2018-02-25

خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین

هونەرمەندی‮ ‬بەئەزموون و دەنگ خۆش بورهان محەمەد لەواڵی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبوك بڵاوی‮ ‬كردەوە كە:نوێ ترین كاری‮ ‬هونەری‮ ‬لە وێنە گرتنی‮ ‬تەواو بووە،‮ ‬بەناوی‮ ‬گوڵی‮ ‬عەشقلە هۆنراوەی‮ ‬شاعیری‮ ‬كۆچ كردوو كاك‮ ‬شێخ حەسیب قەرەداغی‮ ‬لەئاوازی‮ ‬هونەرمەند خۆیەتی‮ ‬ولە ئا مادەكردن و دابەشكردنی‮ ‬میوزیكژەنی‮ ‬بەتوانا مامۆستا‮ ‬نزار زێویی‮ ‬و بەهاوكاری‮ ‬گروپی‮ ‬میوزیكی‮ ‬لوڕ‮  ‬و دەرهێنانی‮ ‬كاك‮ ‬شادمان‮ ‬و وێنەگر و‮ ‬ڕوناكی‮ ‬كە ستافەكە لە لایەن تەلە فیزیۆنی‮ ‬خاكەوە ئەم كارەیان بۆ كردووە‮ ‬،‮ ‬زۆر سوپاسی‮ ‬ئەو كەناڵەجوانە دەكەم كەهەردەم لە خزمەتی‮ ‬هونەرمەندانن.بەهیوام لە ماوەیەكی‮ ‬كەمدا لەدوای‮ ‬مونتاژ لە تیڤییەكاندا پەخش بكرێت و جێی‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬هەواداران وگوێگرانی‮ ‬گۆرانی‮ ‬وهونەری‮ ‬كوردی‮ ‬بێت‮ ‬،‮ ‬هونەرمەند لەدوماهیدا دەڵێت سوپاسی‮ ‬هاوكاری‮ ‬هەموولایەك دەكەم كە هاوكارم بوون لەم كارە نوێیەدا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌