2018-02-13

ئەندامێكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬دارایی‮ ‬لە ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕایدەگەیەنێت،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬سێ ساڵی‮ ‬ڕابردوودا عێراق‮ ‬25‮ ‬ملیار دۆلار قەرزی‮ ‬كردووە و هیچ بڕە پارەیەكیشی‮ ‬لەو قەرزانە نەداوە بە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەپێی‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬باسنیوز،‮ ‬نەجیبە نەجیب،‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬دارایی‮ ‬لە ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬لە پرێس كۆنفرانسێكدا‮ ‬ڕایگەیاندووە‮: ‬ئەو زانیارییانەی‮ ‬كە ئێمە هەمانە زیاتر لە‮ ‬25‮ ‬ملیار دۆلار قەرز دراوە بە عێراق تا ئێستاش پێدانی‮ ‬قەرز بە عێراق بەردەوامە،‮ ‬بەڵام ئەو قەرزانە لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ساڵانەش ئاماژەیان بۆ دەكرێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە من دەمەوێت بیڵێم كە گەلانی‮ ‬عێراق ئاگایان لە وردەكاریی‮ ‬ئەو قەرزانە نییە و نازانن حكوومەتەكەیان بۆچی‮ ‬قەرزی‮ ‬زۆر وەردەگرێت و وڵاتەكەیان تووشی‮ ‬چ قەرزارییەك دەكات‮.

‬روونیشی‮ ‬كردەوە‮: ‬داوام لە دەستەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق كردووە بانگهێشتی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬حكوومەت بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬لەبەردەم پەرلەماندا چۆنیەتیی‮ ‬ئەو قەرزەی‮ ‬كە دەیكەن روونی‮ ‬بكەنەوە و پێویستە نوێنەرانی‮ ‬گەل ئاگاداری‮ ‬كارەكانی‮ ‬حكوومەت بن كە بە چ شێوەیەك قەرز وەردەگرێت،‮ ‬بەداخەوە سەرۆكایەتیی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك ئەو داوایەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬جێبەجێ نەكردووە‮.

‬ئەو پەرلەمانتارە كوردە،‮ ‬جەختیی‮ ‬كردەوە،‮ ‬ئەو قەرزانەی‮ ‬كە عێراق كردوویەتی‮ ‬لە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2015ەوە بڕی‮ ‬25‮ ‬ملیار دۆلارە،‮ ‬لەنێو ئەو قەرزانەی‮ ‬كە دراوە بە عێراق بە هیچ شێوەیەك هیچ بڕە پارەیەكی‮ ‬لێ نەدراوە بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها گەیاندنی‮ ‬خزمەتگوازریش هەموو پارێزگاكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتووەتەوە و پێشینەش دراوە بە پارێزگاكانی‮ ‬باشوری‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێ بێبەش كراوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌