2018-02-13

خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی‮ ‬

ماوەی‮ ‬چەند رۆژێكە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی‮ ‬دەنگۆی‮ ‬هاتنی‮ ‬مووچە نرخی‮ ‬زەوەی‮ ‬و خانوو بە شێوەیەكی‮ ‬بەرچاو بەرز بۆوە،‮ ‬ئەو زەویانەی‮ ‬كە هەرزانترین نرخیان هەبوو لە ئێستادا نرخەكەیان بۆتە دووهێندە و لەهەندێ شوێنیش ئەو زەویانەی‮ ‬كەنرخیان بە‮‬25‮ ‬وەرەقە بوو نرخەكەی‮ ‬بۆتە‮ ‬75‮‬ وەرەقە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو زەویانەی‮ ‬كە خزمەتگوزاریان نیە نرخەكانیان گرانبووە‮. ‬بە گوتەی‮ ‬خاوەن نووسینگەكان لەوەتەی‮ ‬دەنگۆی‮ ‬هاتنی‮ ‬مووچە لە بەغداوە هەیە نرخی‮ ‬زەویەكانی‮ ‬بەرزكردۆتەوە و مامەڵەی‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو جوڵەی‮ ‬تێكەوتووە‮.‬

سەبارەت بەو جموجۆڵەی‮ ‬كە بۆتە هۆی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخەكان،‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬حاجی‮ ‬سەلام‮ ‬كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬بۆ دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن سازكرد،‮ ‬لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەدا"حاجی‮ ‬سەلام فەقێ كەریم‮" ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمپانیا گوتی‮: ‬لەئێستادا مامەڵەی‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو جووڵەی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬تێكەووتووە،‮ ‬بۆ هەر زەویەك‮ ‬75‮‬ وەرەقەی‮ ‬هاتۆتەسەر،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵە قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و خراپی‮ ‬باروگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیان هەموو كارێكی‮ ‬وەستاند بەتایبەتی‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬خانوو و زەوی،‮ ‬لەگەڵ ئەو دەنگۆیەدا كە هێشتا هەندێ لە فەرمانبەران هیوایان ماوە كە حكوومەتی‮ ‬بەغدا مووچەكە رەوانە بكات تا بەو مووچەیە بتوانێت زەویەك‮ ‬یاخود خانوویەك بۆخۆی‮ ‬بكڕێت و باری‮ ‬دراییەكەی‮ ‬هەندێك بەرز دەبێتەوە بەپێی‮ ‬ڕاپۆرتی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬خۆمان كە بۆ ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬و ساڵی2017 ‮ ‬لەكۆمپانیاكەمان ئامادەمان كردووە و لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دەیخەینە روو ئێمە‮ ‬یەكەمین كۆمپانیاین كەئەو ئامار و داتایانە بڵاودەكەینەوە،‮ ‬ئەویش لەرێگەی‮ ‬بەشی‮ ‬توێژینەوە و شیكاری‮ ‬هەفتانە بەرزترین و نزمترین نرخ لە پرۆژەكانی‮ ‬نیشتەجێبوون لەگەڕەكەكانی‮ ‬هەولێر و دەوروبەری‮ ‬ئەو داتایانە بڵاو دەكەینەوە‮.‬

لەسەرەتادا نزیكەی‮ ‬30 ‮ ‬گەڕەك،‮ ‬دواتر زیاد دەكات بۆ‮ ‬100 گەڕەك و پرۆژەی‮ ‬نیشتەجێبوون لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكەینەوە تا هاووڵاتیان سوود لەو داتایانە وەربگرن،‮ ‬جگە لەوە ئێمە لەكۆمپانیاكەمان لەشاری‮ ‬هەولێر نزیكەی‮ ‬18 ‮ ‬لقمان هەیە لەناو شاری‮ ‬هەولێر و هەموو لقەكان فرمانبەری‮ ‬شارەزامان داناوە بۆ‮ ‬ڕاییكردنی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬خانوو زەوەی‮ ‬نیشتەجێبوون و ماوەی‮ ‬12 ‮ ‬ساڵیشە لەبواری‮ ‬خانووبەرە كاردەكەین‮. ‬لە هەندێ وڵاتیش نوێنەرمان هەیەبۆكڕین و فرۆشتن،‮ ‬بۆئەو مەبەستەش لەگەڵ هەموو خانووبەرەی‮ ‬شارەكان كاردەكەین‮.‬

لەوڵاتی‮ ‬بورتوگال و‮ ‬یۆنان‮ ‬لە‮ ‬هەولێر‮‬یش لەزۆربەی‮ ‬گەڕەكەكان نووسینگەمان هەیە بۆ كڕین و فرۆشتن تاهەموو هاووڵاتیان پەیوەندی‮ ‬بەو نووسینگانەوە بكەن بۆ كڕین و فرۆشتنی‮ ‬خانوو زەوی‮. ‬كارەكانی‮ ‬ئێمە لەپاش رووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس دەستیپێكردووە و لەدوای‮ ‬رووخانی‮ ‬ئەو رژێمە نرخەكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬خانووبەرە بە هەموو سێكتەرەكانی‮ ‬بەرز بوونەوەیەكی‮ ‬بەرچاویان بەخۆیەوە بینی،‮ ‬تاساڵی‮ ‬2012 ‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان بەرەو پێشەوە هەنگاوی‮ ‬ناو باری‮ ‬دارایی‮ ‬هاووڵاتیان زۆر باشبوو،‮ ‬لەو ساڵە تا مانگی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی2014 ‮ ‬قۆناغی‮ ‬لوتكەی‮ ‬نرخەكان بوو،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت بوو،‮ ‬ئەوە لەلایەك،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەش حكوومەتی‮ ‬هەرێم ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬پرۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬ئەنجامدا و چەندین كۆمپانیای‮ ‬بیانی‮ ‬هاتنە كوردستان بۆ ئاوەدانكردنەوە و بووژاندنەوەی‮ ‬كوردستان بۆ كاركردن،‮ ‬بەڵام لەمانگی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬كەشەڕی‮ ‬داعش دەستیپێكرد و شاری‮ ‬موسڵ گیرا بازاڕی‮ ‬كڕین و فرۆشتن رووی‮ ‬لە لاوازی‮ ‬كرد و هەندێ لە كۆمپانیاكان گەڕانەوە وڵاتی‮ ‬خۆیان و پرۆژەكان بەرە و كزی‮ ‬رۆیشتن تا رۆژی1/1/2016 ‮ ‬لەو قۆناغەدا نرخەكان دابەزینێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بەخۆیەوە بینی‮ ‬دواتر نرخەكان روویان لە دابەزین كرد و نرخی‮ ‬نەوتیش دابەزی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەران درا و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬رووی‮ ‬لەكوردستان كرد و هەموو پرۆژەكان وەستان و باری‮ ‬درایی‮ ‬هاووڵاتیان لاواز بوو،‮ ‬نرخەكان روویان لە دابەزین كرد تا مانگی‮ ‬ئایاری‮ ‬ساڵی2016 ‮ ‬ژمارەیەك كۆمپانیا گەڕانەوە و ئاوارەیەكی‮ ‬زۆر گەڕانەوە شوێنی‮ ‬خۆیان،‮ ‬كارەكان هەر وەكو خۆیان مانەوەو لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر كە شاری‮ ‬كەركوك كەوتە دەستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا هەموو ئەو رووداوانە كاریگەریان هەبوو،‮ ‬بەڵام لەمانگی‮ ‬ئایاری‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬ئەو دابەزینە وەستا و بازاڕ‮ ‬جووڵەی‮ ‬تێكەوت‮. ‬كەرتی‮ ‬نیشتەجێبوون ئەوكاتە خێرا دەڕوات،‮ ‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬عیراق مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم رەوانە بكات و تەنها هەرقسە نەبێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر مووچە رەوانە بكرێت ئەوا باری‮ ‬دارایی‮ ‬هاووڵاتیان بەرەو پێشەوە دەڕوات و جووڵە دەكەوێتە بازاڕ‮ ‬و نرخەكان بەرزدەبنەوە و كڕین و فرۆشتنی‮ ‬خانوو زەوی‮ ‬دەستپێدەكاتەوە‮.‬

‮"‬مام زرار"خاوەنی‮ ‬نووسینگە گوتی‮: ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵ بوو بازاڕی‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬خانوو زەوی‮ ‬زۆر لاواز بوو،‮ ‬دوكانەكانی‮ ‬كڕین و فرۆشتن چۆڵ بوون،‮ ‬بەڵام لەوەتەی‮ ‬دەنگۆی‮ ‬هاتنی‮ ‬مووچە هەیە نرخی‮ ‬ئەو زەویانەی‮ ‬كە خزمەتگوزاریان بۆ نەكراوە زۆر بەرز بۆتەوە و نرخی‮ ‬خانووش تاڕادەیەك‮ ‬بەرز بۆتەوە و جووڵەش كەوتۆتە بازاڕ،‮ ‬ئەگەر هەرچی‮ ‬زووە مووچەكە بگات هێشتا نرخەكان بەسەر دەكەون‮.‬

‮‬سەید محەمەد عەبدوڵڵا‮ ‬ئەویش كاری‮ ‬كڕین و فرۆشتن دەكات و گوتی‮: ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆربوو نووسینگەكان چۆڵبوون و كاری‮ ‬ئێمەش لاواز بوو،‮ ‬بەڵام لەوەتەی‮ ‬دەنگۆی‮ ‬هاتنی‮ ‬مووچە هەیە جووڵە كەوتۆتە بازاڕەكان و خەڵكی‮ ‬دێن بۆ كڕینی‮ ‬زەوی‮ ‬یاخود خانوو،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بەچەند مووچەیەك فەرمانبەر دەتوانێ زەویەك بكڕێت‮.‬

مامۆستا عەزیز"گوتی‮: ‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬راستبكات و مووچەی‮ ‬فرمانبەران رەوانە بكات ئەوا مووچەكەم وەردەگرم كە دەكاتە‮ ‬1‮‬ ملیۆن و‮ ‬500 ‮ ‬هەزار دینار و بەچەند مووچەیەك دەتوانم زەویەك بۆخۆم بكڕم‮. ‬

‮‬شاكر كەریم‮ ‬دەڵێت‮: ‬هێشتا باوەڕناكەم حكوومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەران رەوانە بكات،‮ ‬چونكە ئەگەر رەوانەی‮ ‬بكات بەچەند مووچەیەك خانووێكی‮ ‬100 ‮ ‬مەتری‮ ‬بۆخۆم دەكڕم‮.‬

‬سابیر عەلی‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬هاتنی‮ ‬مووچە جووڵە دەخاتە بازاڕ،‮ ‬بەڵام هەرگیز باوەڕناكەم كە عەبادی‮ ‬مووچەكان رەوانە بكات،‮ ‬تەنها كات كوشتنە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌