2018-02-14

سەنگەر قوباد

سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬ئەڵمانیا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەسەركردنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬دوابەدوای‮ ‬ئەویش سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬فەڕەنسا بۆ هەولێر و بینینی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەربڕینی‮ ‬پشتیوانیی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ هەرێم،‮ ‬شكاندنی‮ ‬ئەو گەمارۆیەیە كە لە لایەن عێراقەوە خرابووە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و كوردی‮ ‬باشوور هەستی‮ ‬دەكرد كە تەنیا چیاكان پشتیوانی‮ ‬كوردن‮.

‬ گەلی‮ ‬كورد بە درێژاییی‮ ‬مێژوو بێ پەنا و پشتیوان بووە و هەردەم چیاكانی‮ ‬كوردستان داڵدەی‮ ‬داون،‮ ‬بۆیە ئەم جارەیش دوای‮ ‬هێرشی‮ ‬عێراق بۆ سەر ئەم گەلە هەموو جیهان بێدەنگ بوون،‮ ‬وەلێ پاش تێپەڕبوونی‮ ‬چوار مانگ،‮ ‬ئەم سەردانانە دەرخستەی‮ ‬ئەوەن كە هێشتا باشووری‮ ‬كوردستان دۆست و پشتیوانی‮ ‬هەیە‮، ‬ئەمەیش خاڵێكی‮ ‬ئەرێنییە و كورد بەبێ وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا لە نێوان دراوسێ چەقەڵ و دێوەكانیدا دەخورێت‮.

هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬جوگرافییەوە كەوتووەتە نێو لەپی‮ ‬چوار وڵاتی‮ ‬داگیركەری‮ ‬وەك عێراق و ئێران و توركیا و سووریا،‮ ‬كە هەرچۆنێك سەرهەڵبڕی‮ ‬سەركوتت دەكەن،‮ ‬بۆیە پشتیوانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز بۆ گەلی‮ ‬كورد زۆر گرنگە و سەردانیكردنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬ئەڵمانیا و فەڕەنسایش دەستپێكی‮ ‬ئەو پشتیوانییە دەبێ و هی‮ ‬دیكەیشی‮ ‬بەدواوە دێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌