2018-03-03

خه‌بات: ‬زانیار سەردار قڕگەیی‮

كورد‮ ‬یەكێكە لەو نەتەوانەی‮ ‬لەپێناو ئازادیی‮ ‬و سەربەخۆیدا قوربانییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە و خاوەنی‮ ‬چەندین شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕین و بەرخودانە،‮ ‬ئەم خەبات و شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕینانەش بەبێ بوونی‮ ‬پێشەوا و سەركردە و كەسی‮ ‬كارێزما نەبووە،‮ ‬هەربۆیە گەلی‮ ‬كوردیش ئەو مافەی‮ ‬هەیە شانازی‮ ‬بە سەركردەكانیەوە بكات،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا نرخاندنیان بۆ بكات‮. ‬بۆ قسەكردن لەسەر‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەركردەی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬نیوسەدە لە‮ ‬ڕاپەڕین و شۆڕشەكاندا بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬وەكو نموونەی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازیی‮ ‬چەند شۆڕشێك هەڵدەبژێرین كە سەركردایەتی‮ ‬مەزنترین شۆڕشی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووە،‮ ‬لەمبارەیەوە چەند پرسیارێكمان لە مامۆستا زاهیر ئەحمەد سەوز كرد‮.‬

مامۆستا زاهیر ئەحمەد سەوز،‮ ‬كە لە ماوەی40 ‮ ‬ساڵدا وەك‮ ‬ڕۆژنامەنووس و نووسەر كاری‮ ‬كردووە‮. ‬یەكێكە لەو خامە بە بڕشتانەی‮ ‬ساڵانێكە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬گێڕاوە،‮ ‬لە بواری‮ ‬ساسەتیشدا بەشدار بووە‮. ‬لە ساڵی1946 ‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬هاتۆتە دنیاوە،‮ ‬قۆناغی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬و ناوەندی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬و ئامادەیی‮ ‬لە بەغدا و،‮ ‬دواتر پەیمانگای‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬لە مووسڵ تەواو كردووە‮. ‬لە سەروەختی‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬لە‮ ‬1958 ‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە‮‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كردووە و دواتر بۆتە ئەندام لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬كوردستان و كار و چالاكی‮ ‬تێدا ئەنجام داوە‮. ‬لە سەرەتای‮ ‬حەفتاكان،‮ ‬وتار و چیرۆكی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬ژین،‮ ‬هاوكاری‮‬و گۆڤاری‮ ‬بەیان و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬نوێ‮‬،‮ ‬بڵاوكردۆتەوە‮. ‬1978 ‮ ‬بۆتە ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد،‮ ‬لە1989 ‮ ‬لەسەر داوای‮ ‬خۆی‮ ‬خانەنشین كراوە‮. ‬دوای‮ ‬ڕاپەڕین ئەركی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات و برایەتی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬پێ سپێردراوە‮. ‬دەیان وتار و‮ ‬ڕاپۆرت و نووسینی‮ ‬لە خەبات و برایەتی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە‮. ‬ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬تەلەفزیونی‮ ‬كەی‮ ‬تی‮ ‬ڤی‮ ‬بووە لە سلێمانی،‮ ‬دەیان‮ ‬وتاری‮ ‬شەو‮‬ی‮ ‬تێدا بڵاوكردۆتەوە‮. ‬1996 ڕوویكردۆتە هەندەران و ئێستا لە وڵاتی‮ ‬سوید نیشتەجێیە‮. ‬خاوەنی‮ ‬دوو كتێبی‮ ‬چاپكراوە،‮ ‬بەناوی‮ ‬باڵا دەستەكانی‮ ‬كورد و دووبەرەكی،‮ ‬كەی‮ ‬كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت؟‮‬،‮ ‬دوو دەسنووسی‮ ‬ئامادەیە بۆ چاپ‮.‬

‮❊ ‬سەركردە و كەسە ناسراو و كارێزماكان بەشێكن لە مێژووی‮ ‬شۆڕش و راپەڕینەكان،‮ ‬ئایا تا چەند توانراوە توێژینەوە و هەڵسەنگاندنێكی‮ ‬زانستیانە و لۆژیكانە بۆ سەركردەكانمان بكرێت،‮ ‬تا وەك هەموو گەلانی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬دنیا شانازی‮ ‬بەسەركردەكانمانەوە بكەین كە بەشێكە لە مێژووی‮ ‬نەتەوەكەی؟

ــ پێش وەڵامدانەوەی‮ ‬پرسیارەكە دەمەوێت ئاماژەیەك بە سەركردە لەناو گەلی‮ ‬كورد بدەم‮ ‬نرخاندنی‮ ‬هەر لایەنێكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و نەرێنی‮ ‬بكەنە پارسەنگ،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬شارەزا بێت لە بواری‮ ‬مێژوو،‮ ‬هەم وردبین بێت لە بارودۆخی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەوروبەر،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬لایەنی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬سیاسی،‮ ‬فەرامۆش بكرێت‮. ‬نرخاندنی‮ ‬سەركردە لەو ساتەوە دەست پێ دەكا كە دوا ماڵئاوایی‮ ‬لە ژیان كردووە،‮ ‬ئیدی‮ ‬چەند بۆ دواوە دەگەڕێنەوە،‮ ‬كام لایەن دەنرخێنین،‮ ‬ئەوە دەكەوێتە سەر توانای‮ ‬كەسی‮ ‬خاوەن قەڵەم و خاوەن بەرنامە‮. ‬ئەم كارە دەكەوێتە ژێر تیشكی‮ ‬لێكۆڵینەوە و باسكردن و رەخنە لێگرتن و هەڵسەنگاندن،‮ ‬كە سەركردە پەیڕەوی‮ ‬كردون و گەل و نیشتمان چی‮ ‬لێیان بەدەست گەییوە‮.‬

‮❊ ‬كەواتە بەپێی‮ ‬ئەو هەڵسەنگاندن و نووسینانە بێت كە لەناو میدیای‮ ‬كورد بڵاو دەكرێتەوە تا ئێستا كورد نەیتوانیوە گرنگی‮ ‬بەو گەنجینە دەوڵەمەندە بدات كە زۆربەی‮ ‬گەلانی‮ ‬دنیا بە سەركردەكانیانەوە دەناسرێنەوە،‮ ‬ئایا ئەمە بۆچ هۆكارێك دەگەڕێتەوە؟

ــ ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری‮ ‬دیكە گرنگە و پێویستە لە خۆمانی‮ ‬بكەین بەوەی،‮ ‬ئایا سەركردە توانیویەتی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬بگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی‮ ‬باشتر،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پلانی‮ ‬بۆ داڕێژراوە و لە نەخشە‮ ‬ڕێگاكەدا تۆماركراوە و لە بەرنامەی‮ ‬سیاسیدا هەوڵی‮ ‬بۆ دراوە،‮ ‬لە ئەرزی‮ ‬واقیعدا بەدەستهاتووە؟ لە سەدا چەندی‮ ‬ئەو هەوڵە هاتوونەتە دی،‮ ‬ئەگەر نا بۆ؟‮! ‬ئەو كۆسپانەش چی‮ ‬بوون كە‮ ‬ڕێگر بوون؟‮!! ‬كەواتە بۆ هەڵسەنگاندنی‮ ‬سەركردە دەبێت شارەزاییەكی‮ ‬باشت لە هەموو لایەنەكانی‮ ‬مێژوو واقیعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬ئەو سەردەمە هەبێت كە سەركردەكەی‮ ‬تێدا ژیاوە،‮ ‬نەك نرخاندن لەسەر بنەمای‮ ‬كۆنەقین و بوختان و داتاشین و‮ ‬ڕەنجی‮ ‬فەرهادیان بدرێ بەدەم‮ ‬باوە و نووسەرەكەش ئاوی‮ ‬لە دنگدا كوتیبێ‮. ‬لە هەمان كاتدا نیشانەی‮ ‬پرسیار و گومان لەسەر نووسەرەكە دروست دەبێ و خۆشی‮ ‬ئەخاتە بەردەم لێپرسینەوەی‮ ‬مێژوو،‮ ‬مێژووش‮ ‬ڕەحم بە كەس ناكات‮. ‬بەداخەوە قەڵەم بەدەستەكانی‮ ‬كورد،‮ ‬دەگمەن نەبێت نەیانتوانیوە بە ویژدانەوە سەركردەكانی‮ ‬كورد بنرخێنن و لایەنی‮ ‬چاكە و خراپەیان،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬یان خۆفرۆشیان،‮ ‬بە بەڵگە بخەنەڕوو،‮ ‬ئەوجا پاڵفتەی‮ ‬بەر لە دوا ماڵئاوایی‮ ‬لە ژیان،‮ ‬بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوو شەن و كەو بكەن‮.‬

‮❊ ‬ئەو تۆمەت و ناو زڕاندن و سڕینەوەی‮ ‬بەشێك لە كولتووری‮ ‬كورد و كوردستان كە شۆڕش و سەركردەكانە بۆ چ هۆكارێك دەگەڕێتەوە؟

ــ ئەمە پرسیارێكە بۆ زانینی‮ ‬ئەو هۆكارانەی‮ ‬وایكردووە سەركردەكانی‮ ‬كورد بە ناشرینی‮ ‬باس بكرێت،‮ ‬كە لە هەقیقەتدا زۆربەی‮ ‬جار بەهۆی‮ ‬یاخود لە ژێر فشاری‮ ‬دەستكری،‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬خێڵ و عەشرەت و بنەماڵە،‮ ‬قین و تۆڵە،‮ ‬ناوچەگەرێتی‮ ‬ڕۆڵیان دیتووە لە پیاهەڵدان‮ ‬یان داشۆرین و تۆمەت داتاشین‮. ‬ئەم ویژدان فرۆشبیری‮ ‬هەندێك،‮ ‬لەسەر ئەوەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬ڕاستییەكان دوای‮ ‬مردنیش نین‮ ‬نەكراوەتە دەرخستنی‮ ‬راستییەكان،‮ ‬بەڵكو كراونەتە ئامراز بۆ مەبەستی‮ ‬نادیار،‮ ‬كە لە‮ ‬ڕاستیدا ئەو‮ ‬ڕاستیانە وەك مانگ دەدرەوشێنەوە‮. ‬بەڵكو هەندێكیان كرێدەستی‮ ‬چەواشەكارییان وەرگرتووە،‮ ‬هەندێكیش رق ئەستووریان بەشیوەتەوە،‮ ‬یان بندەستن و فەرمانی‮ ‬سەروو خۆیان جێبەجێ دەكەن و بە ویستی‮ ‬باڵادەست‮ ‬ڕاستییەكان لنگەقوچ بە ئەرێنی‮ ‬یان نەرێنی‮ ‬دەكەن،‮ ‬پێویستە‮ ‬هەڵە‮ ‬لە‮ ‬خیانەت‮ ‬جیابكرێتەوە بە تایبەت خیانەتی‮ ‬گەورە‮. ‬ئەنجامی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬هەڵە و گەمژەیی‮ ‬سەركردە،‮ ‬لە بڕیارداندا بێ نرخاندنی‮ ‬بارودۆخەكە،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬واقعیانە سەرباری‮ ‬بڕیاری‮ ‬نەگونجاوی‮ ‬بە پەلە،‮ ‬ئەوجا دەوافیعی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ناپاكانە بەناوی‮ ‬ڕاوێژكار خۆیان لە بندەستی‮ ‬سەركردە ناوە و،‮ ‬مەبەستی‮ ‬شاراوە و پلانی‮ ‬كوشندەی‮ ‬پێشوەختیان داڕشتووە،‮ ‬بۆ تەفروتوناكردنی‮ ‬سەركردە و دەسەڵاتەكەی،‮ ‬ئیمارەتی‮ ‬سۆران و پاشای‮ ‬گەورەو ناپاكی‮ ‬مەلای‮ ‬خەتێ مشتێكە لە خەروارێك‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌