2018-02-12

‮ ‬سامان حەمەدەمین
بەرلەوەی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كۆمان بكاتەوە،پڕۆسەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و كارو ئامانجی‮ ‬مرۆڤسالاری‮ ‬كۆماندەكاتەوە بۆگەیشتنە كۆمەڵگەیەكی‮ ‬تەندروست و نیشتیمان پەروەر،ئەوە هەرێمی‮ ‬كوردستانە لەگەڵ كوردستانیان چەندین نەتەوە و ئایین و پێكهاتەی‮ ‬جیاواز دەسازێن و سازاون،جیاواز لە كورد پێكهاتەكانی‮ ‬تری‮ ‬شانازی‮ ‬بە كوردستانی‮ ‬بوون دەكەن،‮ ‬كەواتە ئەركی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بوون قوڕس و كاریگەرتر و پیرۆزە‮ ‬،بەرپرسیاریەتی‮ ‬ئێستا و داهاتوو بۆ لایەنە سیاسیەكان گرنگتر دەبێت،كە ئەوەی‮ ‬لە پێناو كوردستان و داهاتوو دەكرێت،چارەنووسی‮ ‬هاوبەش و هەموو پێكهاتەكانە نەك تەنها نەتەوایەتیەكی‮ ‬ڕەگەزپەرستانە،ئەو شانازییە لە مێژوو ماوەتەوە پاراستنی‮ ‬ئەو شانازی‮ ‬و تایبەتمەندییەش سەروەری‮ ‬كوردایەتی‮ ‬دەسەلمێنێ،زۆر لە سەركردەكانمان داكۆكیان لە كوردستانی‮ ‬بێ جیاوازی‮ ‬ئەم ئەو كردووە،هەموویان لەو سایەدا پارێزراون،‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لە بانگەشەی‮ ‬ڕیفراندۆم زۆر بە‮ ‬ڕاشكاوانە و بوێرانە بەر لە ماف و داهاتووی‮ ‬هەر لایەن و چۆنیەتی‮ ‬دەسەڵاتداری‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داكۆكی‮ ‬لە پێكهاتە جیاوازەكان‮ ‬دەكرد كە كوردستان بۆ هەمووان داهاتوویەكی‮ ‬ئارام و سەقامگیر و پارێزراو دەبێت،ئەوەش مانا و بەڵگەی‮ ‬ئەو پەڕی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و دیموكراسیەت و ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬دەدات،بەڵام ئەوەی‮ ‬گرێی‮ ‬مێژووییە بۆ كوردستان هەلكەوتەی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬نامرۆڤ دۆستە،بەهۆی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬لە هەموو بوارەكانی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬بەرە و ئاژاوە بردووە بۆ مەرامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬لە مانگەكانی‮ ‬داهاتوو ئێراق بە گشتی‮ ‬دەچێتە ناو پڕۆسەی‮ ‬بەناو هەڵبژاردن،هەڵبژاردنێك كە جگە لە هەوڵێكی‮ ‬نامرۆڤانەی‮ ‬شیعەگەرایی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خۆسەپێنی‮ ‬ستەمكارانە هیچی‮ ‬تر نییە‮! ‬كوردستان جیاواز لە پڕۆسە و كلتوری‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێراق‮ ‬،دەچێتە پاڵ ئەو هەڵبژاردنە،بەڵام چۆن هە ڵبژاردن و چوونە پاڵ هەڵبژاردنێك كە بە ئاشكرا لە ماوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬ئێراق ئەو‮ ‬ڕاستییە خرایە‮ ‬ڕوو كە هەرچی‮ ‬بكرێ و ئەنجامی‮ ‬چۆن بێت ئیتر دەسەڵات و داهاتوو بۆ پێكهاتەیەكی‮ ‬دیاریكراوە،ئەو پێكهاتەیەش خۆی‮ ‬دەسەپێنێ نەوەكو دەستور دیموكراسیەت جێ بەجێ بكات‮ ‬،‮ ‬ئەگەر ئەمە‮ ‬ڕوویەكی‮ ‬تەنگەبەری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئێراق بێت،ڕووێكی‮ ‬تری‮ ‬بەهەڵە داچوونی‮ ‬هەندێ لایە نی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانییە خەریكن بە بیانووی‮ ‬جیاواز خۆیان لە هاوپەیمانیەكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لابەلا دەكەن،‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬سەرەنجی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئێراق چییەتی‮ ‬،هاوپەیمانیەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دوچاری‮ ‬دابەش بوون دەكەن،ئەمە لە كاتێكدا لەم قۆناغە بۆ داهاتوو بەرەو پێویستیەكی‮ ‬گرنگ دەچین هەمیشە دووبارە بۆتەوە كە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گرنگە بۆ هەموو لایەنە كوردییەكان بە دەنگ و‮ ‬ڕەنگمان داهاتووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مێژووی‮ ‬باشتربۆداهاتوو دروست بكەین،بتوانین ئەوەی‮ ‬لە دەستیان دا لە خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بە دەنگی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و هەڵبژاردن وەدەست بهێنەوە و‮ ‬ڕێنەدەین هەڵوێستێكی‮ ‬لەو شێوە خۆی‮ ‬دووبارە بكاتەوە،‮ ‬ئەو لایەنانەش شەرمەزاربكرێت كە هەولی‮ ‬هاوشێوە دوبارە دەكەنەوە،چونكە ئێستاش‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬بەناو كوردستانی‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتیان دەستیان لە بەغدا بەرنابێت،‮ ‬كوردستان بە بەشێكی‮ ‬گرنگ و مێژووی‮ ‬و شانازی‮ ‬پێكراوی‮ ‬ئێراق دەزانن‮ ‬،‮ ‬دەبێت ئەو لایەنانەی‮ ‬خۆیان بە هاوبەشی‮ ‬ئێراق دەزانن،خۆیان پێناس بكەنەوە هەر بە‮ ‬ڕاست خەبات و ئامانجیان مافی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە؟‮ ‬یان مەرامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان و بەرژەوەندی‮ ‬تەسك،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬هەموویان گەیشتوونەتە ئەو‮ ‬ڕاستییەی‮ ‬كە وەدەست هێنانی‮ ‬ماف لە ئێراق پێویستی‮ ‬بە هاوپەیمانیەتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬هەیە،بەتایبەتی‮ ‬بۆ ئێمەی‮ ‬كوردستانی،جیاواز لە پێكهاتەكانی‮ ‬تر خاوەن بەرپرسیارەتیەكی‮ ‬گرنگ و مێژووین هەر جودا كاری‮ ‬و هاوپەیمانیتیەك جگە لە لایەنە كوردستانیەكان،‮ ‬داهاتووی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬دەخاتە بەر گومان و مەترسی‮ ‬هەتا ئەو‮ ‬ڕادەیی‮ ‬جۆرێكە لە خیانەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەو‮ ‬ڕاستییە بزانن‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەكرێ درێژكردنەوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانییە پەیوەستە بە چارەنووسی‮ ‬هەموو لایەك لە كوردستان،خەباتێكی‮ ‬كوردستانییە بۆ داهاتووی‮ ‬باشتر بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،ئەنجامەكەشی‮ ‬بۆ هەموو لایەكە،‮ ‬ئەمە و جگە لەو‮ ‬ڕاستییەی‮ ‬هەمیشە دوژمنان لەهەر بەشێكی‮ ‬كوردستان بن سوودیان لە دابەش بوونی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬لایەنە كوردستانیەكان وەرگرتووە،تاكو درێژە بە زوڵم و ستەمكاری‮ ‬خۆیان بدەن،ئیتر بە كشانەوە بێت لە پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێراق،‮ ‬یان بە هەمان بەشداری‮ ‬پێشوو بێت لە هەڵبژاردنەكان،دەبێت سەرجەم لایەنەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەیەك دەنگ و‮ ‬ڕەنگەوە بەشدارییان هەبێت بەرگری‮ ‬لەماف و داهاتووبكەن،‮ ‬بزانن ئەوەی‮ ‬دەیكەن بۆ كوردستان و كوردایەتیە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌