2018-02-13

پ‮.‬ی‮.‬د. بەختیار سەعید مەحمود شوانی‮‬

شاری‮ ‬كەركوك لە مێژووی‮ ‬خۆیدا توشی‮ ‬چەندین شاڵاوی‮ ‬هێزی‮ ‬داگیركاری‮ ‬بۆتەوە،‮ ‬یەكێك شاڵاوانە شاڵاوە داگیركاریەكەی‮ ‬نادرشای‮ ‬ئەفشار‮‬1‮‬ بووبۆ سەر شاری‮ ‬كەركوك لە سەدەی‮ ‬هەژدەدا‮. ‬لەئەنجامدا ئەم شاڵاوە كاریگەری‮ ‬نەگێتڤی‮ ‬بۆسەر شاری‮ ‬ناوبراو هەبوو،‮ ‬هەربۆیە لەجێگەی‮ ‬خۆیدایە ئەم بابەتە بەگوێرەی‮ ‬سەرچاوە مێژوویەكان تیشكی‮ ‬بخرێتە سەر‮. ‬

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نادرشا دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ئێراندا جێگیركرد بە لەشكرێكی‮ ‬گەورەوە‮ ‬ڕووی‮ ‬كردە عێراق لە پێناو تۆڵە سەندتەوە لە عوسمانیەكان كە لەكاتی‮ ‬داگیركاری‮ ‬ئەفغانەكاندا هێرشیان كردبووە سەر ئێران‮. ‬هەربۆیە بریاری‮ ‬دا بەغدا داگیربكات‮. ‬وە لەكاتی‮ ‬هێرشەكانیدا ناوچە كوردیەكانیش كەوتنە بەر پەلاماری‮ ‬داگیركاری‮ ‬ناوبراو،‮ ‬لە ئاكامدا بەشێك لە سوپاكەی‮ ‬ناردە سەر‮ ‬كەركوك بە‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬نێرگزخان بەمەبەستی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬شارەكە‮. ‬ئەم سوپایە لە ساڵی‮ ‬1733زدا گەیشتە قەڵای‮ ‬كەركوك،‮ ‬شایەنی‮ ‬باسە بەشێكی‮ ‬ئەم سوپایە پەلاماری‮ ‬قەرەتەپەو خورماتو و كفری‮ ‬و داقوقیشی‮ ‬دا بەڵام نەیتوانی‮ ‬سەركەوتووبن‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە نادر خان دووجار هەوڵی‮ ‬گرتنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكی‮ ‬دا بەڵام سەركەوتوو نەبوو،‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬كە ژمارەیەك خەڵكی‮ ‬كوشت و دەوروبەری‮ ‬شارەكەی‮ ‬وێرانكردو زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بە بەروبومی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬ناوچەكە گەیاند‮‬2 ‮‬. 

هەرچی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو زیانانەی‮ ‬كە بەناوچەكە گەیشتووە‮ ‬،ئەوەتا قەشەیەكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك كە خۆی‮ ‬هاوسەردەمی‮ ‬رووداوەكان بووە بۆمان دەگێرێتەوە كە سوپاكەی‮ ‬نادرشا فەسادی‮ ‬و وێرانكاریەكی‮ ‬گەورەیان لەناوچەكە نایەوە،‮ ‬لەئەنجامدا ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەمنداڵ وژن و پیاوی‮ ‬كردە‮ ‬غەنیمەی‮ ‬جەنگ وە ژمارەیەكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬لە پیاوانی‮ ‬ناوچەكە كوشت بەتایبەتی‮ ‬جولەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك كە دوای‮ ‬بەدیلگرتنیان كوژراون‮. ‬هەورەها قەشەی‮ ‬ناوبراو لەباسی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكەدا ئاماژە بەوەش دەكات كە خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك خۆراگریان نواندووە و بەتوندی‮ ‬بەرپەرچی‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬نادرشایان داوەتەوە‮‬3‮‬. هەروەها مێژوونوسێكی‮ ‬كوردیش لەم بارەیەوە دەڵێت‮ "‬سەركردەی‮ ‬سوپای‮ ‬نادرشا نێرگزخان هەر ووڵاتێكی‮ ‬بهاتایەتە پێش وێران و تاڵانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬زوڵم وستەمی‮ ‬ئەم نێرگزخانە لە رادەبەدەر بوو،‮ ‬ژن و منداڵیش لە دەستی‮ ‬دەربازی‮ ‬نەدەبوو،‮ ‬هەربۆیە دەوروبەری‮ ‬كەركوی‮ ‬وێران كرد‮"‬4‮‬. 

شایەنی‮ ‬باسە عوسمانیەكان هەڵوێستی‮ ‬توندیان وەرگرت دژی‮ ‬لەشكركێشی‮ ‬نادرشا بۆ سەر ناوچەكە،‮ ‬سەرەتا هەوڵیان دا بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬سوپای‮ ‬كورد بەرلە هەڵمەتی‮ ‬نادرشابگرن بەڵام سەركەوتوو نەبوون‮‬5‮‬.ئەوەتا ئەحمەدپاشا میری‮ ‬كۆیە وهەریر هەوڵیدا لە كەركوك سوپای‮ ‬هێرشبەر‮ ‬تێكبشكێنێ بەڵام لە ئاكامدا نەك هەر سەركەوتوو نەبوون بەڵكو خودی‮ ‬ئەحمەدپاشا لەشەرەكاندا كوژرا‮ ‬6‮‬. ‮ ‬هەربۆیە عوسمانیەكان بەمەبەستی‮ ‬یەكلایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬هێزێكیان بە سەركردایەتی‮ ‬تۆپاڵ عوسمان پاشا ناردە عێراق بۆ لێدانی‮ ‬نادر شاو‮ ‬یارمەتی‮ ‬دانی‮ ‬والی‮ ‬بەغدا،‮ ‬هەروەها عوسمانیەكان داوایان لەحەسەن پاشای‮ ‬والی‮ ‬موسڵ كرد كە‮ ‬یارمەتی‮ ‬تەواو پێشكەش بەو سوپایە بكات و ملكەچی‮ ‬فرمانەكانی‮ ‬تۆباڵ عوسمان پاشا بێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نادر شا بەهاتنی‮ ‬هێزی‮ ‬فریادرەسی‮ ‬عوسمانی‮ ‬زانی‮ ‬بۆ ناوچەكە بریای‮ ‬دا رووبەرری‮ ‬ببێتەوە،‮ ‬تا لە ئاكامدا كەناری‮ ‬رووباری‮ ‬دجلە لەنزیك سامەرا‮ ‬هەردوو هێزەكە بەیەك گەشتن لە‮ ‬19‮ ‬تموزی‮ ‬1733، شایەنی‮ ‬باشە هێزی‮ ‬عوسمانی‮ ‬لەلایەن میرە كوردەكانەوە‮ ‬یارمەتی‮ ‬درا،‮ ‬لە ئەنجامدا دوای‮ ‬شەرێكی‮ ‬خوێناوی‮ ‬كە نۆ سەعاتی‮ ‬خایاند هێزی‮ ‬نادرشا بەتوندی‮ ‬شكستی‮ ‬خواردو و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لەسوپای‮ ‬ناوبراو كوژرا بەجۆرێك هەندێك لە سەرچاوە مێژوویەكان بە هەزارەها كوژراو دیخەمڵێنن،‮ ‬بەڵام زیانی‮ ‬سوپای‮ ‬عوسمانی‮ ‬لە چاو سوپای‮ ‬ئێرانی‮ ‬كەمتر بووە،‮ ‬جێگەی‮ ‬ئاماژەیە دوای‮ ‬ئەم شكستەی‮ ‬نادر شا بەناچاری‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬جێهێشتوو گەرایەوە ئێران‮ ‬7‮‬.

بەڵام ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬سەرسورمانە‮ ‬دوای‮ ‬سێ مانگ نادرشا‮ ‬توانی‮ ‬سەرلەنوێ لەشكرەكەی‮ ‬ڕێكبخاتەوەو رووی‮ ‬كردەوە عێراق،‮ ‬كە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر توانای‮ ‬سەربازی‮ ‬لە رادەبەدەری‮ ‬ناوبراو‮‬8‮‬. ‮ ‬شایەنی‮ ‬باسە ئەو كات سەربازگەی‮ ‬تۆباڵ عوسمان پاشا لە دەوروبەری‮ ‬كەركوك بوو‮ ‬لەئاكامدا‮ ‬25‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1733ز‮ ‬لە دەشتی‮ ‬لەیلان لە نزیك كەركوك هەردوو سوپا جارێكی‮ ‬تر بەیەك گەیشتن،‮ ‬هەرچەندە میرنشینە كوردیەكانی‮ ‬وەك سۆران و بابان وبادینان‮ ‬یارمەتی‮ ‬لەشكریان نارد بۆ سوپای‮ ‬عوسمانی،‮ ‬ئەمە سەرەرای‮ ‬یارمەتی‮ ‬هەندێ هێزی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باكوور بۆ لەشكری‮ ‬عوسمانی‮ ‬بەڵام‮ ‬تۆباڵ عوسمان پاشا لە شەرەكەدا سەرنەكەوت و تەناتەت لەشكرەكەشی‮ ‬تەفروتونا بوو وە خۆشی‮ ‬لە بەرەی‮ ‬شەردا كوژرا،‮ ‬بەڵام نادرشا نەیتوانی‮ ‬لەم سەركەوتنە كەڵك وەربگرێت،‮ ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬هەڵگەرانەوە لە دژی‮ ‬ناوبراو لە ئێراندا،‮ ‬هەربۆیە دوای‮ ‬ڕێكەوتن لەگەڵ والی‮ ‬بەغدا هەر لەم ساڵەدا نادر شا گەڕاوە ئێران‮‬9‮‬.

بەم پێیە دەبینین لە ئەنجامی‮ ‬ئەم شاڵاوەدا چەند شەڕێكی‮ ‬گرنگ لە نێوان سوپای‮ ‬عوسمانی‮ ‬و هێزی‮ ‬نادر شا لە نزیك كەركوك‮ ‬ڕوویانداوە،‮ ‬ئەمەش بێگومان بۆتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئەو ناوچەیە زیانی‮ ‬ماددی‮ ‬و كاولكاری‮ ‬زۆری‮ ‬لێبكەوێ،‮ ‬هەروەها شتێكی‮ ‬ئاساییە كەلە ئاكامی‮ ‬ئەم شەرو لەشكركێشیانەدا خەڵكی‮ ‬ناوچەكە زەرەرمەند بووبن‮.‬

ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬ئاماژەیە كە سەركردەی‮ ‬عوسمانی‮ ‬تۆباڵ عوسمان پاشا لەكاتی‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ عێراق بۆ رووبەرووبونەوەی‮ ‬نادرشا،‮ ‬ژمارەیەك لە هێزی‮ ‬میسری‮ ‬لەگەڵ خۆیدا هێنابوو،‮ ‬هەربۆیە ئەم هێزەی‮ ‬میسریەكان توانیان لە شەرەكانی‮ ‬ناوبراو دژ بە نادرشا رۆڵی‮ ‬گرنگ بگێرن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەو شەرانەی‮ ‬لە نزیك كەركوك رویاندا،‮ ‬بێگومان ئەم كارەی‮ ‬سەربازانی‮ ‬میسریش لە سۆنگەی‮ ‬خزمەتكردن بوو بۆ ئاین و دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮‬10‮‬. 

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نادر شا جارێكی‮ ‬تر هاتەوە سەر دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و دەستی‮ ‬بە هێرشكاریەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردەوە بۆسەر دەوڵەتی‮ ‬ناوبراو لە ساڵی‮ ‬1743زدا‮ ‬،‮ ‬لە ئەنجامدا ناوچەكە بۆ جارێكی‮ ‬تر كەوتەوە بەر شاڵاوی‮ ‬تاڵان و تێكدان و خراپەكاریەكانی‮ ‬شای‮ ‬ناوبراو،‮ ‬لەم چوارچێوەیەدا جاری‮ ‬دووەم شاری‮ ‬كەركووك كەوتەوە بەر گەمارۆدان،‮ ‬بەجۆرێك خەڵكی‮ ‬ناو قەڵای‮ ‬كەركوك بەهۆی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬لێدانی‮ ‬تۆپەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬نادرشاوە تەواو بێزار بوون هەرچەندە بەرگریكاران بە توندی‮ ‬بەرگریان كرد،‮ ‬بەڵام پاش هەفتەیەك لە گەمارۆدان،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە بەرگریكاران كوژران وە بەناچاری‮ ‬خۆیان بە دەستەوەدا،‮ ‬دوای‮ ‬دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬شارەكە تاڵان و برۆیەكی‮ ‬زۆر لە ناو شارەكەو دەوروبەریدا ئەنجام دران‮‬11‮‬.

لە باسی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬ناوبراودا مێژوونوسی‮ ‬ناسراو‮ ‬رەسول كەركوكلی‮ ‬باسی‮ ‬ئەوە دەكات كە لە ئەنجامی‮ ‬ئەم داگیركردنەی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك لە لایەن نادرشاوە خراپترین چارەنووس بەسەر خەڵكەكەیدا داهات،‮ ‬ئەمەش لەبەر ئەوەی‮ ‬ماڵیان تاڵان كراو و ئافرەتەكانیان ئەتك كران و پیاو و زاناكانیان بەدیل گیران و باج و‮ ‬غەرامەی‮ ‬زۆریان بەسەردا سەپێنرا،‮ ‬تەنانەت ئەو بارودۆخەی‮ ‬بەسەر ئەوان داهات بووە هاندەرێك بۆ خەڵكی‮ ‬بەغدا تاوەكو بە توندی‮ ‬دژی‮ ‬نادر شا بوەستن و بەرگری‮ ‬بكەن و شارەكەیان بەدەستەوە نەدەن‮‬12‮‬. شایەنی‮ ‬ئاماژە پێكردنە گەریدە ئێڤز كە لە ساڵی‮ ‬1758زدا،‮ ‬واتە كە ماوەیەكی‮ ‬زۆر بەسەر ئەم‮ ‬ڕووداوە تێنەپەڕیبوو هاتۆتە ناوچەكە،‮ ‬باسی‮ ‬ئەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە كە‮ "‬لە ئەنجامی‮ ‬ئەم گەمارۆدانەدا‮ ‬500‮ ‬كەس لە بەرگری‮ ‬كاران كوژران و خەڵكەكەش تۆقین و زۆر خراپ تەنگاوكران‮"‬13‮‬. هەروەهاگەریدەی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬نیبور كە لە ساڵی‮ ‬1766زدا بە‮ ‬كەركوكدا تێپەڕ‮ ‬بووە دەڵێت‮: "‬هیچ نەماوە جگە لە شتێكی‮ ‬كەم نەبێت لە شارە‮ ‬ڕەسەنەكە كە لەسەر گردەكە هەڵكەوتووە كە ئەمیش تووشی‮ ‬ڕۆچوونێكی‮ ‬بەهێز بووە لە خوارەوەی،‮ ‬ئەمەیە كە پێی‮ ‬دەڵێن قەڵا،‮ ‬نابوتترین شوێن بوو كە تا ئێستا بینیبێتم،‮ ‬خانووەكانی‮ ‬بەبێ جیاكاری‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬خراپی‮ ‬دان‮" ‬14‮‬،‮ ‬جێگەی‮ ‬بەبیر هێنانەوەیە كە گەشتەكەی‮ ‬نیبور دوای‮ ‬چەند ساڵێك دێت لە هێرشە كاولكاریەكانی‮ ‬نادر شا بۆ سەر شاری‮ ‬كەركوك،‮ ‬لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە‮ ‬كە تەنانەت دوای‮ ‬چەندین ساڵ هێشتا شوێنەواری‮ ‬كاولكاریەكانی‮ ‬نادرشا بەسەر كەركوكەوە هەردیاربووە‮.‬

ئەوەی‮ ‬لێرەدا جێگەی‮ ‬تێڕامانە ئەوەیە كە زۆربەی‮ ‬ئەو هێزانەی‮ ‬ویستویانە شاری‮ ‬بەغداو موسڵ داگیر بكەن بە تایبەتی‮ ‬ئێرانیەكان بە شاری‮ ‬كەركوكدا تێپەڕیوون‮‬15‮‬،‮ ‬ئەمەش بۆتە مایەی‮ ‬ماڵ وێرانی‮ ‬و زەرەرو زیانی‮ ‬گەورە بۆ خەڵكی‮ ‬ئەم شارە،‮ ‬وا دیارە داگیركردنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك لە لایەن نادر شاوە لە چوارچێوەی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬ناوبراو دەهات بۆ داگیركردنی‮ ‬بەغدا و موسڵ،‮ ‬بێگومان شوێن و هەڵكەوتەی‮ ‬كەركوكیش لەم بوارەدا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو‮.‬

پێدەچێت دوای‮ ‬نیوسەدە لە شاڵاوەكانی‮ ‬نادرشا بۆ سەر كەركوك ئینجا شارەكە كەمێك بووژاوەتەوە،‮ ‬ئەمەش بە گوێرەی‮ ‬گوتەی‮ ‬گەریدەی‮ ‬فارسی‮ ‬ئەبوو تالیب خان‮ ‬لە ساڵ‮ ‬1799ز‮ ‬دا سەردانی‮ ‬شارەكە دەكات و لەبارەیەوە دەڵێت‮: "‬كەركوك شارێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬بە قەڵایەك توندو بەهێز بووە،‮ ‬خانووەكانیشی‮ ‬كەدەووری‮ ‬قەڵایان داوە لە بەردوو خشتی‮ ‬سوور دروست كراون‮"‬16‮‬. ‮ ‬شایەنی‮ ‬باسە ئەم گەریدەیەش ئاماژەی‮ ‬بە خراپی‮ ‬خانووەكانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك داوە بەڵام نەك بەپلەی‮ ‬ئەو گەریدانەی‮ ‬كەماوەیەكی‮ ‬كەم دوای‮ ‬شاڵاوەكانی‮ ‬نادرشا هاتونەتە ناوچەكە‮.‬

‮❊ ‬مامۆستا لە كۆلیژی‮ ‬پەروەدەی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌