دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی خولی جامی ئەڵمانیا كە لەیەك شەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، ئەنجامەكەی بەمشێوەیە بوو، لیڤەركوزن*بایرن میونخ/یاریگای بای ئارینا، شالكە*ئینتراخت/یاریگای ڤیلتینس ئەرینا، یاری پێش كۆتایی جامی ئەڵمانیا لەرۆژانی 71و 81ی نیسانی داهاتوو بەڕێوەدەچن. یانەی بایرن میونخ لەسەر حیسابی بادربۆرن لەقۆناغی 8 دەربازی بوو، كەبە6گۆڵی خاوێن سەركەوتن، یانەی لیڤەركوزنیش لەەسر حیسابی ڤێردەربریمەن گەیشتە ئەم قۆناغە دوای سەركەوتنی بە 4-2گۆڵ، هەروەها ئینتراخت فرانكفۆرتیش لەیانەی ماینزی بردەوە بە3گۆڵی خاوێن و شالكەش بەسەر فۆلفسبۆرگ بە 2گۆڵی خاوێن سەركەوت.