2018-02-13

سوورە مەرگەیی

دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستا بەری‮ ‬رەنجی‮ ‬رەنجكێشان و خوێن و خەبات و ماندوو بوونی‮ ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬رابردوون،‮ ‬بێ ئاوڕدانەوە و كاركردن لەسەر راستكردنەوەی‮ ‬هەڵەكانی‮ ‬مێژوو مەحاڵە بتوانین دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستا بپارێزین،‮ ‬بۆیە پێویستە چاوێكمان لەسەر راستكردنەوەی‮ ‬هەڵەكانی‮ ‬مێژوو بێ،‮ ‬بێ پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستاش ناتوانین هەنگاوی‮ ‬درووست بەرەو داهاتوو بنێین،‮ ‬بۆیە پێویستە رێز لە دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستا بگرین و بێ بەها سەیریان نەكەین،‮ ‬لێرەوە گرنگی‮ ‬ئاوەڕدانەوە و پەند وەرگرتن لە مێژوو و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستا دەردەكەون‮.

‬ئەوەی‮ ‬دەمەوێ ئاماژەی‮ ‬بۆ بكەم هەندێ كەس و دەستە و گرووپی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد هاوشێوەی‮ ‬دوژمنان و بگرە خراپتریش بەسەر سەروەریەكانی‮ ‬مێژوودا دەڕشێنەوە و سووكایەتی‮ ‬بە دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستا دەكەن و ئاستەنگیش لەبەردەم هەنگاوەكانی‮ ‬داهاتووش درووست دەكەن،‮ ‬ئەو كەس و دەستە و گرووپانەش‮ ‬یا ئەوەتا لە سەروەریەكانی‮ ‬مێژوو بێ بەشن،‮ ‬یا ئەوەتا خاوەنی‮ ‬مێژوویەكی‮ ‬رەشی‮ ‬پڕ‮ ‬خەتا و تاوانكارین،‮ ‬بۆیە چاویان بە سەروەریەكانی‮ ‬مێژوو و دەستكەتەكانی‮ ‬ئێستا هەڵنایات،‮ ‬جا بۆ شاردنەوەی‮ ‬مێژووی‮ ‬رەشی‮ ‬خۆیان چۆنی‮ ‬بۆیان بكرێ ئاوا مێژوو دەشێوێنن و بێ بەها لە دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستا دەڕوانن و داهاتووش دەدەنە بەر نەشتەری‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەوەش كۆمەڵگا تووشی‮ ‬دابەش بوون و گرووپبەندی‮ ‬دەكەن وەك ئەوەی‮ ‬ئێستا‮ ‬لەلایەن هەندێك لایەن و گروپی‮ ‬نێو هەندێك حزبی‮ ‬كوردستان؟‮! ‬دەگوزەرێ‮.

‬مێژووی‮ ‬كورد و داگیركارانی‮ ‬كوردستان پڕیەتی‮ ‬لە وانە،‮ ‬گرنگترین وانەش ئەوەیە دوژمنان بە هەموو جیاوازی‮ ‬و دوژمنایەتی‮ ‬كۆن و نوێیانەوە،‮ ‬لەسەر دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد كۆكن و بەردەوام شەڕی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬كوردیان كردووە،‮ ‬ئەوە كەركوك و هاوپەیمانێتی‮ ‬فارس و عەرەب و تورك،‮ ‬ئەوە گەرمیان و‮ ‬ئەنفال‮‬ی‮ ‬عەرەب،‮ ‬ئەوە سنە و مهاباد و‮ ‬نەسر‮‬ی‮ ‬فارس،‮ ‬ئەوە ئامەد و عەفرین و چڵە زەیتوون و‮ ‬فەتح‮‬ی‮ ‬تورك،‮ ‬ئەوە هەڵەبجە و كیمیاباران،‮ ‬ئەوە بارزانیەكان و بڕیاری‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬و پاكتاوی‮ ‬رەگەزی‮ ‬نێرینە،‮ ‬ئەوە راگواستن و كاولكردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوە دەیان و سەدان كارەسات و نەهامەتی‮ ‬تر كە كورد لەسەر دەستی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬تورك و فارس و عەرەب بەسەری‮ ‬هاتوون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەو ناوەدا پرسیارە و پێویستی‮ ‬بە وەڵام هەیە،‮ ‬زۆرێك لە حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان تا ئێستاش نایانەوێ پەند لەو وانە مێژووییانە وەربگرن،‮ ‬تا ئێستاش پرسی‮ ‬حزب و بەدەسهێنانی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬و كەسی‮ ‬نەك هەر پێش پرسی‮ ‬كورد دەخەن،‮ ‬بەڵكو پێش پاراستنی‮ ‬كورد و بەدەستهێنانی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬نەتەوەییشی‮ ‬دەخەن،‮ ‬لێرەوە دوژمنان دەبنە بڕیار بەدەست و چۆنیان بوێ پرسی‮ ‬كورد ئاوا بە لاڕێدا دەبەن‮. ‬ئەرێ كاتی‮ ‬ئەوە نەهاتووە پەند لە مێژوو وەربگرین؟ ئەرێ كاتی‮ ‬ئەوە نەهاتووە وەك بە بەرگ و زمان كوردین،‮ ‬بە هەڵوێست و ئاكار و رەوشتیش كورد بین و كوردانە بیر بكەینەوە؟ ئەرێ كاتی‮ ‬ئەوە نەهاتووە كوردایەتی‮ ‬لە حزبایەتی‮ ‬بە گەورەتر و پیرۆزتر بزانین؟

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌