەی‮ ‬كتیبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬نوێ لەودەڤەرانەی‮ ‬بێبەش كراون،‮ ‬هەر چەندە لەگەڵ قەیرانی‮ ‬ئابووری،‮ ‬زۆر كەم كراوەتەوە،‮ ‬بەڵام ئێمە بەهەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬ئیدارەكان‮ ‬پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەكان لەم ماوەیەدا توانیمان چەندین كتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬نوێ بكەینەوە‮.‬

‮❊ ‬لەگەڵ باسكردنی‮ ‬ژمارەی‮ ‬سپاردن،‮ ‬ئایا دەتوانین بڵێین رێژەی‮ ‬كتێبەكانی‮ ‬چاپكراو چۆنە؟ جۆری‮ ‬كتێبەكان چین؟‮ ‬

‮- ‬بێگومان شاراوە نییە كە قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬وكاریگەری‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬لەسەر ئەم رێژەیە هەبووە،‮ ‬لەلایەك لەداهاتی‮ ‬كەسی‮ ‬نووسەرەكان و هەروەها وەستانی‮ ‬چاپخانەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری،‮ ‬كەهاوكارو‮ ‬یارمەتیدەرێكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬نووسەران و وەرگێڕان بوو بۆ بڵاوكردنەوەی‮ ‬كتێبەكان‮. ‬ئەگەر بەراووردێك لەنێوان رێژەی‮ ‬كتێبی‮ ‬پێش ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬لەگەڵ دوای‮ ‬ئەو ساڵ بكەین ئەوا هەست دەكەین كە رێژەكە زۆر كەمی‮ ‬كردووە‮. ‬سەبارەت بەجۆری‮ ‬كتێبەكان،‮ ‬ئەوا دەتوانین بڵێین كەمترین رێژەیان كتێبی‮ ‬زانستی‮ ‬وفكرییەو بەشەكەی‮ ‬دیكەشی‮ ‬لەنێوان كتێبی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬و ئاییندان‮.‬

‮❊ ‬لەساڵانی‮ ‬رابردوو دەگووترا كتێبی‮ ‬فیكری‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬چاپ دەكرێت،‮ ‬ئایا بەردەوامە‮ ‬یان‮ ‬ڕاگیراوە؟ ئایا سانسۆر لەسەر چاپكردنی‮ ‬كتێب هەیە؟

‮- ‬بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬چاپەمەنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ژمارە‮ ‬10‮‬ ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1993 ئەوا نابێت هیچ سانسۆرێك لەسەر چاپكراوەكاندا هەبێت،‮ ‬ئێمەش ئەوەمان پەیڕەوكرد،‮ ‬لەكاتی‮ ‬پێدانی‮ ‬ژمارەی‮ ‬سپاردندا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەستكرا بە چاپكردنی‮ ‬هەندێك كتێبی‮ ‬وا كەهانی‮ ‬تیرۆربستی‮ ‬دەدا،‮ ‬بۆیە لیژنەیەكی‮ ‬تایبەت لەنێوان هەردوو وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیریی‮ ‬و ئەوقاف پێكهێنرا،‮ ‬كاریان ئەوەبێت پێش چاپكردنی‮ ‬هەر كتێبێك،‮ ‬ناوەرۆكەكەی‮ ‬بخوێننەوە،‮ ‬ئینجا رێگە بەچاپگەیاندنی‮ ‬بدەن،‮ ‬كەئەوەش ئێستا پەیڕەو دەكرێت لەپێش پێدانی‮ ‬ژمارەی‮ ‬سپاردندا‮.‬

❊ ‬دەگوترێت خوێنەری‮ ‬كتێب خەریكە نەمێنێت،‮ ‬بۆ؟ چی‮ ‬بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬كتێب ببێتە كەلتوور؟

‮- ‬لە‮ ‬ڕواڵەتدا بەشێوەیەكی‮ ‬روون هەست دەكرێت بەكەمبوونەوەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬خوێنەران،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەكتێبخانە گشتییەكانی‮ ‬ئێمەدا،كەئێمە ساڵانە ئەو ژمارانە كۆدەكەینەوە ودەیخەینە بەرچاوی‮ ‬كەسانی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬و لێزان لەبۆنەی‮ ‬تایبەت وگشتیدا بۆزانین وشرۆڤەكردینان،‮ ‬وا هەست دەكرێت ساڵ لەدوای‮ ‬ساڵ ئەو ژمارەیە لەكەمی‮ ‬دە دات‮. ‬ئەو دەرفەتانەی‮ ‬كەدەڕخسێن بۆ شرۆڤەكردنی‮ ‬ئەو داتایانە،‮ ‬بەستنی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬كتێبخانە گشتییەكانە هەردوو ساڵ جارێك،‮ ‬كەلەوێدا هەموو ئەو گرفتانە دەخرێنە بەرباس و لێكۆڵینەوە لەلایەن بەشداربووانەوە،‮ ‬بۆ زانیاریتان تائێستا‮‬3‮‬ كۆنفرانس بەستراوە لە2011و‮ ‬2013و‮ ‬2015دا،‮ ‬لەهەموو كۆنفرانسەكاندا هەوڵدراوە باشترین ژمارەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬وپسپۆڕ‮ ‬و لێزان وشارەزایی‮ ‬بواری‮ ‬كتێب وكتێبخانە ئامادە بن،‮ ‬هەموو‮ ‬ڕاسپاردە و‮ ‬ڕێنماییەكانیشیان بۆتە بەرنامەی‮ ‬درێژخایەن و ساڵانەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی‮ ‬وەزارەت وفەرمانگەو رێكخراو و سەندیكاكانی‮ ‬پەیوەندیدار وهەوڵی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرنامانە دراوە‮.‬

❊ ‬بەپێی‮ ‬ماوەی‮ ‬بەستنی‮ ‬كۆنفرانس بێت ئەوا دەبوو لە ساڵ‮ ‬2017 كۆنفرانس ببەسترێت،‮ ‬ئایا چیتان كردو رێگرییەكانی‮ ‬چی‮ ‬بوون بەنیازی‮ ‬چین؟‮  ‬

‮ ‬بەڵێ ساڵی‮ ‬2017 دەبوایە‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬چوارەمی‮ ‬كتێبخانە گشتییەكان ببەسترێت،‮ ‬و بەپێی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬خۆمان لەكۆنفرانسی‮ ‬پێشوودا دەبوایە لەپارێزگای‮ ‬هەڵەبجە دابێت،‮ ‬ئێمە وەك ئامادەكاری‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬باڵا بەفەرمانی‮ ‬وەزارەت پێكهێنراوەو كۆبوونەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجامداوە وئامادە باشی‮ ‬خۆیان نیشانداوە،‮ ‬بەڵام لەبەر نەبوونی‮ ‬بودجەی‮ ‬پێویست بۆ میوانداری‮ ‬و پێداویستییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆنفرانس،‮ ‬نەمانتوانی‮ ‬تائێستا ئەنجامی‮ ‬بدەین،‮ ‬هێشتا لەهەوڵ وكۆششداین بۆ دابینكردنی‮ ‬ئەو پێداویستییانە‮. ‬هەوڵی‮ ‬ئێستامان ئەوەیە كەلەگەرمیان‮ ‬كەلار‮ ‬كۆنفرانس ببەستین وهەوڵی‮ ‬تازەمان هەیە لەگەڵ ئیدارە و كەسایەتییەكانی‮ ‬ئەوێ تاببنە سپۆنسەر و لەوێدا ببەسترێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌