2018-02-14

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
 

لە دوای‮ ‬رووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە،‮ ‬عەبادی‮ ‬ئەو عەبادییەی‮ ‬جاران نییە و هەموو كردەوەكانی،‮ ‬قسەكانی،‮ ‬هەنگاو و بڕیارەكانیشی‮ ‬راستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیەوە بە تەنیا هەیە،‮ ‬بەجۆرێك تەنیا گرووپەكانی‮ ‬نزیك لە خۆی‮ ‬لە بڕیارەكانی رازین ئەو پیاوە چونكی‮ ‬بەرەو هەڵبژاردن دەچێت و گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراقیش لەسەر بنەمای‮ ‬سۆز و چاوسووركردنەوە و گەندەڵی‮ ‬بەڕێوە دەچێت،‮ ‬هەموو دەسەڵاتە سەربازی‮ ‬و دارایی‮ ‬و كارگێڕییەكانی‮ ‬لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكارهێناوە و لە سەرووی‮ ‬هەمووشیانەوە راستەوخۆ دژایەتی‮ ‬كورد دەكات،‮ ‬لێرەدا خاڵی‮ ‬لاوازی‮ ‬كوردی‮ ‬لە خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەردا دۆزیوەتەوە‮.

‬كەوایە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر تەنیا رووداوێك نەبوو كورد بەهۆیەوە شارێكی‮ ‬لەدەستدابێت،‮ ‬بەپێچەوانەوە لە تەك ئەوەشدا ئەو عەبادییەی‮ ‬كردە لوتبەرزێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دواجار كەیسی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووكی‮ ‬كردە كەیسێكی‮ ‬هەڵبژاردن بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگ،‮ ‬ئاخر عەبادی‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬شانازی‮ ‬بە داگیركردنی‮ ‬كەركووكەوە دەكات،‮ ‬نیو هێندە شانازیی‮ ‬بە كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش ناكات‮! ‬ئەمەش وەك بەڵگەیەك لەسەر ئەوەی‮ ‬ئەو پیاوە ناتوانێت سەرۆكێكی‮ ‬دادپەروەر بێت و هەموو عێراقییەك بە سەرۆكی‮ ‬خۆیانی بزانن،‮ ‬بە ئاشكراش دژایەتی‮ ‬كورد دەكات و لە ئەگەری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬ئەو دژایەتییانە پێشبینی‮ ‬دەكرێت دیسانەوە كورد هەنگاوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ریفراندۆم بنێتەوە،‮ ‬چونكە خودی‮ ‬ریفراندۆم لە تەك مافی‮ ‬كورد بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬ئەوا بەشێكی‮ ‬لە هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ نائومێدبوونی‮ ‬كورد لە بەغدا دەگەڕێتەوە،‮ ‬واتە ریفراندۆم هەم مومارەسەی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسینی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬هەمیش نائومێدی‮ ‬بوو لە عێراق كە نەیتوانی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەمووان بێت‮.

‬ داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هێندەی ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەراوێزخستنی‮ ‬هەولێری‮ ‬لە پشتەوە بوو لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەوە نیو هێندە رێكارێكی‮ ‬كارگێڕیی‮ ‬نەبوو بەرانبەر هەولێر گیرابێتەبەر،‮ ‬داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكان بەو ئامانجەیە تا هەولێر ببێتە دوورگەیەكی‮ ‬پەراوێزخراو،‮ ‬بەڵام دیپلۆماسییەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هێشتا كێشەی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬وایكرد ئەو خەونەی‮ ‬عەبادی‮ ‬نەیەتەدی،‮ ‬ئەوەتا هەولێر میوانداریی‮ ‬وەزیری‮ ‬دوو وڵاتی‮ ‬زلهێزی‮ ‬ئەورووپا دەكاتەوە و داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكانیش هیچ سوودێكی‮ ‬بۆ عەبادی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بگرە تەنیا زیانی‮ ‬بە خەڵكە ئاساییەكەی‮ ‬كوردستان گەیاندووە بەپێچەوانەوە كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬بەسەر پێگەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمەوە نەبووە،‮ ‬چونكە شاند دێن و شاند دەڕۆن‮.

‬ سەردانی‮ ‬شاندی‮ ‬هەرێم بۆ پاریس چەندە گرنگ بوو،‮ ‬هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین،‮ ‬لەڕووی‮ ‬سەربازییەوە هێندە گرنگی‮ ‬هەبوو،‮ ‬دەكرێت وەك پەیامێكیش لێكدانەوەی‮ ‬بۆ بكرێت كە ئەڵمانیا پاڵپشتی‮ ‬پێشمەرگە دەكات،‮ ‬ئەڵمانیایەكی‮ ‬خاوەن پێگەی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بەهێز لە ئەورووپادا،‮ ‬هەروەها هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬فەرەنساش،‮ ‬جان ئیڤ لودریان،‮ ‬لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە ئەویش گرنگی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەوپێیەی فەرەنسا پەیوەندییەكی‮ ‬باشی‮ ‬لەگەڵ هەولێردا هەیە،‮ ‬كەوایە هاتنی‮ ‬جان ئیڤ لۆدریان،‮ ‬لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەتەوە دەكرێ گرنگی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبێت سەرباری‮ ‬هەموو كێشەكان،‮ ‬هێشتا هەولێر بە تەواوی‮ ‬دەرگەی‮ ‬بەڕوودا دانەخراوە و پێشبینیش دەكرێت دوای‮ ‬لۆدریان وەزیری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەش روو لە هەولێر بكەن،‮ ‬ئەمەش لە كاتێكدایە بەغدا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬ئەمجۆرە كەسایەتییانە سەردانی‮ ‬هەولێر نەكەن،‮ ‬بەڵام ئەوەتا دێنە هەولێر‮.

 دروستە هەولێر لەڕووی‮ ‬سەربازییەوە هەندێك ناوچەی‮ ‬لەدەستدا و بە هۆی‮ ‬خیانەتی‮ ‬ئۆكتۆبەریشەوە جۆرێك شكستی‮ ‬سەربازی‮ ‬بینی،‮ ‬لێرەدا نامەوێت بە وردی‮ ‬لاپەڕەكان هەڵدەمەوە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬راستیی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر هەموو خەڵك دەیزانێت‮! ‬بەڵام هێشتا درەنگ نییە و هەولێریش دەتوانێت دووبارە پەیوەندییەكانی‮ ‬بەهێز بكاتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەڕووی‮ ‬سەربازییەوە لەدەستییداوە،‮ ‬لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەتەوە دەكرێت قەرەبووبكرێتەوە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬تا ئەم چركەساتە،‮ ‬جگە لە وڵاتانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ناوچەیی،‮ ‬هیچ وڵاتێك بە فەرمی‮ ‬ئامادە نین بڵێن كورد مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكوو تەنیا كێشەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬زیاتر لەگەڵ كاتدابووە و هەندێكیش بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان رەچاو دەكەن،‮ ‬واتە زۆربەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانیان لە بەغدایە،‮ ‬هەولێریش دەكرێ لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەتەوە بەرژەوەندی‮ ‬ئەو وڵاتانە بهێنێتە هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە بۆ ئەوەی‮ ‬لە كاتی‮ ‬پێویستدا ئەو وڵاتانە لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬خۆیاندا،‮ ‬داكۆكی‮ ‬لە هەولێر بكەن وەك كیانێكی‮ ‬كوردی‮.

هاتنی‮ ‬ئەو دوو كەسایەتییە بۆ هەولێر ئاماژەیەكە دیسانەوە هەولێر دەتوانێت بچێتەوە ناو بازنەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ وڵاتاندا،‮ ‬لەكاتێكدا ئێستا ئەو وڵاتانە رێككەوتنییان دەوێت و ناخوازن رەوشەكە لەوە زیاتر ئاڵۆزتر بێت بەوپێیەی‮ ‬بەرژەوەندییان لە عێراقدا هەیە،‮ ‬هەروەها سیاسەتی‮ ‬داواكردنی‮ ‬دیالۆگ لە لایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمەوە زۆر گرنگە و لەسەر عەبادیش دەبێتە گوشارێك لە ئەگەری‮ ‬زیاتر پێشێلكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد و لە ئەگەری‮ ‬بەردەوامیشی‮ ‬لەسەر لوتبەرزییەكانی،‮ ‬ئەوكات وڵاتانی‮ ‬زلهێز كە كاریگەرییان بەسەر عێراق و ناوچەكەوە هەیە،‮ ‬ماف بە كورد دەدەن بیر لە ئایندەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتەوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌