2018-02-27

مەسروور بارزانی،‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬تایبەتیدا لەگەڵ سایتی‮ ‬ئەلمۆنیتەر،‮ ‬رایگەیاند‮ "‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم تاوان نییە و نەدەبوو لەسەر ئەو پرۆسەیەش سزای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بدرێت،‮ ‬چونكە ریفراندۆم بۆ سەپاندنی‮ ‬سنوور نەبوو‮". ‬روونیشیكردەوە‮: ‬ئەگەر ئەمەریكا و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هۆشداریان دابایە عێراق لەوەی‮ ‬دەستوور پێشێل نەكات،‮ ‬ئەوا؛ بەغدا ئەو ئازایەتی‮ ‬و بوێرییەی‮ ‬نەبوو هێرش بكاتە سەر كوردستان‮. ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد،‮ ‬كوردستان‮ "‬هیچ نیازێكی‮ ‬نییە دوژمنداری‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ بكات‮". ‬دووپاتیشیكردەوە‮ "‬بەشداریكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر پەیوەست نییە بە پەیوەندییە سیاسییەكانەوە و هەموو كات كورد ئامادەیە بەرەنگاری‮ ‬تیرۆر ببێتەوە‮"‬. لە بارەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬فڕۆكەخانەكانیش،‮ ‬ئاشكرای‮ ‬كرد،‮ ‬عەبادی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬داوە‮ "‬بەم زووانە‮" ‬فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە،‮ ‬بەڵام‮ "‬هێشتا بیانوو دەگرن و ئەو مەسەلەیە وەك كارتی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن بەكاردەهێنن‮". ‬ئەمەش دەقی‮ ‬چاوپێكەوتنەكەیە‮: ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا خەونی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬پێهات؟
مەسروور بارزانی‮: ‬وەكو نەتەوە پێموانییە خەونەكان بمرن و كۆتاییان پێ بێت‮. ‬بەڵام دەبێت واقیعبین بین لە بارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەتوانین ئەنجامی‮ ‬بدەین‮. ‬ئێمە پێمانوابوو،‮ ‬كە زۆر گرنگە جیهان و حكوومەتی‮ ‬عێراق لە رێی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمەوە خواستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بزانن‮. ‬ئێمە چەند نیگەرانییەكمان لە بارەی‮ ‬پاشەڕۆژی‮ ‬گەلەكەمان هەبوو‮. ‬دەمانویست دڵنیابین لەوەی‮ ‬هیچ رووبەڕووبوونەوەیەك روونەدات،‮ ‬دەمانویست پەیوەندییەكی‮ ‬جێگیر و ئاشتیخوازانەمان لەگەڵ بەغدا هەبێت‮. ‬لەسەر بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش و ئەو بنەمایانەی‮ ‬لەسەری‮ ‬رێكدەكەوین‮. ‬بەڵام بەداخەوە،‮ ‬خواست و ئارەزووی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێمە بە هەڵە لێكدرایەوە‮. ‬چونكە دەربڕینی‮ ‬خواستێك و ئارەزوویەك مەرج نییە بە مانای‮ ‬ئەوە بێت شەڕ‮ ‬و پێكدادان و رووبەڕووبوونەوە رووبدات‮. ‬ئەمەش بووە هۆی‮ ‬روودانی‮ ‬ئەنجامە هەڵەكان و ئێمە لەو ئەنجامە هەڵانە بەرپرسیار نین‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم ئاماژەیەكی‮ ‬ئاشكرا بوو بۆ رێخۆشكردن بۆ راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەمەش بوو باوكت‮ (‬مەسعود بارزانی‮) ‬بە ئاشكرا گوتی‮: ‬بە لەبەرچاوگرتنی‮ ‬پەرچەكرداری‮ ‬هاوبەشە سەرەكییەكانتان ئایا دەكرێت تۆ لەو باوەڕەدایت،‮ ‬هێشتا جیهان ئامادە نییە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان؟
مەسروور بارزانی‮: ‬وەك دیارە،‮ ‬ئەو ئامادەییە نییە،‮ ‬بەڵام دەربڕینی‮ ‬خواست و ئارەزووی‮ ‬میللەتێك بۆ ئەوەی‮ ‬چۆن بژیت،‮ ‬تاوان نییە‮. ‬هەر ئەمەش بوو میلەتەكەمان كردی‮. ‬هەر كاتێك داوای‮ ‬دانووستان لە بارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان كوردستان و بەغدا هەبووبێت،‮ ‬وەڵامەكە ئەوە بووە،‮ ‬كە مەرج نییە ئەوە خواستی‮ ‬هەموو كورد بێت‮. ‬هەربۆیە زۆر گرنگ بوو بزانین میلەتی‮ ‬كورد چی‮ ‬دەوێت‮. ‬ئێمە ئێستا دەزانین،‮ ‬92% خەڵكی‮ ‬كوردستان گوتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا لەو باوەڕەدای‮ ‬دەتوانن وەك بەشێك لە عێراق بمێننەوە،‮ ‬لە كاتێكدا پەیوەندی‮ ‬نێوانتان تێكچووە و وادیارە هەر واش دەمێنێتەوە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬كاتێك نەتەوەیەك دەیەوێت خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئەو ژیانەی‮ ‬دەیەوێت دەربڕێت و هەروەها دواڕۆژی‮ ‬خۆی‮ ‬و نەوەكانی‮ ‬مسۆگەر بكەن،‮ ‬ئەوە لە هەموو شتێك گرنگترە‮. ‬بەڵام كاتێك جیهان ئەوە قبوڵ ناكات،‮ ‬ئەو كاردانەوەیەی‮ ‬دەبێت كە بینیمان‮. ‬ئەمەش رووبەڕووی‮ ‬ئەو بەها و پرەنسیپ و پەیماننامەی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان دەبێتەوە،‮ ‬كە مافی‮ ‬بە هەموو نەتەوەیەك داوە چارەنووسی‮ ‬خۆیان دیار بكەن‮. ‬ریفراندۆم پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاشتیخوازانە بوو‮. ‬پێموانییە،‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد پێویستە سزا بدرێت،‮ ‬تەنیا لەبەر ئەوەی‮ ‬ویستوویەتی‮ ‬چۆن بژیت‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئەگەر بە لیست هۆكارەكانی‮ ‬سەرنەكەوتنی‮ ‬ریفراندۆم باس بكەیت،‮ ‬ئەو هۆكارانە چین‮. ‬ئایا هۆی‮ ‬دژایەتی‮ ‬بەغدا و توركیا و ئێران و ئەمەریكا بوو،‮ ‬یان نایەكگرتوویی‮ ‬كورد بوو‮ ‬یاخود كاتەكەی‮ ‬خراپ بوو ؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئێمە لەگەڵ چەندین وڵاتدا دانووستانمان كرد،‮ ‬لەوانە عێراق و ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و خۆرئاوا،‮ ‬هیچ كام لەوانە دژایەتی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسینیان نەكردووە،‮ ‬دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەبوون،‮ ‬تەنیا گوێمان لە نیگەرانی‮ ‬ئەوان بوو سەبارەت بە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬زیاتر داوای‮ ‬دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم دەكرا‮. ‬لێرەدا بە شێوەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬مەبەستم عێراق و ئەمەریكا و هەندێك وڵاتی‮ ‬ئەوروپایە‮. ‬نیگەرانیان زیاتر لە بارەی‮ ‬سێ خاڵ بوو‮. ‬ئەوانیش‮: ‬
یەكەمیان‮: ‬پێیانوابوو،‮ ‬ریفراندۆم كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬لەسەر شەڕی‮ ‬داعش دەبێت‮. ‬
دووەم‮: ‬رەنگە هەڵبژاردنەوەی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق سەختتر بكات‮. ‬
سێیەم‮: ‬لەوانەیە ناكۆكییەكانی‮ ‬تایبەت بە ناوچە جێناكۆكەكان بگاتە رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬سەربازی‮. ‬
ئێمە وەڵاممان بۆ هەر سێ خاڵەكە هەبوو‮. ‬بەر لە هەموو شتێك خواست و بڕیاری‮ ‬ئێمە بۆ شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش،‮ ‬هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا نییە‮. ‬ئەگەر بگەڕێینەوە رابردوو،‮ ‬چۆن داعش سەریهەڵدا،‮ ‬دەبینین،‮ ‬هۆكارە سەرەكییەكەی‮ ‬شكستی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بوو لە بەغدا و بووە هۆی‮ ‬داڕووخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و درووستبوونی‮ ‬بۆشایی‮ ‬ئاسایش و‮ ‬12 لیوای‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق داڕووخان،‮ ‬بە هەموو چەك و تەقەمەنییەكانیانەوە،‮ ‬كە كەوتە دەست داعش‮. ‬لە ماوەی‮ ‬كەمتر لە مانگێكدا داعش بووە بەهێزترین هێزی‮ ‬ناوچەكە‮. ‬كە چەكەكانیشیان رووبەڕووی‮ ‬ئێمە كردەوە،‮ ‬ئەوە ویست و ئازایی‮ ‬ئێمە و پێشمەرگەمان بوو،‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬هاوپەیمانان داعشمان تێكشكاند‮. ‬بەغدا دژی‮ ‬ئەوە بوو چەكی‮ ‬قورس بداتە پێشمەرگە و مووچەی‮ ‬پێشمەرگە و بودجەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە‮ ‬2014ەوە بڕی‮ ‬بوو‮. ‬بڕیاری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بڕیاری‮ ‬خۆمان بوو‮. ‬پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا هەرچۆنێك بێت،‮ ‬ئێمە بەردەوامین لە شەڕی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬دژ بە تیرۆر‮. ‬ئێمە ئامادەبووین كە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و هاوپەیمانان واژوو بكەین بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی‮ ‬داعش و هەماهەنگی‮ ‬تەواو لەو شەڕەدا‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬مەبەستت لە كاتی‮ ‬ریفراندۆم و دوای‮ ‬ریفراندۆم بوو؟
مەسروور بارزانی‮: ‬بەڵێ‮. ‬
مۆنیتەر‮: ‬ئەوانیش نەگەیشتنە ئەو بڕوایە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬نەخێر‮. ‬سەبارەت بە خاڵی‮ ‬دووەم،‮ ‬كەپرسی‮ ‬هەڵبژاردنەوەی‮ ‬سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادییە‮. ‬ئێمە پێمانوایە كاریگەری‮ ‬ئێمە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی‮ ‬هەر كەسێك سنووردارە‮. ‬چونكە سیستمی‮ ‬هەڵبژاردن لە عێراق وا دانراوە،‮ ‬هەمیشە شیعەكان زۆرینەن‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬بێگومان پشتگیریی‮ ‬ئێوە لە گرووپێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬شیعە لە بەرامبەر گرووپێكی‮ ‬دیكە بێگومان كاریگەری‮ ‬دەبێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬با بۆت روونبكەمەوە‮. ‬دەستنیشانكردنی‮ ‬كاندیدەكان گرنگترین بەشی‮ ‬پرۆسێسەكەیە‮. ‬ئێمە بێگومان دەزانین سەرۆك وەزیرانی‮ ‬داهاتوو لە شیعەكان دەبێت‮. ‬ئەگەر هەموویان‮ ‬یەكگرتوو نەبن،‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬سوننە و كورد بەیەكەوە كاریگەرییەكی‮ ‬وای‮ ‬نابێت‮. ‬ئەگەرنا بە هەردووكیان زۆرینە پێكناهێنن‮. ‬هاوپەیمانی‮ ‬بەستنیش بەم شێوەیەیە‮. ‬سەرەتا دانووستان و پاشان گەمەكە دەستپێدەكات‮. ‬ئێمە ئامادەین دانووستان لە بارەی‮ ‬باشترین كاندید بكەین‮. ‬هەڵبژاردنەكە دەكەوێتە سەر بەرژەوەندی‮ ‬هاوپەیمانەكان و رۆژئاوا و لەسەرووی‮ ‬هەمووشیانەوە بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق‮. ‬بۆیە دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە ریفراندۆم هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬خراپی‮ ‬لەسەر ئەو پرۆسەیە و ئەنجامەكانی‮ ‬نەبوو‮. ‬سەبارەت بە خاڵی‮ ‬سێیەمیش،‮ ‬تایبەت بە بوونی‮ ‬پێشمەرگە لەناوچە جێناكۆكەكان،‮ ‬گوایە دەبێتە هۆی‮ ‬رووبەڕووبوونەوە،‮ ‬با بیرتان بخەمەوە،‮ ‬پێشمەرگە لەو ناوچانە بوو لەبەر هۆكارێك،‮ ‬ئەویش ئەوە بوو هێزە عێراقییەكان لە بەرامبەر داعشدا ئەو ناوچانەی‮ ‬بەجێهێشت‮. ‬هەرگیز نەمانوتووە،‮ ‬ریفراندۆم بۆ ئەوە بووە سنوور لە نێوان عێراق و هەرێم بكێشین‮. ‬ئێمە زۆر راشكاو بووین لە بارەی‮ ‬مافەكانمان،‮ ‬كە لە ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق هاتبوو،‮ ‬ئەویش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمە لەو ناوچانەدا‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬زۆر جار دەگوترێ،‮ ‬ئەگەر ریفراندۆم لە كەركووك نەكرابا؛ لەوانە بوو ئەوەی‮ ‬ئێستا روویدا،‮ ‬رووی‮ ‬نەدابا،‮ ‬ئایا ریفراندۆم لە كەركووك هەڵە بوو؟
مەسروور بارزانی‮: ‬لەو بارەیەوە دوو بۆچوون هەبوو‮. ‬هەندێك پێیانوابوو،‮ ‬پێویستە ریفراندۆم تەنیا لە سنووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكرێت‮. ‬هەندێكی‮ ‬دیكە پێیانوابوو،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هیچ بڕیارێكی‮ ‬دیاریكراو لە بارەی‮ ‬سەپاندنی‮ ‬هیچ سنوورێك نییە،‮ ‬كەواتە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لەو ناوچانە هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬نابێت‮. ‬بۆنموونە كە كوردێكی‮ ‬عێراق لە ئەڵمانیا دەژیت،‮ ‬دەنگ بدات،‮ ‬بۆچی‮ ‬كوردێكیش كە لەو ناوچانەی‮ ‬جێناكۆكن دەژیت،‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬نەبێت‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬پرسێكی‮ ‬دیكە ئەوەیە،‮ ‬ریفراندۆم بۆیە لە كەركووك ئەنجامدرا،‮ ‬چونكە داواكاری‮ ‬یەكێتی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام لە هەمانكاتدا بافڵ تاڵەبانی،‮ ‬كوڕی‮ ‬مام جەلال،‮ ‬پێش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە پەیامێكی‮ ‬ڤیدیۆییدا،‮ ‬داوایكرد،‮ ‬ریفراندۆم لە كەركووك ئەنجام نەدرێت،‮ ‬ئایا ئەمە پەیامێك نەبوو،‮ ‬پێویست بوو گوێی‮ ‬لێ بگیرێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬لە ناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬چەندین بەرپرس،‮ ‬جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە،‮ ‬پێویستە ریفراندۆم لە كەركوكیش بكرێت،‮ ‬ئەمەش هەمان ئەو كەسانە بوون لە ناو دانووستانەكان بوون‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئەمەریكا بۆ ئەوەندە توند بوو لە دژی‮ ‬ریفراندۆم؟
مەسروور بارزانی‮: ‬نازانم پێویستە ئەم پرسیارە لەوان بكەیت‮. ‬ئێمە كە نیگەرانی‮ ‬ئەوانمان لێك دەدایەوە،‮ ‬دەگەیشتینە ئەو بڕوایەی‮ ‬ریفراندۆم هیچ هەڵە نییە و ئەنجامی‮ ‬خراپی‮ ‬نابێت‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬پێتوایە ئەگەر ئەمەریكا،‮ ‬بەو ئاشكراییە دژی‮ ‬ریفراندۆم نەبووایە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بە هەمان توندوتیژییەوە رەفتاری‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئایا سیاسەتی‮ ‬واشنتن عێراقی‮ ‬توند كرد و هانیدا تووندتر بێت لە دژتان؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئەوان بە هۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتییەوە هەڵوێستیان توند بوو‮. ‬لە ناویشیاندا ئەمەریكا‮. ‬ئەگەر قبوڵیان نەكردبا،‮ ‬عێراق ئەو هەڵوێستە نادەستووریانە بگرێتە بەر و بە شێوەیەكی‮ ‬نابەرپرسانە بەرامبەر ریفراندۆم هەڵسوكەت بكات،‮ ‬بێگومان ئەو كاتە عێراقیش ئەو ئازایەتییەی‮ ‬نەبوو،‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكلا كردنەوەی‮ ‬جیاوازییە سیاسییەكان لەگەڵ ملیۆنان خەڵك لە وڵاتێكدا كەپێی‮ ‬دەترێت عێراق بەكاربهێنێت‮. ‬ئەوانەی‮ ‬دەنگیان دا هاووڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بوون‮. ‬ئەمەریكا دەیتوانی‮ ‬قەناعەت بە بەغدا بكات،‮ ‬كە ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم نابێتە هۆی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و تەنیا دەنگدانێكە‮. ‬بۆچی‮ ‬پێویستە هەمیشە كورد خەڵكی‮ ‬دیكە دڵخۆش بكەن،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬خواستی‮ ‬خۆیان و ئێمە دەمانەوێت بە ئاشتیانە و ئاشتیخوازانە بژین‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ئەوە بوو،‮ ‬هێزە عێراقییەكان مافی‮ ‬خۆیانە لە ناوچە جێناكۆكەكانی‮ ‬وەك كەركووك بن و بە بێ هێرش و پەلاماردان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و ئێوەش بكشێنەوە و ئەو كاتەش هیچ رووبەڕووبوونەوەیەك لە نێوان ئێوە و هێزە عێراقییەكان روونادات؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئەمە راست نییە‮. ‬ئێمە وتمان ئامادەی‮ ‬دانووستانین لەگەڵ بەغدا لە پێش ریفراندۆم و دوای‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬ریفراندۆم بۆ ئەوە بوو،‮ ‬كە ئەو مافە بە ئێمە بدات ئەو دانووستانە بكەین‮. ‬هەمیشە گوتومانە چارەنووسی‮ ‬كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان پێویستە بە پێی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق‮ ‬یەكلابكرێنەوە‮. ‬هیچ شتێك لە لایەن ئێمەوە نەسەپێنرابوو‮. ‬نەمانویست چارەنووسێك‮ ‬یان خواستێك بسەپێنین‮. ‬بەڵام هێزە عێراقییەكان هێزی‮ ‬چەكداریان بۆ دەركردنی‮ ‬پێشمەرگە بەكارهێنا‮. ‬ئەوە بەكارهێنانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بوو لە دژی‮ ‬خەڵكی‮ ‬خۆیان‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬تا ئێستاش دیار نییە،‮ ‬چی‮ ‬روویدا،‮ ‬ئایا ئێوە شەڕتان لە دژی‮ ‬هێزە عێراقییەكان كرد؟
مەسروور بارزانی‮: ‬بێگومان پێش شەڕەكە،‮ ‬عێراقییەكان هێزیان كۆدەكردەوە‮. ‬نیازی‮ ‬بەغدا زۆر ئاشكرا بوو‮. ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو داواكارییەكانی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كە داوای‮ ‬دانووستانی‮ ‬ئاشتیانەیان دەكرد،‮ ‬بەڵام بەغدا رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ هێزی‮ ‬كۆدەكردەوە‮. ‬لە جیاتی‮ ‬دانووستان لەگەڵ كوردستان،‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬بەغدا،‮ ‬لەگەڵ باڵێكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬گفتوگۆیان دەكرد،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬چۆن هێزەكانیان بگەڕێننەوە‮. ‬داواكە ئەوە بوو،‮ ‬ئەو هێزە عێراقییانە بگەڕێنەوە بۆ بنكەی‮ ‬سەربازی‮ ‬K1 و كێڵگە نەوتییەكانی‮ ‬كەركووك‮. ‬هیچ گفتوگۆیەك لە بارەی‮ ‬ئەوە نەبوو ئەو هێزانە بگەڕێنەوە ناو شاری‮ ‬كەركووك‮. ‬بەڵام دواجار رێككەوتنی‮ ‬دیكە هاتە ئاراوە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬كێ ئەو رێككەوتنانەی‮ ‬كرد؟
مەسروور بارزانی‮: ‬باڵێكی‮ ‬ناو‮ ‬یەكێتی‮. ‬نامانەوێت شتەكان بە شەخسی‮ ‬بكرێن،‮ ‬بەڵام شتەكان خەڵك دەزانێت كێ ئەنجامی‮ ‬داون‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬هیچ وڵاتێك دەستی‮ ‬تێدا هەبوو؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئێرانی‮ ‬و عێراقی‮ ‬و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و باڵێكی‮ ‬ناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەستیان لەوەدا هەبوو‮. ‬بە قسەی‮ ‬خۆیان لەگەڵ هەندێك بەرپرسی‮ ‬ئەمەریكا و بەریتانیا قسەیان كردبوو،‮ ‬كە لە راوێژدا بوون لەگەڵ باڵیۆزخانەكانی‮ ‬بەریتانیا و ئەمەریكا و حكوومەتی‮ ‬بەغدا‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا توركیا دەستی‮ ‬لەو رێككەوتنە هەبوو؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئەوەندەی‮ ‬ئاگاداربم،‮ ‬نەخێر‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬لەو بڕوایەدان بێ كەركووك دەتوانن كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ و بەهێزتان هەبێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬بیرۆكەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تەنیا تایبەت بە شارێك و ناوچەیەك نییە‮. ‬بەڵكو خواستێكی‮ ‬نەتەوەییە لە هەر شوێنێك بێت‮. ‬كەركووك زۆر گرنگە،‮ ‬لە رووی‮ ‬مێژوویشەوە بەشێك بووە لە كوردستان‮. ‬ئێستا بە ناوچەی‮ ‬جێناكۆك لەقەڵەمدراوە‮. ‬بەڵام ئایا حكوومەتی‮ ‬عێراق لە‮ ‬2005ەوە چی‮ ‬كردووە بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق‮. ‬داهاتووی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬چۆن دەبێت،‮ ‬ئەوە پەیوەستە بە دانووستانەوە‮. ‬ئێمە میكانیزمێكمان بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬شوێنەكان هەیە‮. ‬بەڵام كێشەكە ئەوەیە،‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەیەك رەتكراوەتەوە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئێستا ئێوە ئەو ناوچانەتان لەدەستداوە،‮ ‬پێتانوایە هەمان دەسەڵاتتان هەیە،‮ ‬كە پێش ریفراندۆم هەتانبوو‮. ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق لەسەر چ خاڵێك لەگەڵ كورد دانووستان دەكات؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئەگەر سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬100 ساڵی‮ ‬رابردوومان بكەین،‮ ‬دەبینین،‮ ‬سەدام حوسێن كۆنترۆڵی‮ ‬هەموو كوردستانی‮ ‬كرد،‮ ‬ئایا ئێمە لەناو چووین،‮ ‬ئایا دووبارە سەرمانهەڵنەدایەوە؟ بێگومان ئەوەی‮ ‬هی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬هەر هی‮ ‬كوردستانە‮. ‬ئێمە هەرگیز واز لە خاكی‮ ‬خۆمان و خواستی‮ ‬گەلی‮ ‬خۆمان ناهێنن‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا پێتوایە،‮ ‬رەوشی‮ ‬ئێستا ئاسانكاری‮ ‬دەكات بۆ گەڕانەوەی‮ ‬داعش لە ناوچە عێراقییەكان؟
مەسروور بارزانی‮: ‬جیهان ئێستا هەڵەیەكی‮ ‬گەورە دەكات،‮ ‬كە پێیوایە،‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬سەربازیانەی‮ ‬داعش،‮ ‬ئەو رێكخراوە لە رووی‮ ‬ئایدۆلۆژییەوە لەناو دەبات‮. ‬ئەوان لە رووی‮ ‬سەربازییەوە تێكشكاون و خاكیان لەدەستداوە،‮ ‬بەڵام لەناو نەچوون و لە شوێنەكانی‮ ‬خۆیان ماون و خەریكی‮ ‬خۆ سازدانەوەن‮. ‬پێویستە سەیری‮ ‬رەگوریشەكانی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بكەین‮. ‬ئایا هیچ هەنگاوێكی‮ ‬كردەیی‮ ‬بۆ لە ریشە دەرهێنانی‮ ‬ئەو رێكخراوە هەیە،‮ ‬بێگومان نەخێر‮. ‬جیاوازی‮ ‬كردن و مامەڵەی‮ ‬خراپ لەگەڵ پێكهاتەكان و مامەڵەی‮ ‬نایەكسانیانە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكین‮. ‬پێم بڵێ كوێی‮ ‬عێراق جێگیر و سەقامگیر و ئارامە و خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬وەك ئاو و كارەبا دابین كراون؟ پارەی‮ ‬عێراق چی‮ ‬بەسەرهات؟ عێراق وڵاتێكی‮ ‬دەوڵەمەندە‮. ‬خراپ بەكارهێنانی‮ ‬ئەو داهات و سەرچاوانەیە،‮ ‬كە جیاوازی‮ ‬دەكەن لە دژی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬دیاریكراو‮. ‬كوردستان لە هەموو بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق جێگیرتر و ئارامترە‮. ‬هەموو كەسێك كە ئاگاداری‮ ‬رەوشی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬ئەمەی‮ ‬دەبینی‮. ‬بەڵام ئەو هێرشە سەربازییەی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو كرایە سەر كوردستان،‮ ‬ئەو پرسیارە دەهێنێتە ئارا،‮ ‬بۆچی‮ ‬سەقامگیرترین بەشی‮ ‬عێراق نا ئارام دەكرێت‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا لەداهاتوودا ئەگەری‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬هێرشی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق لە دژی‮ ‬ئێوە هەیە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬هەوڵەكانیان بە‮ ‬یەك ئامانج بووە،‮ ‬ئەویش لاوازكردنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬ئەمە بەهۆی‮ ‬هەڵە تێگەیشتن بوو لە خواستی‮ ‬میللەتێك لە ریفراندۆمدا‮. ‬ریفراندۆم تەنیا دەنگدانێك بوو‮. ‬ویستیان كوردستان لاواز و پەراوێزخراو بكەن‮. ‬بێگومان هەماهەنگییەك لە نێوان وڵاتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەغداش نوێنەری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ تاران و ئەنقەرە نارد و ئەوان رێككەوتن لەسەر ئەوەی‮ ‬چۆن هەڵوێست بەرامبەر ریفراندۆم بنوێنن‮. ‬بەغدا زۆر باسی‮ ‬سەروەری‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬دەكات،‮ ‬یاخود باسی‮ ‬ئەوە دەكەن رێگری‮ ‬لە دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بكرێت،‮ ‬كەچی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق كە نێردران بۆ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر،‮ ‬داوای‮ ‬دەستتێوەردانی‮ ‬ئەو وڵاتانەیان دەكرد،‮ ‬لە كاروباری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراقدا‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئێستا گفتوگۆ لە بارەی‮ ‬ئەوە دەكرێت،‮ ‬بەغدا و ئەنقەرە،‮ ‬ئۆپراسیۆنێكی‮ ‬هاوبەش لە دژی‮ ‬پەكەكە لە شنگال ئەنجام بدەن؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئێمە ئاگادار نین‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬چی‮ ‬روودەدات ئەگەر رێكخراوێكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬داعش سەرهەڵبداتەوە و ئەمەریكا لە دەرگای‮ ‬ئێوە بداتەوە بۆ هاوكاری،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمەریكا ئێوەی‮ ‬بەرامبەر بە هێزە عێراقییەكان نەپاراست؟
مەسروور بارزانی‮: ‬پابەندبوونی‮ ‬ئێمە بۆ شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬تیرۆریزم هیچ پەیوەندی‮ ‬بە پەیوەندییە سیاسییەكانمان لەگەڵ هیچ وڵاتێك نییە‮. ‬ئێمە شەڕی‮ ‬تیرۆر دەكەین لە هەر بارودۆخێكدا بێت‮. ‬ئێمە شەڕی‮ ‬دوژمنێكمان كرد،‮ ‬كە بەغدای‮ ‬بە چۆكدا هێنابوو‮. ‬وڵاتەكەمان پاراست‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬كەواتە ئەمەریكا دەتوانێت وەك هاوپەیمانێك پشت بە ئێوە ببەستێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬بێگومان ئێمە هاوپەیمانین،‮ ‬ئەگەر جیاوازیشمان لە بارەی‮ ‬هەندێك بابەتەوە هەبێت‮. ‬كاتێك پرسەكە دەگاتە شەڕی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬ئێمە ئەندامێكی‮ ‬گرنگ و كاریگەری‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆرین‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ترەمپ،‮ ‬سنوورداركردنی‮ ‬كاریگەرییەكانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئێرانە،‮ ‬ئایا ئێوە لەگەڵ ئەو بۆچوونەدان،‮ ‬كە ئەو رووداوانەی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم روویان دا،‮ ‬ئەنجامێكی‮ ‬نەرێنیانەی‮ ‬بۆ ئەو سیاسەتەی‮ ‬واشنتن هەبوو؟
مەسروور بارزانی‮: ‬با ئێمە سەیری‮ ‬رووداوەكان بكەین‮. ‬لەگەڵ هەموو رێزێكمان بۆ ئێران و هەر وڵاتێكی‮ ‬دیكە بیەوێت بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بپارێزێت،‮ ‬بەڵام نابێت ئەوە بە وەستانەوە دژی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەوان لێكبدرێتەوە‮. ‬لە دوای‮ ‬2003ەوە تا ئێستا كاریگەری‮ ‬ئێران لە ناوچەكە بە شێوەیەكی‮ ‬بەرچاو پەرەی‮ ‬سەندووە‮. ‬ئایا ئێران كارتەكانی‮ ‬بە باشی‮ ‬بەكارهێنا،‮ ‬من پێموایە بەڵێ‮. ‬ئایا ئەوان دەرفەتەكانیان بە باشی‮ ‬بۆ خۆیان قۆستەوە،‮ ‬بەڵێ‮. ‬ئەوان‮ ‬یاریزانی‮ ‬زیرەكن و لەوەدا شارەزان كە چۆن كاریگەری‮ ‬خۆیان بەكاربهێنن و ئەمەش ئێمە ئێستا بە چاوی‮ ‬خۆمان دەیبینین‮. ‬من مەبەستم ئیدارەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬ئەمەریكا نییە،‮ ‬بەڵام هەر كاتێك ئەوان بە ئاشكرا سیاسەتێكی‮ ‬دیاریكراو دەستنیشان دەكەن،‮ ‬ئەو سیاسەتەیان لەسەر زەوی‮ ‬لەگەڵ واقیعدا‮ ‬یەكناگرێتەوە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا هیچ شتێك هەیە كوردی‮ ‬سووریا لە ئەزموونی‮ ‬ئێرەوە پەندی‮ ‬لێ وەربگرن؟
مەسروور بارزانی‮: ‬رەوشی‮ ‬كورد لە سووریا زۆر ئاڵۆزە‮. ‬زۆر كێشە و پرسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬لە سووریا و بە تایبەتیش لە ناو كوردانی‮ ‬سووریا هەیە‮. ‬بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی،‮ ‬هیچ رێككەوتنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێوان كورد لە سووریا و هیچ وڵاتێكی‮ ‬ئەندامی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬دژی‮ ‬داعش نییە‮. ‬كورد بە سرووشتی‮ ‬خۆیان شەڕڤانی‮ ‬باشن‮. ‬پێموایە هەموو جیهانیش دانی‮ ‬پێدا ناوە،‮ ‬جا لە سووریا بێت‮ ‬یان لە عێراق‮. ‬كوردەكانی‮ ‬سووریا شەڕێكی‮ ‬باشیان دژی‮ ‬داعش كرد‮. ‬ئێستاش بۆ درێژەدان بەو شەڕە پشتیوانی‮ ‬دەكرێن‮. ‬ئەوەی‮ ‬كە پەیوەندییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێوان كوردی‮ ‬سووریا و وڵاتانی‮ ‬جیهان هەبێت،‮ ‬بابەتێكی‮ ‬دیكەیە و ئێمە ئاگادار نین‮. ‬هیچ پێشكەوتنێكیشمان لەو بارەیەوە نەبینیوە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئێستا ئەوان شەڕی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا دەكەن،‮ ‬لەم ماوەیەشدا،‮ ‬شاندێكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بۆ پشتیوانی‮ ‬دەربڕین سەردانی‮ ‬عەفرینی‮ ‬كرد،،‮ ‬ئایا هیچ نزیكبوونەوەیەك لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئیدارەی‮ ‬رۆژئاوا هەیە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬با راشكاو بین‮. ‬كوردەكان هەموویان سەر بە پارتێك‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬دیاریكراو نین‮. ‬توركیا دەڵێت‮: ‬ئێمە شەڕی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬دیاریكراو دەكەین،‮ ‬نەك هەموو كورد‮. ‬هاوسۆزی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوان لایەنەكانەوە نییە‮. ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بوونەتە سووتەمەنی‮ ‬ئەو شەڕە‮. ‬زۆریشیان پەیوەندییان لەگەڵمان هەیە و‮ ‬یەك نەتەوەین و هاوسۆزی‮ ‬یەكترین‮. ‬ئەو هاوسۆزییە لەگەڵ كوردە‮. ‬لەگەڵ ئەو مەدەنییە بێتاوانانەیە كە پێویستیان بە هاوكاری‮ ‬مرۆییە‮. ‬ئێمە دژی‮ ‬شەڕین و ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك بۆ كۆتایهێنان بە مەینەتییەكانیان‮. ‬ئەو كێشانە پێویستە ئاشتیانە چارەسەر بكرێن‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئامادەن ناوبژی‮ ‬لە نێوان توركیا و پەكەكە و‮ ‬یەپەگە بكەن؟
مەسروور بارزانی‮: ‬هەر شتێكمان پێ بكرێت بۆ رزگاركردنی‮ ‬مەدەنییەكان بێگومان ئامادەین‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئێوە لە رابردوودا داواتان دەكرد،‮ ‬پەكەكە شنگال بەجێبهێڵێت،‮ ‬ئایا ئێستاش ئەو داوایە دەكەن؟
مەسروور بارزانی‮: ‬پێمانوایە هەر گرووپێكی‮ ‬كوردی‮ ‬لە وڵاتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬پێویستە كێشەكانی‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬یەكلا بكاتەوە‮. ‬هەناردنە دەرەوەی‮ ‬ئەو كێشانە بۆ وڵاتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬تەنیا كێشەكان قووڵتر دەكاتەوە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا ئەمە پارتە كوردییەكانی‮ ‬ئێرانیش دەگرێتەوە،‮ ‬چونكە بەرپرسانی‮ ‬هەرێم داوایان لەوانیش كردووە،‮ ‬پێگەكانیان لە ناوچە سنوورییەكانی‮ ‬عێراق و ئێران دووربخەنەوە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئەگەر راستگۆیانە قسە بكەین،‮ ‬كوردی‮ ‬ئێران ئارامترن و ئەرێنیانە وەڵامی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان داوەتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬دژی‮ ‬ئێران نەكەن‮. ‬هەڵوێستی‮ ‬ئەوان زۆر جیاوازە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬بەم دواییانە سەرۆك وەزیران،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەردانی‮ ‬تارانی‮ ‬كرد،‮ ‬دەنگۆی‮ ‬ئەوەش هەیە،‮ ‬پەیوەندییەكانتان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بكرێنەوە،‮ ‬ئایا ئەمە روویداوە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئێمە لە لایەن سووریا و توركیا و ئێرانەوە دەورە دراوین‮. ‬بێگومان لە عێراقیش كێشەی‮ ‬خۆمان هەیە‮. ‬هیچ نیازێكمان بۆ دوژمنداری‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ نییە و هەمیشە دەستی‮ ‬دۆستایەتیمان لەگەڵ ئەوان لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش درێژ كردووە‮. ‬تا ئەو جێیەی‮ ‬ئەو وڵاتانە نەبنە هەڕەشە بۆ سەرمان و دژی‮ ‬مافە دەستوورییەكانمان نەبن،‮ ‬ئێمە ئامادەین لە پێناو جێگیریی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكە كاریان لەگەڵ بكەین‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا راستە باوكت لە لایەن سەرۆكی‮ ‬توركیا،‮ ‬رەجەب تەیب ئەردۆغان،‮ ‬بانگهێشت كراوە،‮ ‬ئەویش بە هۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬عەفرینەوە ئامادە نەبووە بچێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬ئاگاداری‮ ‬شتێكی‮ ‬لەو بابەتە نیم‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم بە تایبەتی،‮ ‬پەیوەندیتان لەگەڵ توركیا چۆنە،‮ ‬ئایا هیچ شتێك گۆڕاوە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬توركیا هاوبەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬لە رووی‮ ‬ئابوورییەوە دەروازەی‮ ‬نێوان كوردستان و جیهانە‮. ‬بە درێژایی‮ ‬ماوەی‮ ‬ریفراندۆم توركیا هیچ كات سنووری‮ ‬دانەخست‮. ‬ئەمەش‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬داوە،‮ ‬هیچ كێشەیەكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬لە كوردستان روونەدات‮. ‬ئەمە ئاماژەیەكی‮ ‬گرنگە‮. ‬بەردەوام بەرزی‮ ‬و نزمی‮ ‬لە پەیوەندییەكان و ناكۆكی‮ ‬هەبووە‮. ‬بەڵام با ئێمە بەیەكەوە چاومان لە ئایندەیەكی‮ ‬گەش بێت بۆ هەردوولا‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬ئایا پێتانوایە بەشێك لە دژایەتی‮ ‬توركیا بۆ ریفراندۆم بە هۆی‮ ‬كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬سەرۆك ئەردۆغانەوە بووە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬بەڵێ پێموایە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەبەر ئەو هۆیە بوو‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬با بگەڕێینەوە بۆ پرسە ناوخۆییەكانی‮ ‬ئێوە‮. ‬ئایا ئێوە هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و پەرلەمانی‮ ‬ئەنجام دەدەن؟
مەسروور بارزانی‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنە پێشوەختەكان دایە‮. ‬لانیكەم پارتی‮ ‬ئەو داوایەی‮ ‬هەیە‮. ‬كە پارتێكی‮ ‬سەرەكییە‮. ‬ئێمە پێش عێراق،‮ ‬داوای‮ ‬هەڵبژاردنمان كردووە‮. ‬بۆیە دەمانویست كورد‮ ‬یەك بن و هەڵبژاردن ئەنجام بدەن و كاریگەرییەكی‮ ‬بەهێزتریان لەسەر بەغدا هەبێت‮. ‬ئێستا كە نایانەوێت ئێمە كورد بین و دەیانەوێت پێش هەموو شت عێراقی‮ ‬بین،‮ ‬بەڵام پێویستە مافیشمان هەبێت‮. ‬مافە دەستوورییەكانمان دابین بكرێن‮. ‬پێویستە ئێمە ئێستا لیستێكی‮ ‬كوردیی‮ ‬یەكگرتوومان هەبێت‮. ‬پارتی‮ ‬هەوڵی‮ ‬بۆ دەدا،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هێزەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان لە بەر چەند هۆكارێكی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬پێیانوایە بە هاوپەیمانی‮ ‬بەستنی‮ ‬خۆیان دەنگی‮ ‬زیاتر بهێنن‮. ‬یەكێتیش ئامادە نەبوو لە كوردستان هەڵبژاردن بكرێت و پێش عێراق بكەوین،‮ ‬چونكە كێشەی‮ ‬ناوخۆییان هەیە‮. ‬هەربۆیە نەهاتنە پێشەوە‮. ‬بێگومان ئەوانیش هاوبەشێكی‮ ‬گرنگن‮. ‬پێویست بوو لە هەر بڕیارێك بدرێت،‮ ‬ئەوان بەشداربن تێیدا‮. ‬ئێستا كاتەكەی‮ ‬دواكەوتووە‮. ‬چونكە پێش ئەوەی‮ ‬ماوەكەی‮ ‬بەسەر بچێت،‮ ‬رێوشوێنەكان بۆ كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردن بگیرێنە بەر‮. ‬ئێستا نزیكترین كات بۆ ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنەكان هەفتەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬مانگی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬داهاتووە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬كێ خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆك دەپاڵێوێت،‮ ‬هیچ كاندیدێك لە بیركردنەوەتاندا هەیە؟
مەسروور بارزانی‮: ‬پرسی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم جێی‮ ‬گفتوگۆیە‮. ‬پەرلەمان تا ئێستا ئامادە نییە بۆ گفتوگۆ كردن لە بارەیەوە‮. ‬پێویستە پەرلەمانێكی‮ ‬نوێمان هەبێت،‮ ‬كە دەسەڵاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبێت،‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەت بۆ حكوومەت دەربكات‮. ‬قسە لە بارەی‮ ‬رۆڵ و دەسەڵاتەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و چۆنێتی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك بكات،‮ ‬ئایا لە لایەن خەڵكەوە بێت‮ ‬یان لە لایەن پەرلەمانەوە بێت‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬كەواتە كورد،‮ ‬دەتوانن پێش هەڵبژاردنی‮ ‬عێراق هاوپەیمانیەكیان هەبێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬پێموایە خەڵكی‮ ‬كوردستان چاوەڕێی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬دەكەن لە پارتە سیاسییەكاندا‮. ‬ئەگەر هەر لایەنێك هەوڵبدات بەرژەوەندییە كەسی‮ ‬و حزبییەكانی‮ ‬بخاتە سەرووی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬خەڵك ئەوا؛ بەرپرسیار دەبێت‮. ‬خەڵك چاوەڕێ دەكات،‮ ‬لایەنەكان كێشەكانیان بەلاوە بنێن و بگەنە رێككەوتنێك‮. ‬پێموایە ئێستا دەرفەتێك بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئەو مەبەستە هەیە‮. ‬چونكە دانووستانەكان بەردەوامن و زیاتر دەرفەتی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬هەیە لە جاران‮. ‬تەنانەت ئەگەر بە لیست و گرووپی‮ ‬جیاوازیش بەشدار بن‮. ‬بەڵام هەر چانسی‮ ‬ئەوە ماوە دواجار ببنە هاوپەیمانێتییەك‮. ‬گرنگترین تایبەتمەندی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬درووستكردنی‮ ‬هاوپەیمانێتییە دوای‮ ‬هەڵبژاردن و پێموایە ئەو كاتە زۆر خەڵك بۆ هاوكاری‮ ‬لە دەرگای‮ ‬كورد دەدات‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬دوا پرسیار لە بارەی‮ ‬ئابوورییە‮. ‬فڕۆكەخانەكان چیان بەسەر هات،‮ ‬ئێوە چۆن بێ داهاتی‮ ‬كەركووك دەژین؟
مەسروور بارزانی‮: ‬داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكان ئابڵوقەدانێكی‮ ‬نابەجێی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬كارێكی‮ ‬نادەستووری‮ ‬بوو‮. ‬چونكە پێویست نەبوو فڕۆكەخانەكان بۆ مەبەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬دابخرێن‮. ‬دانووستان لەگەڵ بەغدا بۆ كردنەوەی‮ ‬فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بەردەوامە‮. ‬گفتوگۆ لە بارەی‮ ‬هەبوونی‮ ‬یەك سیستمی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬زانیاری‮ ‬دەكرێت و ئێمەش رەزامەندیمان پیشانداوە‮. ‬پرسەكانی‮ ‬پەیوەست بە كۆچكردن و ڤیزا و پرسی‮ ‬گومرگ،‮ ‬هاتوونەتە ئارا‮. ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامادەیە،‮ ‬هەموو داخوازییەك جێبەجێ بكات كە لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوور بێت‮. ‬بەڵام كاتێك بەغدا هیچ پاساوێكی‮ ‬بۆ كردنەوەی‮ ‬فڕۆكەخانەكان نەبێت،‮ ‬دێن،‮ ‬بیانووی‮ ‬ئاسایش دەگرن و دەڵێن،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬فڕۆكەخانەكان دەبێت لە ژێر چاودێری‮ ‬و كۆنترۆڵی‮ ‬بەغدا بێت‮. ‬هەولێر ئامادەیە،‮ ‬یەكە ناوخۆییەكان كۆنترۆڵی‮ ‬فڕۆكەخانەكان بكەن‮. ‬ئێستا هیچ بیانوویەك بۆ كردنەوەی‮ ‬فڕۆكەخانەكان نەماوە‮. ‬هەموویان بیانووی‮ ‬سیاسین و بەشێكن لە هەڵمەتی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن‮. ‬دەبینین نەتەوەیەك بە تەواوی‮ ‬سزا دراوە،‮ ‬تەنیا بۆ ئەوەی‮ ‬لە هەڵبژاردندا دەنگ بهێنن و ئەوان وەك كارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەكەن‮. ‬بەم دواییانە عەبادیمان بینی،‮ ‬كە بەڵێنیان دا فڕۆكەخانەكان بەم زووانە بكەنەوە‮. ‬ئێمە گوێمان لە وشەی‮ "‬بەم زووانە‮" ‬بوو،‮ ‬ئیتر با بزانین بەڵێنەكانیان دەبەنە سەر‮. ‬سەبارەت بە پشكمان لە داهاتی‮ ‬نەوت،‮ ‬ئەوە بەشێكە لە دەستووری‮ ‬عێراق‮. ‬ئەگەر عێراق رێزی‮ ‬لەو بەشەی‮ ‬رێككەوتنەكە گرتبا،‮ ‬ئێستا ئێمە بەم دۆخە نەدەگەیشتین‮. ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بێبەشكراون لە مووچە‮. ‬پرسیارەكە ئەوەیە،‮ ‬پارەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ كوێ دەچێت‮. ‬ئایا دواتر ئەم پارەیە دەگەڕێننەوە بۆ كورد،‮ ‬ئایا كەس ئەو پرسیارەی‮ ‬لە بەغدا كردووە،‮ ‬ئەو پارەیە چی‮ ‬لێ دێت،‮ ‬كە لە‮ ‬2014ەوە نەدراوە‮. ‬
ئەلمۆنیتەر‮: ‬دەربارەی‮ ‬ئاوارە عێراقییەكان،‮ ‬ئایا حكوومەتی‮ ‬عێراق هیچ پارەیەكیان بۆ دەنێرێت؟
مەسروور بارزانی‮: ‬نەخێر‮. ‬پارە نانێرێت‮. ‬پرسیارێك دێتە ئاراوە،‮ ‬بۆچی‮ ‬تا ئێستاش خەڵك لە عێراق رادەكەن و دێن لە ژێر چادر و لە كەمپەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەژین؟ بێگومان ئەمە بە هۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئاسایشە لە شارەكانیان‮. ‬ئەوەش دەردەخات،‮ ‬كە كوردستان سەقامگیرترین و ئارامترین بەشی‮ ‬عێراقە‮. ‬

لە‮ (‬كوردستان‮ ‬24 ‮)‬ـەوە وەرگیراوە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌