خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
رۆژنامەنووس مەنسوور جیهانی لە یۆتۆبۆریەوە بەخەباتی گوت: بەنمایشی بەرهەمی سینەماكارانی كورد، لەوانە، فیلمی دیكۆمێنتاریی لەسەر ژیانی سینەماكاری هەرمانی كورد "یەڵماز گۆنای" Yilmaz Güney بە ناونیشانی "ئەفسانەی پاشا ناشیرینەكە" The Legend of the Ugly King لە دەرهێنانی "حوسێن تەباك" سینەماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا و لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەكتاش" سینەماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا لە بەشی "سینەمای كلاسیك"، فیلمی سینەمایی "ئاماتۆرەكان" Amateurs بە رۆڵ بینینی خاتوو "پەرژین عەبدوالڕەحمان" خانمە ئەكتەری كوردیی دانیشتووی وڵاتی سوید و لە دەرهێنانی خاتوو "گابریلا پیچلێر" Gabriela Pichler لە وڵاتی سوید لە بەشی "پێشبڕكێی نۆردیك" Nordic واتە وڵاتانی ناوچەی ئێسكاندیناڤیا، فیلمی دیكۆمێنتاریی "دۆزەرەوەی مین" The Deminer لە دەرهێنانی "هۆگر هیرۆری" سینەماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی سوید و لە نووسینی سیناریۆی "شنوار كەماڵ" لە بەشی "پێشبڕكێی دیكۆمێناریی نۆردیك"، فیلمی سینەمایی "یۆڵ" ڕێگا YOL لە دەرهێنانی "یەڵماز گۆنای" سینەماكاری كوردی هەڵگری خەڵاتی چڵەبەڕووی زێڕینی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "كان"ی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی "ئیسرافیل" لە نووسینی هاوبەشی "ئەرسەلان ئەمیری" سینەماكاری سنەیی و خاتوو "ئایدا پەناهەندە" و لە دەرهێنانی خانمە سینەماكاری ئێرانی "ئایدا پەناهەندە" بەشی "پێشبڕكێی نێودەوڵەتی" و كورتە فیلمی 21 خولەكی "بۆ منداڵانی من" To My Children لە دەرهێنانی "شوان دلێر قەرەداغی" سینەماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی نۆڕوێژ لە بەشی "نەتەوەكان و ناسیۆنالیزم" چل و یەكەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" Göteborg لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" كە بە گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئێسكاندیناڤیا دێتە ئەژمار، لە ساڵی 1979 بە نمایشی 17 فیلمی سینەمایی لە 3 هۆڵی سینەما و بە بەشداریی 3 هەزار بینەر لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید دامەزراوە و ساڵانی رابردووش ژمارەی فیلمەكان و هۆڵی سینەماكانی زیادی كردووە و رێژەی بینەرانی گەیشتۆتە 115 هەزار كەس. چل و یەكەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" بە بەڕێوەبەرایەتیی هونەریی "یۆناس هۆلمبێرگ" Jonas Holmberg و بە بەشداریی 399 فیلم لە دەرهێنانی سینەماكارانی 78 وڵاتی جیهان.