2018-02-12

رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
خۆراگری‮ ‬و قوربانیدانی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لە هەمبەری‮ ‬هەڕەشە و ئابڵوقەدانی‮ ‬بەغدا‮ ‬،‮ ‬وایكرد كە جیهان زیاتر گرنگی‮ ‬بە بە هێزبوونی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان بدات‮ . ‬هەروەها ئەزموونی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬26 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان‮.‬
سەڕەڕای‮ ‬گشت كۆسپ و تەگەرەكان و هەروەها هەوڵ و تێكۆشانەكانی‮ ‬رێزدار‮ ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬لە بواری‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬چوونە ژێر ئەرك وبەرپرسیاریەتییەكی‮ ‬قورس بە تایبەت دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬و هەوڵی‮ ‬هەڵوەشانەوەی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬هەر بەزوویی‮ ‬سەرنجی‮ ‬دنیای‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬و حكوومەتەكەی‮ ‬ڕاكێشا،‮ ‬سەرەتا بە ئەوروپا و لەفەرەنساوە دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬دواتر بریتانیا و ئەمریكا و پاشان زۆربەی‮ ‬جیهانی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬بۆیە دەبینین بەم دواییانە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەفشاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەندێ نەرمی‮ ‬نواند،‮ ‬ئێستاش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەمریكا بۆی‮ ‬ئاشكرا بوو كە حكوومەتی‮ ‬عێراق بەتەنها ناتوانێ‮ ‬ڕووبەڕووبووی‮ ‬قەیرانەكان ببێتەوە و ئەگەر وەها بڕوات دوورنییە داعشێكی‮ ‬تر لەناوچەكە سەرهەڵنەداتەوە،‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬جیهان لە داڤۆس لە وڵاتی‮ ‬سوێسرا بەڕێوەچوو،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتان و بەرپرسان و ئابووریناسان و دەوڵەمەندانی‮ ‬جیهان بەشداربووی‮ ‬هەرە دیاری‮ ‬كۆڕبەندەكە بوون،‮ ‬كە لە كۆڕبەندەكەدا چەندین بابەتی‮ ‬گرنگ وتووێژكران،‮ ‬كۆڕبەندەكە لە كاتێكدایە كە جیهان لە قەیراندایە و بە دەیان كێشەوە خەریكە،‮ ‬هەر لەبەر ئەوە مژاری‮ ‬كۆڕبەندەكە لەسەر پێكهێنانی‮ ‬داهاتێكی‮ ‬هاوبەش لە جیهانێكی‮ ‬تێكشكاندوو بوو،‮ ‬بۆیە ئارمانجی‮ ‬كۆڕبەندەكە باشتركردنی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬جیهان بوو‮.‬
بەشداری‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كۆربەندی‮ ‬داڤۆس،‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ بوو بۆ دیبلۆماسیەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬دیكە لە چوارچێوەی‮ ‬عێراق دەركەوتەوە و لە چوارچێوەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە كۆڕبەندەكە و لەو كۆبوونەوانەی‮ ‬لە نێوان سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان و بەرپرسانی‮ ‬وڵاتان كراون باس كرا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان لەگەڵ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق لە جێگەی‮ ‬خۆیاندا بوون و بڕیاریان داوە هەفتەی‮ ‬داهاتووش جارێكی‮ ‬دیكە كۆببنەوە،‮ ‬بۆیە من لەو باوەڕەدام چارەسەرێكی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لە نێوان هەر دوولادا دەبێت بۆ چارەكردنی‮ ‬كێشەكان‮.‬
كۆڕبەندی‮ ‬داڤۆس دەرفەتێك بوو بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬لەو فشارانەی‮ ‬كە لەسەرن‮ ‬ڕزگار بێت،‮ ‬بۆیە بەشداری‮ ‬شاندی‮ ‬كوردستان لە كۆربەندەكە داكۆكی‮ ‬كردنە لەسەر بەرژەوەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬ئەو قەیرانە داراییە توشی‮ ‬بوو،‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە قەیرانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬قوڵ دایە و دۆرپێچێكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری‮ ‬لەسەر ئێمە دروست بووە،‮ ‬بۆیە دەرفەتێكی‮ ‬گرنگ بوو كە ئێمە بتوانین لە داڤۆس ئەو دۆرپێچییە سیاسییە و ئابوورییە لەسەر كوردستان لاببەین،‮ ‬چونكە جگە لەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت بەشدار بوو لە كۆڕبەندەكە،‮ ‬چاوی‮ ‬بە چەندین گەورە بەرپرسانی‮ ‬وڵاتان و بەرپرسی‮ ‬كۆمپانیا گەورەكان كەوت‮".‬
بۆیە هەرزوو كەوتە پەیوەندی‮ ‬گرتن لەگەڵ فاكتەرە سەقامگیرەكەی‮ ‬ناوچەكە كە هەرێمی‮ ‬كوردستانە ئەویش لەڕێگەی‮ ‬دبلۆماتكار و دەوڵەتمەدار،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەبینیەوە ئێستا لەسایەی‮ ‬ئەودا‮ ‬ڕۆژبەڕۆژ دۆستمان زۆردەبێت و دوژمنیش لە نوشستایە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬تیلرسن بۆ دەوڵەتمەدار دەرخەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەن كە زلهێزەكان بەپەرۆشن بۆ حكومەتێكی‮ ‬بەهێز لەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە ئێستا پێگەی‮ ‬ئەم حكومەتە لەلایەن كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیەوە پارێزراوە چەندین جار زلهێزەكان بە حیزبە لۆكاڵیەكانی‮ ‬هەرێمیان گووتووە كە پێویستە پشتگیری‮ ‬حكومەتەكەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام ئەو لایەنانە بەپێچەوانەوە لەحكومەتەكە كشانەوە،‮ ‬خۆیان لەم بەرپرسیارێتیە گەورەیە دزیەوە،‮ ‬بۆیە چاوەڕوانی‮ ‬هیچی‮ ‬باشیان لێناكرێ،‮ ‬دەوڵەتمەداریش بەم هەنگاوە بوێر و زانایانەش توانی‮ ‬جارێكیتر گەلی‮ ‬كورد لە گێژاوی‮ ‬نوشستی‮ ‬حەتمی‮ ‬ڕزگار بكات،‮ ‬هەر پەیوەندی‮ ‬دبلۆماسی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بوو كە پیشانیدا ئەوە حكومەتی‮ ‬عێراقە مەیلی‮ ‬شەڕخوازی‮ ‬هەیە و مل بۆ گفتوگۆ نادات،‮ ‬بۆیە سوور بوونی‮ ‬لەسەر گفتوگۆ و مەیلی‮ ‬عێراق بۆ سەپاندنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬هێز ئەو‮ ‬ڕاستیەی‮ ‬دەرخست كە‮ ‬یەكەمیان ئاشتیخوازە و ئەویتریان فاشیست،‮ ‬بۆیە ئیتر لەمەودوا قۆناغی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬هێز كۆتایی‮ ‬دێت و ئیرادەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬باڵادەست دەبێ،‮ ‬بەتایبەت پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬ئەم دواییانەی‮ ‬تیلەرسن بۆ دەوڵەتمەدار و جەختكردنەوەی‮ ‬هەردوولا لەسەر چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای‮ ‬دەستوور كە ئەمە نیشانەی‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬مەنتقی‮ ‬هێزە كە حكومەتی‮ ‬عێراق بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬رابردوو وای‮ ‬لە بەغدا كرد كە ناچار بێ‮ ‬بێتە ژێر چەتر دیپلۆماسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە‮ ‬،‮ ‬خۆراگری‮ ‬میللەتەكەمان و سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان بوو كە توانیی‮ ‬بەستەڵەك و ئابڵوقە سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسییەكان تێك بشكێنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌